تەقەی هێزە نیزامییەكان بۆ سەر بنەماڵەیەك لە ناوچەی زەهاو، دوو قوربانیی لێكەوتەوە
21:08 - 28 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بۆ سەر بنەماڵەیەك لە یەكێك لە گوندەكانی دەشتی \"زەهاو\" سەر بە شاری سهرپێڵی زههاو له پارێزگای كرماشان، كەسێك كوژراوە و یەكێكی دیکهش بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بنەماڵەی \"مەجید دارابی\"یان لە ئاوایی \"پشتەنگ\"ی زەهاو (تایفەی دارا) داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا كوڕێكی ئەو بنەماڵەیە بەناوی سەعید كوژراوە و و كوڕێكی دیكەشیان بە ناوی خالید به توندی بریندار بووە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری شایەتحاڵانەوە ئاشكرای كردووە هێزە نیزامییەكان لە كاتێكدا دەستڕێژیان لەو بنەماڵەیە كردووە كە لەناو مووچە و مەزرا سەرقاڵی كاركردن بوون و تەرمی بریندارەكەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و رۆژی چوارشەممەش تەرمی سەعید كە كوژراوە رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بنەماڵەی دارابی تاوانی هەڵگرتنی چەك بەدژی حكوومەتیان دراوەتە پاڵ.
ناو بەناو و بەهۆی جۆراوجۆر لە ناوچە كوردنشینەكانی هاووڵاتییانی كورد دەكەونە بەر دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان و گیانیان لێ دەستێنن.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و لەناو جادە و لە كوێستان و گوندەكانی 15 هاووڵاتیی كورد بەدەستی هێزە نیزامییەكانی حكووومەتی ئیسلامیی ئێران كوژراون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زیاترە.