ده‌ره‌نجامی زیاتر له‌بیست ساڵ ئه‌زموونی حوکمڕانی کوردی
22:07 - 12 خەرمانان 2714
Unknown Author
سەروەت هەڵەبجەیی
خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌مه‌ند
گه‌نده‌ڵی دیاردهیهکهکهزۆر و که‌م له‌نێو وڵاتانی جیهاندا هه‌یه،به‌ڵام جۆر، شێواز ورێژه‌ی به‌ربڵاوی گەندەڵی له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا جیاوازه. له‌ئه‌مڕۆدا گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی کێشه‌یه‌کی جیهانییه‌و دۆخی سرووشتی کۆمەڵگە تێک ده‌دات.
گه‌نده‌ڵی، ئابووری نێوخۆیی وڵات ئیفلیج ده‌کات و ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنیش رووبه‌ڕووی کێشه‌و گرفتی زۆر ده‌کاته‌وه. به‌بڕوای زۆربه‌ی کارناسان، گه‌نده‌ڵی سه‌روه‌ری یاسا ده‌خاته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ده‌بێته‌هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی وڵات. ئه‌م دیاردهیهههموو هه‌وڵه‌کانی نه‌هێشتنی ئاسه‌واری هه‌ژاری له‌نێو کۆمەڵگەدا پوچه‌ڵ ده‌کات و له‌ئاکامیدا حکوومه‌ت کاریگه‌ری له‌ئه‌نجامدانی ئه‌رک و راسپارده‌کانی کاڵ ده‌بێت و به‌م هۆیهشهوهبێ بڕوایی به‌رامبه‌ر به‌حکوومه‌ت له ئاستی گشتی کۆمەڵگەدا په‌ره‌ده‌ستێنێت. بانکی جیهانی، گه‌نده‌ڵی به‌گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ناو ده‌بات کهبهلاڕێدابردنی یاساکان، بنه‌ماکانی سه‌ره‌کی و پێویست بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات تووشی خاو و خلیسکی ده‌کات و ژێرخانی ئابوریش بێ هێز ده‌کات. به‌پێی تێڕوانینی کارناسانی بواری ئابووری ئه‌گه‌رچی گه‌نده‌ڵی کێشه‌یه‌کی جیهانییه، به‌ڵام له‌نێو وڵاتانی هه‌ژار یان هه‌مان وڵاتانی ناسراو به‌جیهانی سێیه‌م زۆرتر په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌رێمی کوردستانیش که‌به‌پێی دابه‌شکاری جوغرافیایی تا ئێستا بهشێکهلهخاکی عێراق به‌ده‌ر له‌م کێشهیهنییهتهنانهت زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی سه‌رکرده‌کانیان وای کردووهکهئهم پرسهبهئاسانی له‌لایه‌ن چین و توێژه‌کانی کۆمەڵگەی کوردییەوە هه‌ستی پێ بکرێت. ئه‌گه‌رچی کوردستان به‌سه‌رچاوه‌ی سامانه‌سرووشتییه‌کان ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی خواست و ئیراده‌یه‌کی به هێزی نه‌ته‌وه‌یی و په‌لکێشانی باڵی حیزبایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو به‌ش و جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا نهتوانراوهبهپێی پێویست و له‌ئاستی چاوەڕانیدا سوود له‌و هه‌موو خهڵاتانهوهربگیرێت که‌خودای گهورهبهنیشتمانهکهمانی به‌خشیوه‌و بهداخهوهلهدوای زیاتر له‌بیست ساڵ ئه‌زموونی حوکمڕانی کوردی به‌رپرسان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و خه‌ڵکیش به‌عام هه‌ژارتر ده‌بن.
گه‌نده‌ڵی ئاسه‌واری نه‌رێنی له‌پلان و بهرنامهئابوورییهکاندا داده‌نێت و ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان و گوشار له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌تایبه‌ت بۆ چینی هه‌ژار و که‌م داهات. ئه‌م ئاسهوارانهبهساکاری له‌ئه‌مڕۆی کوردستاندا هه‌ستی پێ ده‌کرێت ورۆژانهو له‌ده‌ره‌نجامی ململانێ و کێبه‌ڕکێی حیزبه‌کان به‌ده‌یان به‌ڵگه‌و نهێنی حاشا هه‌ڵنه‌گری گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی له‌وڵاتدا دهکهوێتهبهردهمرای گشتی و ئه‌وه‌ی که‌جێی داخ و سه‌رسوڕمانه، به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی حیزبه‌کان پێی هۆشیار نابنه‌وه‌و هه‌ر ته‌قه‌لای سه‌روه‌ت و سامانی زۆرتر ده‌ده‌ن.
ئاسه‌واری ململانێی حیزبی و نه‌بوونی حکومهتێکیراستهقینهی یه‌کڕیزی نیشتمانی و زاڵ بوونی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی حیزبی و تاکه‌که‌سی به‌تایبه‌ت له‌ئاستی بهرپرسهباڵاکاندا وای کردووهکهجیاوازییهکی ئێجگار زۆر له‌نێوان تاقمی ده‌سه‌ڵاتداران و کۆی گشتی دانیشتوانی هه‌رێم دا دروس بێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری دێنێتهئاراوهکهبهتێڕوانینێک به‌بارودۆخی ئێستا و داهاتووی کوردستان مه‌ترسیدار ده‌بێت.
گه‌نده‌ڵی سیاسی، ئیداری و ئابوری له‌هه‌ر ئاستێک‌دا به‌هۆی کاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر پێکهاته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا جێی سرنج و تێڕوانینهو گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێویستی سه‌ره‌کی ئه‌مڕۆ و داهاتووی کوردستانه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م دیاردهناموبارهکهبهئیرادهیهکی به‌هێزی نیشتمانی بنبڕ نه‌کرێت، هیوا و ئۆمێدمان به‌گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی کوردستان نامێنێت، به‌ڵام کوا چاوی بینه‌ر و گوێی بیسه‌ری ئه‌و به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستانه‌ی کهبهرژهوهندییهکانیان به‌لاوه‌بنێن و وه‌کوو هه‌ر که‌سێکی ئاسایی ئه‌م وڵاتهلهداهات و سامانی گشتی به‌هره‌مه‌ند بن؟؟؟