خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان لایەنه‌كانی كۆمه‌ڵه
22:43 - 30 رەزبەر 2712
Unknown Author
ئه‌مجه‌د حوسین په‌ناهی
كۆمه‌ڵه وه‌ك حیزبی پێشه‌نگ و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، له دژوارترین هه‌ل و مه‌رجدا و به دانی هه‌زاران قوربانی، له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا ئاماده بووه و له مێژوویی خه‌باتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد دا جێگه‌یه‌كی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردوه كه له سڕینه‌وه نایا.
چه‌ند رۆژ پێش ئێستا لاێنهكانی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرۆژه‌ی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی گۆڕستانی گیانبه‌ختكردوانی گوردانی شوانه‌وه سه‌رجه‌میان له مه‌راسیمێكدا ئاماده بوون. مەراسیمەکە لەلایەن سەرپەرشتیاری پرۆژەکەوە کە \"هادی خانی\"یەوە رێکخرابوو، بەڵام لە پرۆژەکەدا هەر چوار لایەنی کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، رەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش هاوکاریانکرد لە نۆژەن کردنەوەی گۆڕەستانەکەدا، كه بە گرتنی وەها مهراسیمهك و له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه، له مێژوی دوای دابڕانه‌كان، ئه‌وە یه‌كم جاره كه شتیێکی لەوم چەشنە روو ئه‌دات كه هه‌ر چه‌ند مێژوویەكی هاوبەشیان هه‌یه.
کۆمەڵە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەند ئینشعاب و جیابوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. بە چەشنێک کە ئێستا چەند تەشکیلاتی جیاواز بە ناوی کۆمەڵەوە کار و چالاکی دەکەن. ناوە ناوە لە میدیا، رۆژنامە و سایتەکاندا دەبینین و دەبیستین کە هەوڵ و تێکۆشانگەلێ لە ئارادایە بۆ یەکگرتنەوە و نزیک بوونەوی باڵە جیاوازەکان، بەڵام تا ئێستا هەر جارە و بە هۆی کۆمەڵێک گیروگرفتەوە ئەو هەوڵانە به مانای واقعی بێ ئاکام ماوەنەتەوە.
سێ لایەنی سەر بە کۆمەڵە کە جەخت لەسەر کوردستانی بوونی کۆمەڵە دەکەنەوە، زۆرتر لە باری بیروبڕوادا لێک نزیکن و زۆرتر هەوڵ دەدەن کە بەڵکوو بتوانن لە پرۆسەیەک دا رۆژێ لە رۆژان یەکبگرنەوە و وەک تەشکیلاتێکی یەکدەست ماڵی کۆمەڵە رێکبخەنەوە.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووا هەندێک دانیشتن و گفتگو لە نێوان ئه‌م سێ لایەنه، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تكێشانی كۆردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و تا رادێك ره‌ووتی سوسیالیستی كۆمه‌ڵه، هاتۆته ئاراوه كه به داخه‌وه تا ئێستا ده‌رنجامی نه‌بووه، و هه‌ر جارەی به بیانویەك درێژە بە دانێشتنهكان نەدراوه. به‌لإم گرتنی مه‌راسمی هاوبه‌شی چه‌ند رۆژی پێشوو نیشانی دا كه هێشتا مه‌ودای نزیك بوونه‌وه زۆره و لایەنه‌كانی كۆمه‌ڵه دتوانن به بیانووی بۆنه‌كان، 26 ریبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه، 31ی جۆه‌زه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه، و له هه‌موویان گرینگتر ساڵیادی شه‌هید بوونی هاوڕیێانی گۆردانی شوان و یاد كرنه‌وه له سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و یاد كرنه‌وه له مێژووی هاوڕێیانێك كه هاوڕێیانی هه‌مویان بوون و ساڵانێك له یه‌ك سهنگردا پێكه‌وه بوون. له ده‌وری یه‌ك كۆ ببنه‌وه.
له لایكی دیکەوە ئه‌و به‌شانه که به ناوی کۆمهڵەوە کار ده‌که‌ن، من جیاوازییه‌کی جه‌وهه‌ری له ڕوانین و ستراتێژییاندا نابینم. \"حیزبی کۆمۆنیستی ئێران\"یش که به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه خۆی ده‌ناسێنێ، ده‌توانێ بێژی جێاوازتره. به‌ڵام سێ به‌شه‌کەی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه که خۆیان به سۆسیالیست ده‌زانن و کوردستانیش به ناوه‌ندی خه‌باتی خۆیان ده‌زانن و تێکۆشه‌ری ڕزگاریی نهتهوهییشن، جیاوازییه‌کی جه‌وهه‌رییان نییه
ئیستاش کوردستانی رۆژهەڵات لە هەمیشە زیاتر پێویستی بە هاوکاری و هاوخەباتی هەیە. لەم ناوەدا کۆمەڵە کە خاوەنی پێشینەیەکی خەباتکێرانەی پڕ لە سەروەری و سەربەرزییە و هەزاران شەهیدی پێشکەش بە بزووتنەوەی رەوای گەلی کورد و بە کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان کردووە، دەتوانێت رۆڵێکی زۆر گرینگ ببینێت کە ئەمەش تەنیا لە سایەی یەکگرتنەوە و ئاشت بوونەوەیەکی گشتیماندا بەڕێوە دەچێت. وەرن زیانەکان قەرەبوو بکەینەوە، برینەکان ساڕ‌ێژ کەین و هێزەکانمان یەکخەینەوە و قۆناغێکی گەش و نوێ دەستپێکەین.
له كۆتایدا هێوادارم لایەنه‌كانی كۆمه‌ڵه زیاتر په‌ره به پێوه‌ندی له گه‌ڵ یه‌كتر بده‌ن و خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان به‌رجسته بكه‌نه‌وه و هەتا بتوانن بۆ یهكگرتنهوهیەكی گشتی هه‌نگاو بنێن.
بۆ پێشه‌وه بۆ یهكگرتنیكی گشتی و یه‌ك كۆمه‌ڵه
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ماڵپەڕی کوردپا لەهەمبەر ناوەرۆکەکەیدا بەرپرسیار نییە