دانیشتن و کۆبوونەوەی ٥ حیزب و رێکخراوی کوردستانی رۆژهەڵات!

15:25 - 11 رەزبەر 2714
Unknown Author
حەسەن پاڵانی

هەروەک لە میدیا و توڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووە، ٥ ڕێکخراوی کوردستانی ڕۆژهەلات بۆ نزیک بوونەوەو هاوکاری و هاوپشتی لە ماوەی مانگێ سەپتەمبەردا ٢ کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، بەڵام نازانرێ چی لە دانیشتنەکان باس کراوە ناوەرۆکەی چی لە خۆ گرتووە؟ پێم خۆشە پێش ئەوەی بچمە ناو باسەکەوەو مژاری باسەکان هە رچێک بێت، ئەوە دێڵمەوە بۆ دواتری باسەکەم.
دانیشتن و دیالۆگ کردن چە لە نێوان دوو کەس یان دوو بنەماڵە یان چەندین دووی تر، بە تایبەت لە نێوان رێکخراوی سیاسی کە ئەرکی نوێنەرایەتی خەڵک و میللەتی لە سەر شانە و ئیدعای ئەوەی هەیە، رێبەری و شان بەداتە ژێر ویست و داخوازیەکانی میللەتەکی دەبێت، هەڵگری هێندێک رویای ئیدیالی و بنەمای هارمۆنی و لیبراڵ خوازی، لە سەر ئەساسی توولیرانس و مووراڵی دڵفەرەوانی سیاسی و گووێگرتن و ڕاگۆرینەوە بێت و چەمکی ڕاهێنانەی رەخەنەی دژبەر بە قەوڵی ( مارکس ڤێبەر) بەقازانج و دیوی مووسبەتی بەرنامەو ڕێکارە تیئووری و پەراکتیکەکانی ڕێکخراوەیدا بشکێێتەوە.

کۆبوونەوەی ٥ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگەرچی لەجێگای خۆیدا، پێوست و گرنگە، بەڵام ؟ بە ئەم حاڵەو بەم وەزعێتەوە کە هەرێک لە ئەو ڕێکخراوانە، تایبەت بە خۆیان هەیانە ئەو هەموو پرش و بەڵاویی و ئەو هەموو لێک دابڕانانە و یەکتر قەبووڵ نەکردنانە ، ڕەنگە کۆبوونەوەو دانیشتنەکان، بە رای من ئەوەندەی، لاییەنی فۆرمالیتەو دڵخۆشکەری رەوەڵەتی هەبێت ، ئەوەندەی لایەنی واقعی و عەمەلی لە خۆ نەگرتبێت.

ڕەنگە ئەو پرسیارە بکڕت باشە، ئەم دانیشتنانە سەرەتایەکی باش دەبن بۆ لێک نزیک بوونەوەی زیاتری رێکخراوەکان لە ئاستی ( دوو دوو و سێ سێ) منیش دەڵیم کارێکی ئێکجار پیرۆز و نەتەوەیی و کوردانەیە. بە هەموو ئەو پێوەرانەی کە رووپێوی کاری سیاسی، شەرۆڤەی کاری رێکخراوەیی ، ئوورگانی، کلتووری و پەروەردەیی دەکەن، وەک هێماییەک دەست بژێری سایکۆلۆژییەتی تاک و بەرێوەبەری بەرێوەبەرانی رێکخراوەکانی رۆژهەلاتی کوردستانن، بۆمان دەردەکەویت کە، ئەوان دادەنیشن بۆ ئەوەی ڕێک نەکەون ، نەک دادەنیشن بۆ رێکەوتن. ئەگەر سەیری هەموو ریکەوتنەکان چە لە ئاستی دوو حیزب ؟ دوو وەڵات ؟ دوو کەس ئەگەر هێندێک کۆمپرۆمیز، تەنازولات ، هاتنە خوارەوەی هێندیک لە داخوازییەکانیان نەکەن هیچ شێوە ڕێککەوتنێکی هاوبەش پێک ناییەت. وەک ئەوە وایە کە بۆ خۆم حەڵاڵ و بۆ ئەوانیتر حەرام.

ماڵی خۆم رێک ناخەم و لە ماڵی خۆمدا رێکخستن و وە سەرێکەوتن ناکەم بەڵام داوا دەکەم ، هەموو رێک بەکەون وچوون یەکگرتن زامنی سەرکەوتنمانە و ئەگەر رێکنەکەوین ، تیا دەچین! ئەی ئەگەر خۆمان خاوەنی ئەم تیوریە داتاشراو زەرقوو بەرقین بۆ؟ بۆخۆمان بەکاری نابین؟ ئەی ئەو پەندەی پیشینان پێمان نالێت کە چراێک کە بە ماڵ رەوابێت بە مزگەوت حەرامە.

ئەی ئەگەر ماڵی خۆمان رێک نەخەین چۆن دەتوانین داوای رێکخستنی ماڵی کەسی تر رێکخراوەکانیتر بکەین.

مەبەستی سەرەکی من ئەمەیە کە بێژم لە پێش هەموو دەستپێکی پرۆسەێک، هیندێک زەمیینەو خاڵی جەوهەری و لێک تێگەیشتنێ بۆ پرۆسەیەکی نەتەوەی لەم جۆرە زۆر گرنگەو ، دەتوانێ بەش بە حاڵی ناوەڕۆکی ئەو پڕۆسەیە خزمەت بە بەرەوپێش بردنی بکات و ئاسەواری مووسبەتتر بداتە دەستەوە، ئەویش لە رێگای چارەسە کردنی دابران و لێک ترازانەکانە تا ئاستی چارەسەریەکی ریشەیانە بۆ هەموو ئەو ئنشیقاق و لێک دابرانانە کە وەک نەخۆشییەکی سەرتاپاگیر جەستەو هەناوی ڕێکخراوەکان و دواتریش، دا چۆراوەتە نێو بەدەنەی حیزب و رێکخراوەکانی سەر گۆرەپانی بزافی رزگاری خوازی نەتەوەکەمان. بەرای من کاتی دەتوانێ ئەو دانیشتنانەو دانیشتنەکانی داهاتو چارەنووس سازو یارمەتی دەربن بە ئاقاری ئامانجە نەتەوەیەکانمان، ئەو کاتەیە کە بنەبڕی ناکۆکی و دابڕانەکانیان کردبی و لە هەنگاوی سەرەتاوە دەستیان پێ کردبێ بۆ رێکخستنی نیو ماڵی خۆیان، و هەنگاوی دواتریان هاوکاری و هاوپەشتیوانی سەرتاسەری بێت بە ئاراستەی ئامانجە نەتەوەیەکانیان، ئەویش خۆی لە پارێزەرانی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و زۆر هاوکاری تریش ببینێتەوە.

تا ئەو کاتەی تەمایلاتێکی جەدی، دیالۆگێکی جەدی، لە رویاو کارەکتێری سیاسی و نەتەوەیی ئەو هێزانە بەدی نەکرێت بۆ چارەسەری لێک دابڕانەکانیان، یان هێزە پاڵنێرەکانی نێو خۆ و دەرەکی بەربینگی ئەو هێز و رێکخراوانە نەگرێ و هەلوومەرجێکی زەمەنی و مەکانی باڵ نەکێشێت بەسەر ناوچەکەدا مەحاڵە دانیشتنەکان، تەنها بۆ زیاد کردنی ژەمارەی دانیشتن نەبێت. ( ئیدی ئەو کاتە؟ درەنگەو زۆر لایەن و رێکخراوی تر قووت دەبنەوەو سواری شەپۆلی دروست کراو دەبن)

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.