دانا سەمەدی بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کرا

10:34 - 6 رەشەمه 2720

ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "دانا سەمەدی"، خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە ژینگەییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی"، بێبەری کراوە.

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، دانا سەمەدی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی سنە کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو چالاکە ژینگەییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.