خۆپیشاندانی خەڵكی بە ناڕەزایەتیی تێپەڕاندنی بوودجەی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
17:06 - 8 پووشپەڕ 2712
كوردپا: ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردۆتەوە، خۆپیشاندانی هێمنانەی خەڵكی بە ناڕەزایەتی بە تێپەڕاندنی بووودجەی هەرێمی كوردستان، لەبەردەم نووسینگەی پارلەمانی كوردستان لە شاری سلێمانی دەستی پێكردووە.
پاش بانگەوازی لایەنەكانی ئۆپۆزیسۆنی هەرێمی كوردستان و رێكخراوە مەدەنییەكان بۆ بانگهێشت كردنی جەماوەری خەڵك لە هەمبەر كەموكووڕییەكانی بوودجەی ساڵی 2012 هەرێمی كوردستان، هەواڵنێری ماڵپەڕی خەندان ئاشكرای كردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكە لەبەردەم نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد و هەتا دێت رێژەی بەشدار بووانی خۆپیشاندانەكە زیاتر دەبێت.
هەر لەم پێوەندییەدا نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی خەندان ئاشكرای كردووە:\" هیچ كەس داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی نەكردووە، هەر بۆیە پێشبینی ناكرێت خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە هەولێر سازبكرێت\".
ماڵپەڕی ئاوێنەش لەم بارەوە بڵاوی كرۆدتەوە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتییان و ئەندامانی دەستەی بەرگریی جەماوەری لە بوودجە و پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و مامۆستایانی ئایینی، خۆپیشانانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی بەردەم نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامە و لەلایەن كەمال رەئوف سەرپەرستی دەستەی بەرگریی جەماوەری لە بودجە چەند داواكارییەك خراونەتە روو و دواتر ئاراستەی پەرلەمانتاران كراوە.
لە داواكارییەكانی دەستەی بەرگریی جەماوەریی بوودجەدا هاتووە، پێویستە لە ماوەیەكی دیاریكراودا لەمەڕ داهاتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێك بهێنرێت و بۆ سەربەخۆكردن و چارلاك كردنی لیژنەی نەزاهە (بەری لە گەندەڵی) و دیوانی چاودەێریی دارایی و نەهێشتنی زیادە رەوییەكانی بوودجە بەتایبەتی لە هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێم، پارلەمان و حكوومەت كار بكرێت.
ماڵپەڕی ئاوێنەنیووز لە هەواڵێكی دیكەدا بڵاوی كردۆتەوە، لە پاركی دەروازی شاری رانیە رانیەش هەر بەو بۆنەوە خۆپیشاندانێكی هێمنانە بە ئامادەبوونی سەدان كەس بەڕێوە چووە.
ئاوێنەنیووز ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەلایەن قایم مەقامی شاری كۆیەوە ئیزن نەدراوە خۆپشاندان لەو شارە بەڕێوە بچێت، ئاراز مستەفا، ئەندامی كەمپەینی بەرگریی جەماوەری لە بودجە، بە ئاوێنە نیوزی راگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی رۆژێك پێشتر قایم مەقامی كۆیەوە رەزامەندیی خۆی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەو شارەدەربڕیبوو، بەڵام ئەمڕۆ كە بڕیار وابوو كاتژمێر 4ی ئێوارە لەناو بازاری كۆیەوە بۆ بەردەم قایم مەقامیەتی شار خۆپیشاندانەكە ئەنجام بدرێت، بە بیانووی دابین نەبوونی لایەنی ئاسایشەوە قایم مەقام رێگری لێكردین.
بوودجەی هەرێمی كوردستان پاش چەند رۆژ مشتومڕ و باس كردن لەسەری لەلایەن پارلەمانتارانی هەرێمی كوردستان و هەروەها سەرۆكی هەرێمەوە پەسند كرا.
دوای پەسەندكردنی بوودجە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، دەستەیەك بەناوی \"دەستەی بەرگربی جەماوەری لە بوودجە\" پێكهێنرا و بڕیاریان دا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن و ئەمڕۆ لە سلێمانی، كەلار و رانیە خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.
فۆتۆ: راوێژ کامهران