تێرۆر له پانتای سیمبۆلێکدا
13:23 - 10 بەفرانبار 2714
Unknown Author
هه‌ژیر ڕه‌حیمی
دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوو جار تێرۆر کرا. جارێکیان له ٢٢ی پووشپه‌رێ ١٣٦٨ی هه‌تاوی و جارێکیش له ٥ی به‌فرانباری ١٣٩٣ی هه‌تاوی. قاسملوو جارێکیان له ڤییه‌ننای پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش شه‌هید بوو و جارێکیان له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی باشووری کوردستان. له جاری یه‌که‌می تێرۆری دکتۆردا هیچ په‌رده‌یه‌کی سیمبۆلێک له‌گۆڕێدا نه‌بوو، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه، واقیعێکی ترسناک له دڕندانه‌ترین شێوه‌ی خۆیدا په‌رده‌ی بابه‌تی سیمبۆلیکی دڕی. به‌ڵام له دووه‌مین تێرۆری دکتۆردا، ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌ناو که‌شێکی سیمبۆلێکدا جێبه‌جێکرا. میدیاکانی کوردیی ڕۆژهه‌ڵات جارێکی دیکه وێنه‌ی ته‌رمی له خوێندا شه‌ڵاڵی قاسملوویان له‌پاڵ وێنه‌ی به شێنه‌یی ڕاکشاو و ئه‌رخه‌یانی تێرۆریستێکدا بڵاو کرده‌وه؛ به‌ڵام ئه‌م وێنه له‌پاڵ یه‌ک دانراوانه بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی تێرۆری یه‌که‌م نه‌بوو، به‌ڵکوو بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی تێرۆری دووه‌م بوو.
جاری یه‌که‌م، تێرۆریستێک به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده خوێنده‌وارییه‌ی هه‌بێ بودریار بناسێ و باسی فۆنکسیۆنی واقیعخولقێن ـ ی جیهانی مه‌جازی و هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا باسی مه‌جازی بوونی ئه‌و شته‌ی ئێمه به واقیعی ده‌ناسین، بیستبێ، یان لاکان بناسێ و ئه‌وه‌ی بیستبێ چۆن بابه‌تی سیمبۆلیک بابه‌تی واقیعی داگرتووه و له هه‌ناوی خۆیدا تواندوویهتهوه، به چه‌کێکی یووزی و به چه‌ند ده‌سڕێژێک به چه‌ند چرکه ئه‌و تیۆرییانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نیشانی دا ئه‌مری واقیع له ئانوساتێکدا ده‌توانێ په‌رده‌ی سمبۆلیک هه‌ڵدڕێ و ده‌یان هه‌زار ساڵ مێژووی شارستانێتی مرۆڤ که ئه‌مری سیمبۆلیکی تێدا گه‌شه کردووه وه‌کوو ئاوخواردنه‌وه تووڕ هه‌ڵبدا و وه‌کوو تووره‌که‌یه‌ک به توونی تێرۆری دابکا.
له تێرۆری دووه‌مدا، تێرۆریزم هه‌ڵیدابوو و گه‌شه‌ی کردبوو و فێر ببوو چۆن له‌ناو که‌شی سیمبۆلێکدا ههلبسووڕێ و هه‌ر ئه‌و کاره‌ی به شێوه‌یه‌کی قێزه‌ون له واقیعدا ده‌یکا، به شێوه‌یه‌کی شیک له‌ناو جیهانی مه‌جازی و له به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتووترین ئامێره‌کانی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کاندا بیکا. حه‌وزه‌ی قوم له مه‌ودای نێوان ئه‌و دوو تێرۆره‌دا لاکان و بودریاری چاک خوێندبۆوه. شێرکۆ بێکه‌س باشتر له هه‌ر سیاسه‌توانێکی باشوور به‌م راستییه‌ی زانیبوو. گه‌لۆ ئه‌وه له پێتۆڵی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئهدیبهکانمانه یا له گه‌وجی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سیاسهتوانهکانمانه که شاعیری ئێمه له پله‌به‌رزترین سیاسه‌توانه‌کانمان لێزانتر و تێگه‌یشتووتره؟
پێشباری تێرۆری دووه‌م چه‌ند مانگ بوو گه‌یشتبووه باشوور. ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان هاواریان کردبوو، به‌ڵام نه سیاسه‌توانانی باشوور ده‌نگی هاواری ئه‌وانیان بیستبوو و نه ڕووناکبیرانی. به‌رله هاتنی وه‌فدی دیپلۆماتیکی تاران، براده‌رانی خۆمان لێره ته‌قه‌ی خۆشییان کردبوو و به لێدوانه‌کانیان ئاهه‌نگیان گێڕابوو و قوربانییان کردبوو. قوربانییان کردبوو و چتۆ قوربانییه‌ک؟ پیاوێک که ڕۆژێک له ڕۆژان له چیاکانی کوردستاندا ڕاوی چه‌قه‌ڵی ده‌کرد و خه‌رته‌لی ڕاوده‌نا، ئه‌م ڕۆژانه ئیتر هه‌وای به‌رزایی سه‌رودڵی گرتبوو و له چیا سه‌رکه‌شه‌کانه‌وه دابه‌زیبوو و جێگای نه‌زمی شۆڕشگێرانه‌ی چیاکانی له‌گه‌ڵ نه‌زمی ده‌باغخانه گۆڕیبۆوه و به‌وری شاخه‌کانی قوربانی کردبوو و بردبوویه ده‌باغخانه هه‌تا به پیرۆزی هاتنی وه‌فدی دیپلۆماتیکی تاران که‌وڵی بکا و کردی. پیاوێکی تر که ڕۆژێک له ڕۆژان قه‌ڵافه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی قاسملووی له نزیکه‌وه دیتبوو و ده‌رسی خه‌باتی له‌لا فێر ببوو، ئه‌م ڕۆژانه به‌ختیارانه له زمان مه‌لای تارانه‌وه قسه‌ی ده‌کرد و بزووتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی به نه‌بوو ده‌زانی و خه‌ونی نه‌مانی به خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌دی.
وه‌فدی تاران به‌م ئاماده‌کارییانه‌وه گه‌یشته باشوور. له باشوور سیاسه‌توانی زیره‌کی کورد که وه‌ک به‌رهه‌می دیپلۆماسیی ژیرانه‌ی کورد چاوی لێده‌کرا و هه‌ر پێنج شه‌ش مانگ به‌رله‌مه بوو، کوردی ڕۆژهه‌ڵات له داخی ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌توانه بلیمه‌ته نه‌بووه به سه‌رۆک کۆماری عێراق، له چۆکی خۆی ده‌دا و کزه‌ی له جه‌رگییه‌وه ده‌هات، عیشوه‌ی بۆ وه‌فدی تاران کرد و له به‌رده‌مییان خه‌نییه‌وه و به له‌نجه‌وه له باوه‌شیاندا ئۆخژنی هاتێ.
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی باشوور له شنگال و له کۆبانی، له‌گه‌ڵ داعشێکی تازه پێڕه‌وکه له شه‌ڕێکی قورس دان و ئه‌سته‌مه خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. به‌ڵام پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له سلێمانی و له هه‌ولێر خۆیان پێشوازییان له داعشی پیر کرد و به‌سانایی خۆیان به ده‌سته‌وه دا.
ئه‌وه حاڵی سیاسه‌توانان بوو. با سڵاوێکیش له ڕووناکبیرانمان بکه‌ین. ڕووناکبیرانی کورد له باشوور هه‌تا ئه‌مڕۆش ددانی خێریان به سیاسه‌تی کوردی و حکوومه‌تی کوردی‌دا نه‌هێناوه. ئه‌وان ڕووناکبیرن و ڕووناکبیریش کاری پهسنوێژیی سیاسهسهتوانان نییه. ده‌ڵێن ڕووناکبیر ڕه‌خنه ده‌گرێ و ڕاڤه ده‌کا. راستیش ده‌که‌ن. ڕووناک‌بیری ئێمه له‌سه‌ر کۆبانی و شنگاڵ شرۆڤه‌ی نووسی و تیۆری ئاغا و کۆیله‌ی هێگڵی به شێوه‌یه‌کی دیکه داڕشته‌وه هه‌تا نیشان بدا ئاوا هێگڵ پاشقول ده‌دا. له‌لای خۆشمان نووسیان؛ خه‌بات له کۆبانی و ده‌ره‌تانێکی جیا له کاپیتالیزمی هاری ڕۆژئاوایی و فاندمێنتالیزمی دڕنده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی. ده‌ره‌تانی سێهه‌م: سیاسه‌تی میسیانیک؛ خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکێک که نه گرێدراوی کاپیتالیزمه و نه حه‌زی له چاره‌ی فاندمێنتالیزمه و له هه‌ناوی به‌رخۆدانێکی ئازادیخوازانه‌وه هه‌ڵقوڵیوه؛ خه‌باتێکی ڕادیکاڵی خه‌ڵکی. هه‌مووشی ڕاستن.
به‌ڵام عه‌یبی ڕووناک‌بیری ئێمه ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی میدیای جیهانی و ڕووناکبیرانی غه‌واره و بیروڕای گشتیی گه‌لانی ده‌روجیران ڕووداوه‌که‌یان قۆسته‌وه، ئه‌وانیش له‌وه خاترجه‌م ده‌بن ئه‌م ڕووداوه شیاوی ئه‌وه‌یه شرۆڤه بکرێ و تیۆری بۆ دابڕێژرێ.
کاتێک هه‌ر ئه‌م میدیا جیهانییه و هه‌ر ئه‌م ڕایه‌ڵه مه‌جازییه سه‌رانسه‌رییه‌ی سه‌ر به کاپیتالیزمی ڕۆژئاوایی و له پله‌یه‌کی خوارتردا سه‌ربه فاندمێنتالیزمی دینی و قه‌ومی ناوچه‌ییه، به‌رخۆدانی کۆبانی به هه‌ر ده‌لیلێک به شیاوی ئه‌وه ده‌زانێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ، ڕووناکبیرانی ئێمه‌ش ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. ئه‌م ده‌نگ هه‌ڵبڕینه زۆریش به‌جێیه و جێگای ڕه‌خنه نییه. به‌ڵام گرفته‌که لێره‌دایه ڕووناک‌بیری ئێمه ڕووداوێک نابینێ که میدیای سه‌ر به کاپیتالیزمی ڕۆژئاوایی و فاندمێنتالیزمی ناوچه‌یه‌یی نه‌یدیبێ ـ که ههردووکیشیانی پێ له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕزگاریده‌ره ـ گرفته‌که لێره‌دایه ڕووناک‌بیری ئێمه وه‌ک ئه‌و کابرایه وایه دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کان به ده‌نگی به‌رز هه‌واڵی هاتنی دزیان به هه‌موو خه‌ڵکی شار ڕاگه‌یاند، به پێ‌خواسی ده‌رده‌په‌ڕێ و هاواری هاتنی دزی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
از کرامات شیخ ما این است/ شیره را خورد و گفت شیرین است.
بنواڕه شێخ و که‌راماتی، خوێنشیرینه/ هه‌نگوینی تام کرد و ئینجا فه‌رمووی شیرینه
له ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕینیشدا پێشه‌نگی ڕه‌خنه گرتن له گه‌نده‌ڵییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی، عه‌بدوڵڵا په‌شێو بوو و هه‌تا ئه‌و ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕی ڕووناکبیرانی ئێمه وه دنگ نه‌هاتن.
ئێستا له سلێمانی و له هه‌ولێر فه‌رشی سووریا‌ن بۆ بکوژی ڕیبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاخستووه و ئه‌ویندارانه له‌باوه‌شی ده‌گرن. ئه‌وه شتێک نییه میدیای جیهانی گه‌وره‌ی بکاته‌وه. ڕووناک‌بیری ئێمه‌ش له باشوور گوێی پێ نابزوێ و به شیاوی شرۆڤه کردنی نازانێ. بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕووداوێکی له‌م چه‌شنه کوا پێویسته تیۆری له ژیژه‌ک و به‌دیۆ و ئاگامبێن به‌قه‌رز وه‌رگیرێ؟ کوا پێویسته تیۆری ئاغا و کۆیله‌ی هێگل و به وێرژێنێکی تازه‌وه به‌رهه‌م بێته‌وه؟ کوا پێویسته ده‌سته‌واژه‌ی لووکسی وه‌ک سیاسه‌تی ڕادیکاڵ و به گژ داهاتنه‌وه‌ی ڕه‌وتی سیاسهتسڕینهوه و سیاسه‌تی میسیانیک و ئه‌و حه‌له‌م قه‌له‌مانه بۆ شتێکی وا بچووک به‌کار بهێنرێن؟ خۆ کوڕه‌کانی ئاڵقه‌ی \"رخداد\" له تاران به ڕووداوێکی ترۆماتیک و شتێکی تراژیکی لێک ناده‌نه‌وه. ده‌ی شوکور دیاره باشه و شتێکی وا نییه.
میوانه و هاتووه. ده‌ی جا چ بوو؟ ماڵه خۆیه‌تی. به خێر بێ. سه‌ر سه‌ران و سه‌ر چاوان.
ئەم بابەتە، کە نووسەرەکەی لای ئاژانسی کوردپا ئاشکرایە، روانگەی خۆیەتی و ئاژانس لێی بەرپرسیار نییە.