حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە دادگای پێداچوونەوەی سنە پشتڕاست کرایەوە

18:18 - 31 بانەمەڕ 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری هاووڵاتییەکی کورد  بە ناوی "سدیق سەیفی" خەڵکی شاری دیواندەرە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، پشتڕاست کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٨ لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

"سدیق سەیفی" ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، لە شوێنی کارەکەی خوی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوی کاتی ئازاد کرابوو.