خوێندكارانی مەریوان بۆ پشتیوانی لە كەبوودوەند مانیان گرت
14:22 - 14 پووشپەڕ 2712
كوردپا: خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی محەممەدسەدیق كەبوودوەند لێپرسراوای رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بە گرووپی مانگرتوانی كەمپەینی پشتیوانی لە كەبوودوەند پەیوەست بوون.
خوێندكارانی زانكۆی پەیام نوور بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 14ی پووشپەڕ مان لە خواردن بگرن و لەو پێوەندییەدا بەیاننامەیەكیشیان بڵاو كردۆتەوە کە نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە.
دەقی بەیاننامەكە:
\"خەلکی بەشەرەف و ئازادیخوازی کوردستان\"
ئەمڕۆ٣٩ رۆژ بەسەر مانگرتنی محەممەدسدیق که بوودوەند بەرپرسی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان له زیندانی ئێوینی تاران تێپەڕ دەبێ و بارودۆخی جەستەیی ناوبراو بەهۆی ئەم مانگرتنه لە مەترسی دایه.
گرتن و ئازاردانی کەسانێک وەک محەممەدسدیق کەبوودوەند بەڵگەیەکی بەهێزه بۆ سەلماندنی دڕندەیی و دیکتاتوری دەسەڵاتدارانی ئێران و پیشاندەری لاوازییانه له بەڕیوه بردنی کۆمەڵگایەکی دێمۆکرات.
ئێمه داوا له هەموو رێکخراوه نێونەتەوەییەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ دەکەین له مەحکووم کردنی ێیشێلکارییەکانی رژیمی تاران پشتیوانیمان بکەن و هەروەها له هاوڕێ بەڕێز کەبوودوەند تکا ئەکەین سەلامەتی جەستەیی خۆی لەبەرچاو بگرێ و کوتایی به مانگرتنه که ی بێنێ.
ئێمه خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان پەیوەست بوونی خۆمان به ریزی مانگرتوان رادەگەیەنین و هەموو زیندانییه سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان دڵنیا دەکەینەوه هاودەنگ و هاوڕێ و هاوسەنگەر؛ له گەڵتان داین تا گەیشتن به ئامانجی پیرۆزمان.
خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان
13/4/2712ی کوردی