دادگای ئینقلابی تاران حوکمی ٥ مانگ زیندانیی بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕییەوە

14:09 - 3 گەلاوێژ 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحەد نیکجوویان" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی تاران ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی داسەپاو بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەی ڕاگەیاندووە.

"ئەحەد نیکجوویان" ساڵی ٩٥ لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٤ مانگ لە گرتنگە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.