خۆ کوژی، رێژه‌ی خۆکوژی و هۆکاره‌کانی خۆکوژی له‌رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان
20:43 - 16 رەشەمه 2712
Unknown Author
ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی
چه‌مکی خۆکوژی
چه‌مکی خۆکوژی که‌له‌دوو وشه‌ی لاتینی Sui به‌واتای \"خۆ\" و Caedere به‌واتای \"کوشتن\" وه‌رگیراوه، بۆ یه‌که‌م جارله‌لایه‌ن \"دفونن\"ی فهرانسهوییهوهبهکار هێنراوهکه٢٥ ساڵ دواتر و له‌لایه‌ن ئاکادیمیای زانستهکانی وڵاتی فهرانسهوهوهکوو چه‌مکێک به‌فه‌رمی ناسرا.
ئه‌م چهمکهتهنیا کاتێک به‌کار ده‌هێنرێت که‌تاک به‌شێوه‌یه‌کی ئاگاهانهدهستی دابێتهخۆکوژی و له‌ئاکامدا گیانی له‌ده‌ست دابێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاک ده‌ست بدات به‌خۆ کوژی و ئاکامه‌که‌ی مه‌رگ نه‌بێت، ئهوهههنگاو ههڵگرتنبۆ خۆکوژییهو ناچێتهچوارچیوهی خۆکوژییهوهکهبهشێوهخۆکوژی (ParaSuicide) ناوی لێ ده‌بردرێت.
لهشێوهخۆکوژیدا زۆر جار مه‌به‌ستی تاک مه‌رگ نیه، به‌ڵکوو بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ده‌سه‌ڵات نوێنی، گوشار خستنه‌سه‌ر و راکێشانی سرنجی دهوروبهریهکانیهتی که‌هێندێک جاریش ئه‌نجامه‌که‌ی به‌مه‌رگی تاک کۆتایی پێ دێت.
ده‌توانین سه‌رهه‌ڵدانی خۆکوژی بگهرێنینهوهبۆ سه‌ره‌تای له‌دایک بونی مرۆڤ، به‌ڵام تێپه‌ڕینی ژیانی نه‌ریتی بۆ ژیانی پێشه‌یی له‌ئه‌ورووپا له‌سه‌ده‌کانی ١٨ و ١٩ دا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی خۆکوژی له‌ووڵاتانه‌دا و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نێونهنجی ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌خۆکوژی، بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی کهتوێژهرانی ئه‌ورووپایی خۆکوژی وه‌کوو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه‌به‌ر توێژینه‌وه‌و به‌شوێن هۆکاره‌کانیدا بگه‌ڕێن.
\"دورکیم\" کۆمه‌ڵناسی فه‌رانسه‌وی، یه‌که‌م که‌س بوو که‌له‌ساڵی ١٨٧٩ و له‌بواری خۆکوژی‌دا ده‌ستی دایهتوێژینهوهکهدواتر بووهسهرچاوهیهکی سه‌ره‌کی بۆ توێژینه‌وه‌کانی دوای خۆی. دورکیم خۆ کوژی به‌سه‌ر چوار پۆلی خۆویستانه، دیترخوازی، سه‌رلێشێوانه(ئانۆمیک) و دهسهڵاتخوازانهوهدابهش کردووه.
ناوبراو ئه‌م پۆلینبهندییهی له‌سه‌ر دوو بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی شوێندانه‌ر لهخۆکوژیدا، واتهیهکگرتویی کۆمه‌ڵگه‌و ته‌کووزی کۆمهڵگههێناوهتهگۆڕێ.
له‌ساڵانی رابردوودا و به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی خۆکوژی به‌تایبه‌ت له‌نێو توێژی لاو دا ، بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی کهرێکخراوی جهانیی ته‌ندرووستی، رۆژی ١٠ سیپتامبر وه‌کوو رۆژی جیهانیی پێشگیری له‌خۆ کوژی دیاری بکات.
خۆ کوژی له‌کوردستان دا
په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆ کوژی له‌کوردستان دا (هه‌ر ٤ پارچه)، زۆر به‌رچاوه‌و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان و ته‌نانه‌ت خودی بنهماڵهکانیشهوهپشت گوێ ده‌خرێت، به‌ڵام رۆژ نیهکهههواڵی خۆ کوژی و ده‌ستدان به‌خۆکوژی لهلاپهڕهکۆمهڵایهتییهکان، رۆژنامه‌و... بڵاو نه‌کرێته‌وه.
بێ گومان ئه‌گر ئێمه‌ی کورد خاوه‌ن کیانێکی سه‌ربه‌خۆ بوایه‌ین، نێوی کوردستانیش له‌نێو ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو که‌زۆرترین رێژه‌ی خۆکوژیان تێدایه، وکوو؛ برازیل،چین، ئێران،کولهمبیا ، له‌هستان (پۆلونیا) و...هتد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌رێژه‌ی خۆکوژی له‌کوردستان دا به‌رچاوه، نه‌ک هه‌ر هه‌نگاوی کرده‌یی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م دیارده دزێوه کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ڵنه‌گیراوه، به‌ڵکوو له‌لایه‌ن که‌سانی په‌یوه‌ندیدار و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانی کۆمهڵگەوهزۆر جار حاشای لێ ده‌کرێت ، هه‌ر بۆیهئامارێکی دروست له‌مه‌ڕ خۆ کوژی له‌کوردستان، له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
خۆ سووتاندنی ژنان له‌کوردستان
خۆسووتاندن یه‌کێک لهئهستهمترین شێوازه‌کانی کۆتایی هێنان بهژیانهکهژنانی کورد بۆ ئه‌ستاندنی گیانی خۆیان زۆرتر له‌م شێوهیهکهڵک وه‌رده‌گرن.
خۆسووتاندن ئه‌گه‌ر به‌مه‌رگیش کۆتایی نه‌یه‌ت له‌داهاتوودا کێشه‌یه‌کی زۆری ره‌وانی بۆ ئه‌و تاکه‌ی که‌ده‌ستی داوهبهئهو کارهساز ده‌کات و راسته‌وخۆ شوێنه‌واری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌ورووبه‌رییه‌کانی داده‌نێت.
هه‌رچه‌ند خۆسووتاندن دیارده‌یه‌کی شاراوه‌یه و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌کانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ش ناتوانن ئامارێکی ورد و ده‌قیق له‌هه‌مبه‌ر رێژه‌ی خۆسووتان له‌کوردستاندا بخه‌نه‌روو و زۆر جار له‌ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ئابرووی تاک و بنه‌ماڵه،هه‌واڵی خۆکوژی و خۆسووتاندنی ژنان له‌کوردستان دا ناگاتهدهستی میدیاکان، به‌ڵام به‌پێی سهرچاوهنافرمییهکان زۆرترین خۆکوژی ژنان له‌کوردستاندا به‌شێوازی خۆسووتاندنه.
ئامار و هۆکاره‌کانی خۆکوژیی ژنان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که‌ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاوی کردووهتهوهلهماوهی ١١ مانگی ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاویدا ٣٦ ژن له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستیان داوهتهخۆکوژی که١٧ که‌سیان واتهرێژهیهکی نزیک به‌٥٠ له‌سه‌دی ئه‌و ژنانه، له‌رێگه‌ی خۆسووتاندنهوهکۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانهلهو ماوه‌یه‌دا لهئەستانی کوردستان ١٦ ژن، له‌پارێزگای ورمێ ١٤ ژن، له‌ئوستانی کرماشان ٦ ژن و له‌ئوستانی ئیلام ٢ ژن کۆتای‌یان به‌ژیانی خۆیان هێناوه.
لە شاره‌کانی مه‌ریوان، مه‌هاباد، سه‌قز، ورمێ، سنه‌و ماکۆ زۆرترین ئاماری خۆکوژی ژنان تۆمار کراوه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاماژهبهوهبکرێت که‌ئه‌م ئامارهرێژەییە و ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زۆر لەمە زیاترهچونکە ئاماری خۆکوژی ژنانی ئوستانەکانی کرماشان و ئیلام زۆر بهکەمی دهگاتهدهست میدیا کوردییه‌کان و شاراوهدهمێننهوه.
به‌پێی ئامارهفهرمییهکانی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران له‌ئوستانی ئیلام ساڵانهنزیک به‌٤٠٠ که‌س خۆیان ده‌کوژن که‌ژنان رێژه‌یه‌کی نزیک به٦٠ له‌سه‌دی ئه‌م خۆ کوژیانهپێک دێنن.
هه‌ژاری و ده‌ستکورتی، نه‌خوێنده‌واری، نه‌ریتی بوونی کۆمه‌ڵگە و کۆمه‌ڵگەی پیاوسالار، ئێعتیاد(توشبوون بهماددهسڕکهرهکان)، به‌شوودانی زۆرە ملی و نه‌بوونی یاسا بۆ پشتگری ژنان له‌وڵاتی ئێران، سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی خۆکوژی ژنان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن.
ئامار و هۆکاره‌کانی خۆکوژیی ژنان له‌باشووری کوردستان
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که‌ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تانی وه‌زاره‌تی نێوخۆ، به‌شێوه‌ی مانگانهبڵاوی کردووه‌ته‌وه، له‌نێوان ساڵه‌کانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ی زایینی‌دا ١٤٤ ژن لهناوچهجیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیان داوهتهخۆکوژی که١٠٧ که‌سیان له‌رێگه‌ی خۆسووتاندنهوهکۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه، واتهزیاتر له ٦٠ له‌سه‌دی خۆکوژییه‌کان له‌باشووری کوردستان له‌رێگه‌ی خۆسووتاندنهوهبووه.
زیاترین رێژه‌ی خۆکوژی به‌شێوه‌ی خۆسووتاندن له‌سنووری ئوستانی هه‌ولێر روویداوه‌که بە ٥٢ حاڵەتی خۆکوژییەوە تۆمارکراوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٤٨ که‌سیان واته٨٤ له‌سه‌دی خۆکووژییهکان له‌رێگه‌ی خۆسووتاندنهوهبووه.
له‌سنووری ئوستانی دهۆک له‌کۆی ٣٢ حاله‌تی تۆمارکراوی خۆکوژی، ٢١ که‌سیان به‌خۆسووتاندن کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوهکه٦٦ له‌سه‌دی خۆ کوژییه‌کان پێک دێنێت.
له‌سنووری ئوستانی سلێمانی ٤٤ که‌س ده‌ستیان داوهبهخۆ کوژی که‌رێژه‌ی ٦٦ له‌سه‌دی خۆ کوژییه‌کان له‌رێگه‌ی خۆسووتاندنهوهبووهکهدهگاته٢٩ که‌س.
له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌کۆی ئه‌و ١٦ ژنه‌ی که‌ده‌ستیان داوهتهخۆکوژی، ١٣ که‌سیان واته٨١ له‌سه‌دی ئه‌و خۆکوژیانهلهرێگهی خۆسووتاندنهوهبووه.
ده‌بێ بگوترێت کهلهناوچهجێی ناکۆکییه‌کان به‌تایبه‌ت له‌سنووری ئوستانی که‌رکوک و ناوچه‌کوردنشینه‌کانی مووسڵ ساڵانهرێژهیهکی زۆر له‌ژنان ده‌ست ئەدهنە به‌خۆکوژی کهئامارێکی روون له‌به‌رده‌ست دا نیه.
کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و تایفی، کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌خوێنده‌واری، دیارده‌ی فره‌ژنی، دیاردەی نەریتی و ئایینی وەک هۆکاره‌سه‌ره‌کییه‌کانی خۆکوژی له‌باشووری کوردستان دێنه‌ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه‌کان:
ماڵپه‌ڕی کوردپا
ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تانی / وه‌زاره‌تی نێوخۆ
ماڵپه‌ڕی \"هفترنگ\"
ماڵپه‌ڕی رێکخراوی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆکوژی WHO
خۆکوژی و هۆکاره‌کانی ، نووسینی جۆرج فوومه‌ن (فارسی)