داهاتووی رۆژهەڵات لە 9 خاڵدا
21:36 - 24 خاکەلێوه 2713
Unknown Author
هاوار بازیان
ئاسانە رۆژانە دەیان و سەدان جار لە مێشكی خۆماندا بیر لەو رۆژە بكەینەوە كە رۆژهەڵاتی كوردستان ئازاد بووە و بەڕەسمی داگیركەری تێدا نەماوە، بەڵام ئایا بیر لە هەموو ئەگەر و پێشهاتەكانی رۆژی پاش رزگاریی ئەو پارچەیە كراوەتەوە؟
بەڕاستی كام مەترسی هەڕەشە لە رۆژانی پاش كرانەوەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن؟ وێنای دواڕۆژی خۆرهەڵاتی كوردستان چییە و لەسەر دەستی كێ دەبێ؟
بەپێی دۆخی ئێستە و ئەزموونی رابردوو، ٩ پێشبینی و پێشهاتی بنەڕەتی بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكرێ كە لێرەدا بەكورتی باسیان دەكرێ تا لە كاتی خۆیدا كە ئەگەر تووشیان بووین هەست نەكەین ئاریشەی نوێن یان لە چاوەڕوانی كەسدا نەبوونە، بۆیە باسكردنیان لە ئێستەدا نە رەشبینییە و نە گەشبینی، بەڵكوو هەوڵ دەدەرێ جۆرێك بێ لە واقعبینی:
١ - بارودۆخ و خواستی حیزب و لایەنە نوێكانی سیاسی وا لە هەردوو باڵی بناخەیی كۆمەڵە و دێمۆكرات دەكا، ئەو ٢ هێزە لە پێناو پاراستنی رابردوو و داهاتووی خۆیان بەتوندی پشتی یەكتری بگرن و سەرەڕای هەندێک جیاوازیی كەم، هاوپەیمانییەكی پتەوتر لە ئێستەیان دروست بكەن. بەحوكمی ئەوەی روانینی زۆرینەی رۆژهەڵات وێنای ئەو ٢ حیزبەیە و ئەوانەی خوازیاری نوێگەرین لە كەمینەدان، ئەو پێكهاتە سیاسیە دەسەڵاتی لە دەستدا دەبێ. لە بەرامبەردا بەشەكانی دیكەی كۆمەڵە و دیموكرات زۆربەیان تێكەڵ دەبنەوە و بەشێكی كەمیان تێكەڵ بە لایەنەكانی دیكە دەبن، واتە ئەو 2 هێزە دەگەڕێنەوە سەرەتاكانی خۆیان كە ئەگەریش بە ویستی خۆیان نەبێ، ئەوە بە حوكمی رووداوەكان دەبێ.
٢ - هێزە چەپ و كۆمۆنیستەكان ئەوانەی رۆژانێك ریشەیان لە كۆمەڵەدا بووە، ناتوانن تێكەڵ بە دەسەڵاتێك بن كە لەبواری فكری و هەم لە بواری سیاسی و مێژوییەوە ناكۆكیی ئێستە و رابردوویان لەگەڵدا هەبووە. چونكە كۆمۆنیستەكانی بەتایبەت ئەوانەی رەوتی مەنسوور حیكمەت بوون، بەردەوام لەگەڵ دێمۆكراتەكاندا سووكە كێشەیان هەبووە و هەرجارە و لە روویەكەوە رەنگی داوەتەوە، هاوكات لایەنەكانی دیموكرات و ئیسلامی و ناكۆمۆنیستی-ش زیاتر هەوڵیان داوە كۆمۆنیستەكان وەك نەیاری پلە ٢ و ٣ی پاش كۆماری ئیسلامی هەژمار بكەن.
لەگەڵ ئەوەشدا هێزە چەپەكان هەر لە سەرەتاوە تا ئێستەش خۆیان بە سەرچاوەی یاخیگەری و خەباتگێڕی دەزانن و پێیان وایە نابێ وا بە ئاسانی پەراوێز بخرێن، بۆیە لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەكدا كۆمۆنیستەكان زیاترین رەخنە و بۆڵەی سیاسییان دەبێ، بەڵام ئەو هێزانە بڕوایان بە بەرەنگاربوونەوەی چەكداری نییە بۆیە رەنگە ئاسانتر لە ئیسلامییەكان لەگەڵ كۆمەڵە و دیموكراتدا بسازن. جگە لەوەی پێگەی ئەو رێبازە فكری-سیاسییە بەرەو بچووكبوون و لاوازی زیاتر دەڕوات. نابێ فەرامۆش بكەین كە بەشێك لە فارسەكان دەستیان لە چەند رێكخراوێكی كۆمۆنیستی وەك /كۆمۆنیستی كرێكاری/ لە شاخەی كوردستانی گیر كردووە كە رەنگە هەندێك سەرئێشەی سیاسی بۆ داهاتووی رۆژهەڵات دروست بكەن، بەڵام گرینگ نابن.
٣ - هێز و رێكخراوە ئیسلامییەكانی دیاری ئێستەی وەك (سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران / رێكخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی كوردستان) توانای بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی داهاتووی رۆژهەڵاتیان نابێ، هەروەها بەهۆی پێكهاتە و ئاستی كۆمەڵایەتی و جیهانبینیی خەڵك ناتوانن وەك هێزە ئیسلامییەكانی باشووری كوردستان مانۆڕی سیاسی-ئاینی بدەن، واتە دەرگای چوونە ناو دەسەڵات و چالاكییان لە رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر واڵا و كراوە نابێ، بۆیە پێشبینی دەكرێ زیاتر لە پەراوێزی رووداوەكاندابن و وەك فارس دەڵێن \"پارسەنگ بن، نەك سەنگ\". هێزی ئەو بەشە لە ئیسلامییەكان پەیوەندیی بە سیاسەتی گشتیی موجاهیدینی خەڵق بەرامبەر كوردستان دەبێ. بەگشتی ئەو جۆرە لە ئیسلامییەكان بۆ رۆژهەڵات زیانمەند نابن و زیاتر ئیسلامییەكی خۆماڵین.
٤ - هێزی توندڕۆی ئیسلامی، بەتایبەت راستەوخۆ پاش رزگاریی كوردستان مەترسیدارترین هەڕەشەن بۆ سەر رۆژهەڵاتی كوردستان كە هەر لە ئێستەوە بناخەیان دیارە. فۆرمی ئەو هێزانە دەرگایەكی كراوە دەبێ بۆ دەستێوەردان و پاراستنی بەرژەوەندیی وڵاتانی عەرەبی لە كوردستان. رووداوەكانی ٢ ساڵی رابردوو بەڵگەی دیارن كە وڵاتانێكی وەك سعوودیا و قەتەر و رێكخراوی قاعیدە چۆن دزەیان كردووەتەوە ناو وڵاتانێكی وەك سووریا، لیبی، میسر و یەمەن. بێگومان دەستی ئەو وڵاتانە لەسەر ئەركی رێكخراوە ئیسلامییەكانە. ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان پشت بە لایەنە عیلمانییەكان دەبەستن، ئەوە وڵاتانی عەرەبی پشتیان بە بزووتنەوە توندڕۆ و میانەڕۆ ئیسلامییەكانەوە ئەستوورە، ئەوانە بەپێچەوانەی هێزی ئیسلامییەكانی پێشتر باسیان كرا، خۆماڵی نین و مەترسیدارن.
ئەو پێكهاتەیە یاخیترین و گەورەترین كێشەی دواڕۆژی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبن، چونكە ئەو رێكخراوانە ئەزموونی زۆریان لە تێكدان هەیە و رەنگە كۆنترۆڵكردنیان وا ئاسان نەبی.
٥ - كێشەی كورد و تورك هەرچەندە تازە نییە، بەڵام نوێ دەبێتەوە! چەند شارێكی وەك ورمێ، خۆی و نەغەدە رەنگە وەك دۆخی ئێستەی كەركووكی باشوور بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بێ لەوەی ببێتە جەرگەی كێشەكانی نێوان تورك و كورد یان كورد لەگەڵ فارس و كورد. ئەو كێشانە دەرفەتی باش بە وڵاتانێكی وەك توركیا و رووسیا دەدەن تا ساڵانێكی زۆر خۆیان بە بەشێك لە چارەسەریی كێشەی كورد و تورك لە رۆژهەڵاتی كوردستان بزانن بێ ئەوەی نیازی باشیان هەبێ.
٦ - لایەنە ناسیۆنالیستەكان كە پێشبینی دەكرێ پێكهاتەیەكی زۆر تایبەت بن، بەبەراورد لەگەڵ پارچەكانی دیكەی كوردستاندا لە رۆژهەڵات كەمتر رۆڵ و كاریگەرییان دەبێ. مێژووی نوێی ئەو هێز و لایەنانەی باس لە ناسیۆنالیزمی توندی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن لە 10 ساڵ تێپەڕ ناكات. لە ئێستەشدا ئەوانەی پێشڕەوی ئەو چەمكەن لە مەیدانی كاردا هیچیان لێ بەدی ناكرێ و لە راستیدا هیچ جیاوازییەكی كرداری و دروشمییان لەگەڵ هێزە سەرانسەرییەكانی دیكەی كوردیدا نییە، چونكە دیموكرات و زۆربەی هێزەكانی دیكە جگە لە كۆمەڵە خۆیان پاشماوەی جۆرێك لە ناسیۆنالیزمی كاڵی كوردین. هەروەها بەهۆی هەڵكەوتەی سیاسی-مێژوییی ناوچەكە، شانسی سەركەوتنی ئەو بۆچوونە سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان كەمترین ئەگەری پێگەیشتنی هەیە.
پێشبینی دەكرێ ئەو پێكهاتەیە زیاتر وەك ئۆپۆزسیۆنی داهاتووی رۆژهەڵاتی كوردستان بمێنێتەوە و بەرنامەی ئەوەیان هەبێ كە بەسوود وەرگرتن لە گەنجینەی \"ناسیۆنالیزمی كوردی\" بەردەوام لە مەیدانەكەدا مانۆڕ بدەن.
٧ - چالاكان، كەسایەتی و ناوەندە مەدەنی و سەربەخۆكان رۆڵێكی گەورەیان لە پاشەڕۆژی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێ و چاوەڕێی كاریگەریی گەورەیان لێدەكرێ. ئەو پارچە لە كوردستان ماوەیەكی زۆرە رێگەی خۆدەرخستن و چالاكیی ئاشكرای پێ نەدراوە، لە ئەنجامدا كۆمەڵگە لە جیاتی پێگەیاندنی كەسایەتیی دیاری سیاسی و كاریزما، ئەوە كەسانێكی سەربەخۆ و كۆمەڵایەتی پێگەیاندووە كە لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەكدا لە مەیدانەكەدا بەباشی هەستیان پێدەكرێ.
٨ - بەرژەوەندیی حیزب و لایەنی پارچەكانی دیكەی كوردستان، بەتایبەت پارتی كرێكاران، پارتی دیموكرات و یەكێتی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان، بارێكی دیكەی سەر كێشەكانی دوارۆژی ئەو پارچەیە دەبن. قەبارەی ئەو كێشانە راستەوخۆ پێوەندیی بە ئاستی سەربەخۆیی و ئیرادەی سیاسیی حزبە دەسەڵاتدارەكانی داهاتووی رۆژهەڵاتی كوردستان و هەروەها جۆری رێككەوتنی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەو هێز و لایەنانەدا هەیە. دەنگی حیزبەكانی پارچەكانی تری كوردستان زیاتر لەسەر دەستی ژمارەیەكی هێز و لایەنی سیاسی دەبن كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە راسپاردەیان لە بەرژەوەندیی پارچەكانی تر دروست بوونە و لەو ماوەیەدا تاكە پشتگیریان هەر هێزەكانی پارچەكانی دیكە بووە. خۆ ئەگەر لە بەرژەوەندیی نەتەوەییی رۆژهەڵاتدا دروست كرابن، جێگای پێشوازیكردن دەبن.
٩ - هێزە سەرگەردانەكان هەمیشە پێكهاتەیەكن لە رووبەری سیاسی وڵاتێكدا، بەتایبەت كە ئەو وڵاتە پێشتر داگیركراو بووبێ و تازە رزگار كرابێ. سەیركردنێكی خێرای ناو و رابردوو و بەرنامەی حزب و هێزەكانی ئێستەی كوردی نەیاری ریژیمی كۆماری ئیسلامی زۆر بەئاسانی ئەو بۆچوونەت پێ دەبەخشێ كە بەڕاستی ژمارەیەكان لە داهاتووی رۆژهەڵاتدا هیچ ئاسۆیەكی روونیان نابێ. چونكە بەشی هەرە زۆریان هەر لە سەرەتاوە پاساوێكی سیاسی و فكریان بۆ دامەزراندنیان نەبووە و تا ئێستەش هیچ بنەمایەكی دیموكراتیكی وەك سندووقی دەنگدان یان راپرسی نەبووە كە ئەو راستیەی تاڵەیان بۆ بسەلمێنێ. بۆیە ئەو بەشە لە داهاتوودا زیاتر وەك سەرگەردانی سیاسی دەمێننە و بەئاسانی و بە ئیمتیازێكی زۆر كەم واز لە هەموو درووشمەكانی ئێستەیان دێنن.
ئەوانەی باس كران، بەشێكی زۆر كەم بوون لەو لێشاوە رووداوەی چاوەڕێی دواڕۆژی خۆرهەڵاتی كوردستانن، ئەوە لە كاتێكدایە سەرجەم ٢٠ - ٢٥ حیزب و هێزە سیاسییە كوردییەكانی ئەو پارچەیە تا ئێستە كەمترین رێكاریان بەرامبەر ئەو كێشانە هەبووە، یان ئەگەر هەیانبووە لە گەیاندنی ئەو پەیامەدا بێ توانا بوونە.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.