دادگای ئینقلابی ورمێ هاووڵاتییەکی کوردی بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرد

17:37 - 1 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دارا ڕەشیدی" کوڕی "مستەفا" خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ورمێ ڕاگەیەندرا.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، لە لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "نەجەفی‌ زادە" بەڕێوە چوو و دادگا ناوبراوی بە "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بەفرانباری ٩٨، ئەو هاووڵاتییە پاش دوو مانگ دەسبەسەری لە گرتنگەی "سپای ئەلمەهدیـ"ـی ورمێ، بۆ پەزیرشی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٧ی بەفرانباری ٩٨، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کرابوو و ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو.

ناوبراو ئەم ٧ ساڵەی لە زیندانەکانی ورمێ و نەغەدەدا تێپەڕاندبوو.