داوای وەڵامدانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی رژیمی تێرۆر و سێدارەی ئیسلامی ئێران له هەولێر

20:29 - 9 خەرمانان 2714
Unknown Author
سالار ئاشناگەر

لە کاتێکدا کە زەریف وەزیری دەرەوی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سەردانی بەغدای کردوو و لە سەر رێگا هاتە کوردستانیش، لە وەڵامی هەواڵنێری بی‌بی‌سی‌دا سەبارەت بە هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دژی داعش لە بەرەکانی شەردابوون، وتی کە ئەم هێزانە \"هێزی تیروریستین\"! بەداخەوە ئەم قەسانە لە حزووری بەرپرسانی هەریمی کوردستان کە خۆیان ئاماجی تێروریستەکانی داعشە کراون وتراو وەڵامی وەرنەگرتەوە!

هێشتا بە تەواوی تەحریمە نێونەتەوییەکان لە سەر حکوومەتی ئێران بە تاوانی تیروریست بوون و خۆسازدان بە چەکی کۆمەڵکوژی هەڵنەگیراوە. هێشتا حوکمی دادگای نێونەتەوەیی سەبارەت بە کوشتاری ساڵانی ٦٧ لە ئێران لە لایەن حکومەتی ئیسلامی لە بیر نەچووەتەوە. هێشتا حوکمی تاوانبار بوونی سەرانی ئەو حکوومەتە لە سەر تێروری د.قاسملو و شەرەفکەندی و هاوڕێیانی هەر لە جەریاندایە و ‌هێشتا تێروری غوڵامی کەشاوەرز و کاک سەدیقی کەمانگر و سەدان کەسایەتی دیکە هەر وا پەروەندەکانیان کراوەیە! هێشتا جینایەتەکانی حکوومەتی ئیسلامی لە قاڕنێ و قەڵاتان و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵكی کوردستان لە بیر نەچۆتەوە! هێشتا رۆژانە ئەو جینایەتانە درێژەی هەیە و لە سێدارەدان و تێروری دەوڵەتی و پیلاندارێژراوی ئەو حکوومەتە و کوشتاری کۆڵبەرانی کورد درێژەی هەیە کە ،ئاغای زەریف دێت لە پێش چاوی بەرپرسانی هەریم بە پێشمەرگەی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەڵێ تێروریست! ئەویش لە کوردستاندا! لە کاتێک دا کە لە دونیادا ئێستا ناوی پێشمەرگە بووەتە نموونەی خۆڕاگری و فیداکاری و بەرهەڵستی دژی کۆنەپەرستی و تێرویستانی داعش. جێی خۆی بوو پێی بکۆترابا کۆیخا خۆی مەشمولە!

جێی خۆیەتی چاوپۆشی لەم وەردەفەرمایشانەی ئەو ڕاسپاردەی حکوومەتی ئێران نەکرابا تاکوو هەرچی دێت بێ شەرم و بێ چاووڕووتر نەبن. جێی خۆی بوو کە دەست تێوەردانی ئەو حکوومەتە لە عیراق و کوردستان مەحکووم کرابا و خۆیان و پاسدار و چەکە ژنگاوی خۆیناویەکەیان بە خۆێنی شەهیدانی کوردستان، پێشکەشی خۆیان کراباوە!

ئێستاش جێی خۆیەتی هەمووان دژی ئەو ڕوودارییە، وەجواب بێن. ئەگەر ئەمڕۆ مەودا بدرێ و چاوپۆشی لەو وردەفەرمایشانەی ئەم ڕاسپاردانەی حکوومەتی تیرۆر و سێدارە بکرێ، دەبێ چاوەروانی بێ هەڵوێستی و چاو قووچاندنی زورتر بین له حاست پیلان و جینایەت و کارەساتەکانی که لەوانەیه لە پشتەوەی ئەم قسەیەی زەریف‌دا، خۆی حەشار داوه. ئایا ئەوە بە چرا سەوزدانێک بۆ سەرانی حکوومتی ئیسلامی داناندرێ کە له دوارۆژدا دژی ‌هێزە سیاسییە شۆرشگێرەکانی کوردستان هەر کارێک بکەن و بە ناوی ئەوە کە حکومەتی هەرێم، هێزی تێرویستیان ڕێ داوە! تەنانەت ئەوە بۆ حکومەتی هەرێمیش مەترسییە کە سبەی ڕۆژ بیانووی پێ بگرن.

بەرپرسیارێتی هەموو رووداوێکی ناخۆش دەکەوێتە سەر شانی بەرپرسانی هەرێم لە لایەک و لە لایەکی دیکە میدیای کوردستان.

لە هەموو مرۆڤیکی ئازادیخواز و بەدەربەست لە کوردستانی رۆژهەڵات و پارچەکانی دیکە داوا دەکەین هەڵویستی بوێرانە بگرن . پشتیوانی لە هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەن کە تا ئێستا ئەزموونی کوردستانی باشووریان بە هەست بەرپرسایەتی وەک گڵێنەی چاویان پاراستووە و لە زۆر مەسلەحتی حیزبی خۆیان لە پێناو بەرژەوندی گەورەی کوردستان گوزەراوەن.بەڵام ئایا شایانی ئەوە نیە کە ئەم بێ شەرمی و دمدرێژییەی وەزیری سێداره و تێرۆر وەڵامێکی شیاوی پێ بدرێتەوە؟

ئەم بابەتە تێبینی و روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە