خۆسووتاندنی ژنێکی تەمەن ٤٥ سال لە مەهاباد

17:05 - 31 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەخۆسووتاندنی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە شاری مەهاباد، ئاماری ٣ مانگی رابردووی خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران گەیشتە ٢١ کەس.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان ژنێک بەناوی \"بەسێ گوڵناز\" دانیشتووی گەڕەکی \"پشت تەپ\"ی شاری مەهاباد بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە دایکی چوار منداڵ بووە کە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوەو دەستبەجێ بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.

لە ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢١ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەستان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە لەکۆی ئەو رێژەیە ١٢ حەڵت لە رێگەی خۆسووتاندنەوە و ٧ حڵەتیشیان لە رێگەی خۆ هەواسێنەوە بووە.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.

\"13372.jpg\"