درێژەکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد

12:43 - 11 گەلاوێژ 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیاری دەسبەسەرکردنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا ڕەمەزانی" کوڕی "ئیسفەندیار" خەڵکی شابادی کرماشان، بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە، دواتر بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان" لە فەزای مەجازی دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان کرابوو.

لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، دۆزگەری گشتی و ئینقلابی شاری شاباد، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک کرد کە بە وتەی ئەو، ناوبراو "بەرپرسی تۆڕی سەرەکیی ڕەوتی دژە دینیی ئیسلام و گرووپی هەڵگەڕاوەی دینی" بووە.