خوێندكار و ده‌سەڵات شەڕێکی بێ کۆتایی
20:10 - 12 رێبەندان 2712
Unknown Author
کۆماس شابازی
هه‌ست به ترسێكی گه‌وره له هه‌ڵكردنی شاڵاوی گۆڕانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی عه‌ره‌بی و مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی له گه‌یشتنی ئه‌م شاڵاوه بو نێوخۆی كۆمه‌ڵگای ئیران، وای له ده‌سه‌ڵاتداران كردووه كه بۆ به‌رنگار بوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه، ده‌ست بده‌نه ره‌ش بگیری و داخستنی هه‌موو ده‌نگێكی جیاوازه‌وه ده‌سه‌ڵات یه‌كمین سه‌نگه‌ری به‌رانبه‌ركێ كردن له به‌رانبه‌ری كۆمه‌ڵكای ناڕازی ئێرانی له نێو زانكۆكاندا به‌ستووه و ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕ كه پێش به هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی خوێندكاران بگرن .
هه‌ركات ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت و جه‌ماوه‌ری ناڕازی ده‌س ده‌كه‌ن به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین. یه‌كه‌مین كه‌سه‌كان كه ده‌كه‌ونه‌به‌ر په‌لاماری بێ به‌زه‌ییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، خوێندكارانن. ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته له‌به‌رانبه‌ر خوێندكاران، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هیچ كات زانستگایه‌كی ره‌خنه‌گرو سه‌ربه‌خۆی پێ قه‌بوڵ ناكرێت. به ئاۆڕدانه‌وه‌یه‌ك له ئاڵوگوره‌كانی ناوچه‌كه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن خوێندكاران له وڵاتانی میسر‌و سوریه، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن و به‌رده‌وام پێشه‌نگی جه‌ماوه‌ری خۆیانن و له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆیان كه هه‌مان خواستی گشتی كۆمه‌ڵگاكانیانه، سورن و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن و سه‌نگه‌ره‌كانی زانكۆیان ئه‌م جاره له‌نێو شه‌قامه‌كاندا به‌ستووه و چۆكیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتور داداوه.
هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی خویان، هیچكات به‌ندیخانه‌كانی له خوێندكاران چۆڵ نه‌بووه و له‌زۆربه‌ی به‌ندیخانه‌كان له ته‌واوی شاره‌كانی ئیران نابینین كه خۆیندكارێكی تیا نه‌بێت و قسه‌كه‌ی خومه‌ینی كه وتی ئه‌بێت «به‌ندیخانه‌كان بكرێته زانكۆكان، به‌راستی به‌م رێژه‌ی خۆیندكارانه كه له به‌ندیخانه‌كانی رژیم دان، قسه‌كه‌ی خومه‌ینی به‌دی هاتووه.»
دیاره له پڕۆسه‌ی سه‌ركوتی خوێندكاران له ئێران‌دا، خوێندكاره كورده‌كان بگره زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بوون ، له‌وانه ده‌ر كردن و ئه‌ستێره‌دار كردن و راگرتنی كاتی مافی خۆیندن و سه‌پاندنی حوكمگه‌لێكی ناڕه‌وای زیندان سه‌ره‌كی ترین نموونه‌كانیانه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌م كرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه چۆك به بزوتنه‌وه‌ی خۆیندكاری له‌ئێران و به‌تایبه‌ت كوردستان دابدات. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خۆیندكارانی كوردیش به‌ده‌سپێكردنی پڕۆسه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كوردی، گیانێكی تازه‌یان به بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌خشیوه.
هه‌رله‌سه‌رده‌مێك كه شوێنێكی وه‌كوو زانكۆ له ئێران دامه‌زرا، بوو به مایه‌ی پێگه‌یشتن و ناسینی چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان. خوێندكاره كورده‌كانیش له‌م كاروانه‌دا دوانه‌كه‌وتون و شان به‌شانی بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌كانی كوردستان ده‌ستیان كرد به به‌رخۆدان و به‌رانبه‌ركێ له به‌رانبه‌ر ناعه‌داڵه‌تی و نابه‌رابه‌ری‌دا، بگره زۆر جار خۆیان بوون به بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له قۆناغه هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان دا و هه‌ر ئه‌م خۆیندكارانه بوون به دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه و سازمانگه‌لێكی پته‌و له‌گۆره‌پانی كۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستاندا .
دیاره فشار هێنان بۆچالاكانی خوێندكاری له ئێران به‌تایبه‌ت چالاكانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردی له كۆمه‌ڵگای كوردستان، شتێكی تازه نییه و هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا تایبه‌ت به خوێندكارانیش نه‌بووه.. دیاره زوربه‌ی حه‌شیمه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستان، لاون و به‌شێكی زۆریان له زانكۆكان ده‌خوێنن و زانكۆیش به‌رده‌وام بۆخوێندكاره كورده‌كان بێجگه له‌وه‌ی كه جێگایه‌كی ئاكادێمیكه، شوێنێكیشه بو چالاكی سیاسی، سینفی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان. هه‌ر كات بزوتنه‌وه‌ی كوردستان گه‌شه‌ی به خۆوه دیوه، بێ گومان یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بوونی چالاكانی خوێندكارییه كه زۆرترین به‌هایان له پێناوی به دی هاتنی ئامانجه‌كانیان كه هه‌مان به‌رابه‌ری و ئازادییه داوه.
دوابه‌دوای هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد، ئه‌م بانده‌ی حاكمییه‌ت زۆر راشكاوانه له‌میدیاكانه‌وه رایانگه‌یاند كه هیچ باوه‌رێكیان به ئه‌حزاب و ریكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نییه‌و هیچ چه‌شنه چالاكییه‌كیان له چۆارچیوه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان پێ یاسایی و شه‌رعی نییه، پاشان هه‌وڵدرا ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌رانسه‌ری ئێران جێ به جێ بكرێت. له كوردستان كه بارودوخێكی تایبه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ریدا زاڵ بوو ، ئه‌مه وای كرد كه بارودوخه‌كه ئاڵۆزتر بێت و خوێندكارانی كورد له مه‌نشوری خۆیاندا ئه وه یان ره‌چاویان كردبوو كه ئامانج له پێكهێنانی ئه‌م رێكخراوه خوێندكاریه یانه هه‌وڵدانه بۆ به‌رگری كردن له پڕۆسه‌ی ئاسیمیلاسیۆنی فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵ دان بۆ خوێندن به زمانی دایكی وناسینی مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی گوتارێكی دێمۆكراتیكدایه. له راستیدا سه‌رجه‌می ئه‌م خواستانه، داوكاریی كومه‌ڵَگای كوردستانه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێك كه گوتاری خۆی له چوارچێوه‌ی گۆتاری دوگمی ئایدیولۆژیكی ئیسلامی ناو لێ ده‌بات، به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌م شێوازه له بیركردنه‌وه، كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له نیوان ده‌سه‌ڵاتدارانی گشتیخوازو كۆمه‌ڵگای كوردستان و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردی دروست كردووه. ده‌سه‌ڵات بۆ خنكاندنی ئه‌م ده‌نگانه له‌هه‌موو شێوازێك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه كه ئه‌توانین به بانگهێشت كردن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆیندكاران و بێ به‌ش كردنیان له مافی خوێندن ئاماژه بكه‌ین . به‌ڵام خێرایی ئه‌م شێوازه هه‌ڵسوكه‌وته له دوای هاتنه سه‌ر كاری ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستی پێ كرد. ئه‌مه‌ش له درێژه‌دا به سه‌ركوتی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی كه ده‌سه‌ڵاتداران به‌بی هیچ سنورێكی ئینسانی ده‌ستیان دایه سه‌ركۆتی چالاكه‌كان له كۆمه‌ڵگای ئێران و به تایبه‌ت كوردستان، گه‌یشته لوتكه‌ی به‌رزی خۆی.
دیاره له‌وه‌ها بارۆدوخێكدا كه به سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستاندا زاڵ بووه، ئه‌مه گرنگترین جۆری چالاكی مه‌ده‌نیه كه له لایه‌ن چالاكانی خوێندكاریه‌وه به شێوازێكی فۆڕمیك و رێكخراوه‌یی له زانكۆكاندا رێبه‌ری ده‌كرێت. به ته‌واوی ئه‌م گرفتانه‌وه كه ده‌سه‌ڵات له سه‌ر رێگایان دایناوه، چالاكانی خوێندكارانی كورد له هه‌ڵسوڕان و چالاكی بۆ به‌دی هاتنی ئازادی له چوارچێوه‌ی گوتارێكی دێمۆكراتیكدا، كۆڵیان نه‌داوه و به‌رده‌وام له‌سه‌ری پێداگری ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی ئه‌مه‌ی پێ قه‌بوڵ ناكرێت، به‌تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه روك كوماری له ئێران كه له بهاری یاهاتو له پێشه، ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هیچ جۆره ده‌نگێكی جیاواز بێجگه له ده‌نگی ئه‌رێنی تاقمه‌كه‌ی خۆی بوونی هه‌بێت، كۆمه‌ڵگای كۆردستانێش كه هیچكات ده‌نگی متمانه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان به ده‌سه‌ڵات نه‌داوه، له‌م شێوازه هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات بێ به‌ش نابێت، بوێه هه‌ر له ئیستاوه به قۆڵبه‌ست كردنی چالاكه خوێندكارییه‌كان كورد ئه‌یهه‌وێت كه‌لێنیكی گه‌وره بخاته نێوان چینی تازه خوێندكار و ئه‌م چینه چالاكه، كه به جورێك خوێندكاره تازه‌كان چاوترسێن بكات و له په‌یوه‌ست بوونیان به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردی، به‌رگری بكات.
له‌وانه‌یه كه ده‌سه‌ڵات بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی خوێندكاری، زانستگاكان كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه‌هیچكات هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی هه‌تاهه‌تایی به سه‌ركوتی میلله‌تانی خۆی درێژه بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواسته‌كانی چالاكانی خۆیندكاری و رێكخراوه و ئه‌حزابی سیاسی، هه‌ڵقۆڵاوی خواسته ره‌واكانی كۆمه‌ڵگای كوردستانه و به دڵنیایه‌وه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مافه ڕه‌واكانی خوێ پاشگه‌ز نابێته‌وه و ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا \"سڕینه‌وه‌ی پرسیاره‌كانه\".