خوێندکاران و قوتابییانی پیرانشار داوای خۆپیشاندان دەکەن
20:41 - 16 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە خویندکاران و قوتابییانی بەشێک لە خوێندنگەکانی شاری پیرانشار بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سووتانی کۆمەڵێک کچە قوتابیی کورد داوایان کردووە رۆژی هەینی خۆپیشاندانێکی هێمنانە لەو شارە سازبکرێت.
بەپێی بانگەوازێک کە خوێندکاران و قوتابییانی پیرانشار بڵاویان کردۆتەوە، داوا لە هاووڵاتیانی پیرانشار بە سەر جەم چین و توێژەکانییەوە کراوە کە رۆژی هەینی لە بەر مزگەوتی جامیعە ی شاری کۆ ببنەوە و لە مەر ئەو رووداوە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندی دار ناڕەزایەتییەکی هێمنانە پێک بهێنرێت.
بانگەوازی قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنگەکانی پیرانشار کە دەقێکی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە بەم شێوەیە:
هه‌واڵی دڵته‌زێنی ئاگرگرتنی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی کچانه‌ی شین ئاوای پیرانشار، که تێیدا 37 کچی ته‌مه‌ن 9 ساڵانی شاره‌که‌مان به سه‌ختی تووشی سوتان هاتن، بوو به مایه‌ی ناڕاحه‌تی و خه‌مباری هاوشاریان.
.
ئێمە خوێندکارانی شاری پیرانشار وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته تاڵه، به هانای ده‌نگی ویژدانه‌وه دێین و هه‌ڵۆێست ده‌گرین به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌رکی مه‌سئولیه‌ت و به‌رپرس بوونیان خستۆته ئه‌ستۆ له شاره‌که‌مان.
خوێندکارانی پیرانشار داوا له هه‌موو چین و توێژه‌کان به به‌شداری فه‌رهه‌نگیان، مامۆستایانی ئایینی، قوتابیان و گشت خه‌ڵکی به‌که‌ڕامه‌تی پیرانشار ده‌که‌ن که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی روودانی ئه‌و کاره‌ساته و شه‌رمه‌زار کردنی که‌مته‌رخه‌میی لایه‌نه به‌رپرسه‌کان، رۆژی هه‌ینی کاتژمێر 11 بەر لە نوێژی هه‌ینی له به‌رده‌م مزگه‌وتی جامیع کۆ ببنه‌وه و خۆپێشاندانێکی ناره‌زایی مه‌ده‌نیانه رێک بخه‌ن.