دزینی سامانی هاووڵاتییانی گوندی گەلێـــن
21:24 - 10 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: دیاردەی دزی لە ناوچەی چەمشاری سنە رووی لە زیاد بوون کردووە و نیگەرانی لای هاووڵاتییان پیکهێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەاڵدەریی کوردپا، کۆمەڵێک خەڵکی نەناسراو لە ناوچەی ژاوەرۆ و چەمشاری سنە دەستیان کردوە بە دزینی مەڕ و ماڵات و سامانی هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەهەمبەر ئەو دیاردەیەدا بێ دەنگییان هەڵبژاردووە.
سەرچاوەیەکی خۆجیی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ماوەی زیاتر لە ١ مانگە کۆمەڵیک کەسی نەناسراو دەستیان کردووە بە دزینی مەڕ و ماڵات، نەوت، کەرەسەی وەرزێڕی، ماتۆڕی بەرق و دینامی ئاوی هاووڵاتییانی ناوچەی چەمشار و ژاوەرۆی سنە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، چەند رۆژ پێش ئێستا زیاتر لە ٢٠ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییانی گوندی \"گەلین\"یان دزیوە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، سەرەرای ئەوە کە خەڵکی گوندی گەلێن سکاڵایان لەمەڕ ئەو دزییانە لای پاسگای ئەو گوندە تۆمار کردووە، بەڵام بەرپرسی شۆرا و دێهیاری ئەو گوندە هەڕەشەی لە هاووڵاتییان کردووە و رایگەیاندووە کە خەڵک هیچ بەڵگەیەکیان بۆ سەلماندنی ئەو ئیدیعایە بەدەستەوە نییە.
خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ رایانگەیاندووە کە سەرجەمی ئەو دزییانە لەلایەن دارو دەستەی بەرپرسی شۆرا و دێهیاری گوندی گەلێنەوە ئەنجام ئەدرێن.
پێشتریش چەند شایەتحاڵیک بە هەواڵنێری \"کوردپا\"یان راگەیاندبوو: دەست و پێوەندییەكانی حكوومتی ئیسلامیی ئێران لە رێگای شۆرای گوند، دێهیار و چەند كەسێكی دیكەوە بەشێوەی بەربڵاو سەرقاڵی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكانن و لەنێو لاوانی ئەو گوندەدا بڵاوی دەكەنەوە و لەو رێگایەوە كۆمەڵێك لە لاوان تووشی ئەو دیاردەیە بوون.