حەمامێكی مێژوویی لە شاری خۆی مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
21:59 - 29 پووشپەڕ 2712

ئاژانسی كوردپا: بینای مێژوویی حەمامی \"محەممەد بیگ دنبلی\" كە بە یەكێك لە شوێنەوارە مێژووییەكانی شاری خۆی دێتە ئەژمار بەهۆی كەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەكان لە بەرەبەریی لەناوچوون دایە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو حەمامە كەلە نزیك مزگەوتی مێژوویی \"مەلا حەسەن دنبلی\" هەڵكەوتووە و مێژووی درووست بوونەكەی دەگەڕێتە بۆ 5 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەهۆی پێڕانەگەیشتن و نۆژەن نەكردنەوەی لە حاڵی لەناوچوون دایە.
هێندێ لە ئاسەوارناسان و مێژووناسان لەو باوڕە دان كە ئەو حەمامە لە سەدەمی دەسەڵاتدارێتیی \" كوردەكانی دنبل\"دا درووست كراوە.
لە حاڵی حازردا ئاو دزەی كردۆتە ژێر دیوارەكانی ئەو بینایە و هاووڵاتییان مەترسیی ئەوە دەكەن دیوارەكانی ئەو حەمامە تووشی داڕووخان بێت.
بە وتەی شایەتحاڵان سەرەڕای سەردانی چەندین جارەی هاووڵاتییان بۆ ئیدارەی میراس فەرهەنگیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، لێپرسراوان هیچ وڵامێكیان پێ نەداونەتەوە.