تووڕەیی گەلانی ئێران و چارەنووسی رژێمی ئیسلامی ئێران!
12:36 - 3 سەرماوەز 2713
Unknown Author
تاهیر عبدوڵڵاپوور
ئاشكرایە رژێمی ئێران و كۆمەڵگەی ئێران كە هاوكات دەبێ كۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی بخەینە سەری لەم قۆناخەدا هەتا دێت زیاتر لێک دادەبڕێن و لێک دووردەكەونەوە بەجۆرێك كە بەتایبەت لەنێوان رژێم و كۆمەڵگای ئێران كە بابەتی باسەكەی ئێمەیە لەهەموو لایەنێكی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و كەلتوری لێكترازانەكانی نێوانیان زیاتر بەرەو قوڵبوونەوە دەچێت. ئەمەش هانمان دەدات وەكو پێویستیەك بەناخی ئەو قۆناخەدا رۆبچین هەتا لەهەر رەهەندو لایەنێكی جیاوازی پێكهێنەری ئەم قۆناخە بكۆڵینەوە.
تایبەتمەندییەكانی قۆناخ:
ئەم قۆناخەی كە رژێمی ئیسلامی ئێرانی تێیدایە لەدوو ئاستی ناوخۆی و دەرەكی پێكدێت كە لەهەموو كاتێكی تر زیاتر رژێمی خستۆتە ناو تەنگەتاوی و گوشار و هەڕەشەی جدییەوە. لەو روویەوە بەپێی وردبوونەوە لەهەر دوو ئاست و دیاریكردنی لایەنەكانی پەیوەندیدار پێویستە هێزەكانی بەرپرسیاری كورد خاوەن بەرنامە و پرۆژەی تایبەت بن و بە پێی پێداویستییەكانی گەل بواری رۆشنگەری و رێكخستنەكان قوڵ بكەنەوە و لەو چوارچێوەدا سیاسەتەكانیان گەڵاڵە بكەن.
لە ئاستی ناوخۆی رۆژبەرۆژ ئاستی بێزاری و ناڕەزایی كۆمەڵانی خەڵک، گەلانی بندەست، كەمایەتییە مەزهەبی و ئایینیەكان، چین و توێژەكانی كۆمەڵگا بەرامبەر بە رژێم روو لە زیاد بوون دایە. لێرەدا سەرەڕای كاریگەری پێشكەوتنی زانست و تەكنەلۆژیای راگەیاندن و پەیوەندیكردن بە تایبەت بڵاوبوونەوەی مەسەلەی بەجیهانیبوون، لە لایەنی ناوخۆوە دەتوانین ئاماژە بەكاریگەری فاكتەرەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و كلتوری بكەین كە لەم نووسینەدا ئامانجمان زیاتر جەخت كردن لەسەر ئەو فاكتەرانەیە.
لە ئاستی دەرەوە، زەخت و فشاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت وڵاتانی رۆژئاوا و لەسەرووی هەموویانەوە ئەمریكا لەسەر كێشەی چەكی ناوەكی لەمیانەی دەركردنی چەند بڕیار لە لایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانە لە لایەن زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت گەمارۆدانی ئێران لە لایەن تەكنەلۆژیای ناوەكی و بلۆك كردنی زۆر بانك و دارایی ئێران لە دەرەوە لە لایەك، لە لایەكی تر گەمارۆدانی ئێران لە رووی جوگرافیاییەوە لە لایەن دەوڵەتانی گرێدراو بە ئەمریكاو رۆژئاوا وەكو ئەفغانستان، پاكستان، ئازەربایجان، توركیا، ئێراق و وڵاتانی كەنداوی فارس، هەروەها بوونی هێزەكانی هاوپەیمان لە زۆربەی شوێنە گرنیگەكانی ناوچەكە و بەتایبەت هەڕەشە و گوڕەشەكانی ئیسرائیل بەگشتی وای كردووە كە رژێمی ئێران لە لایەنی دەرەوە بە تەواوی ئابلۆقە و گۆشەگیر بكرێ. هاوتەریب لەگەڵ ئەو مەترسیانە، سەركوت و پێشیلكردنی مافی مرۆڤ لە لایەن رژێم و بەرزبوونەوەی ناڕەزایی خەڵک و گەلانی ئێران وا دەكات كە ئێران و رژێمەكەی بە قۆناخێكی مەترسیدار و یەكلاكەرەوە بەرێت: یان ئێران بە تەواوی تەسلیمی ویست و داخوازییەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ یان لە ئەنجامی هێرشی سەربازی هێزە دەرەكییەكان بەرێبەرایەتی ئەمریكا تووشی رووخان دێت یاخود لە ژێر فشاری هێزە ناوخۆییەكان رژێم و سیستەمەكەی گۆڕانی بەسەر دادێ و مل بۆ ئازادی و مافی چارەنووسی گەلان و دیموكراسی دادەنوێنێ.
فاكتەری سیاسی:
لەم قۆناخەدا بەگوێرەی ئەو مەترسیانەی كە لە ئاستی ناوخۆ رووبەڕووی رژێمی ئێران دەبێتەوە دەتوانین ئاماژە بە كاریگەری فاكتەرەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و كولتوری بكەین. هەرچەند وەكو لەسەرەوە بەسەر پێی ئاماژەمان بەو مەترسیانەشدا كە لە ئاستی دەرەوە بەرۆكی سیستەم و رژێمی گرتووە. بەڵام لەو نووسینەدا زیاتر مەبەستمان جەخت كردن لەسەر كاریگەری فاكتەرەكانی ناوخۆیە كە بەشێوەیەكی كورت و گشتی باسیان لێوە دەكەین
لە لایەنی سیاسی نەتەوەكانی ژێردەست وەكو كورد، توركمان، بەلۆچ، ئازەری و عەرەبەكان لە ژێر كاریگەری پێشكەوتنەكانی زانست و تەكنەلۆژی، شەپۆلەكانی بەجیهانیبوون، پەرەسەندنی دەزگاكانی راگەیاندن و پەیوەندیكردن، هەروەها ئەو رووداو و گۆڕانكاریانەی لەناوچەكەدا بەتایبەتی روو دەدەن، خەریكە وەهۆش دێن و ناسنامە و كەسایەتی راستەقینەی خۆیان دەدۆزنەوە. ئەمەش وادەكات كە ئەم نەتەوانە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە پێناو مافە زەوتكراو و فەرامۆشكراوەكانیاندا راستەوخۆ رووبەڕووی رژێم ببنەوە. هەر لەو میانەدا رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی هەبوونی ئەزموونی خەبات لە رابردوو و بوونی مێژوویەكی بەرگری و خۆڕاگری زۆر لەناوچەكانیتری ئێران جیاوازترە و هەروەها كوردیش لە رووی هەست كردن بە شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی خۆی زۆر لە نەتەوەكانی تر پێشكەوتووترە بۆیە لە گۆڕەپانی سیاسی ئێراندا دەتوانێ زۆر كاریگەرتر بێ.
و پراكتیكی پێویست بێ و بە پێی پێویست و داخوازییەكان وەڵامدەری قۆناخی ئێستا بێ. لەو پەیوەندیەدا خەباتی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهەڵسەنگاندن لەگەڵ ناوچەكانی تری ئێران توانیویەتی چەند هەنگاوی بەرزتر هەڵبێنێ و تەنانەت كاریگەری لەسەر نەتەوەكانیتر دابنێ.
فاكتەری كۆمەڵایەتی:
لە لایەنی كۆمەڵایەتی ژنان هەر بەدرێژایی مێژوو، لەهەر سەردەمێكی دەسەڵاتداریەتی و لەژێر هەر فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیەكی زاڵ بەسەر كۆمەڵگەدا كە هاوتەریب لەگەڵ دەسەڵات و حوكم كردندا چۆتە پێش، لەچەوسانەوە و سوكایەتی پێكردن و نزم سەیر كردن و بەكاڵاكردن رزگاری نەبووە. ئێستاش لەژێر كۆت و بەندی سیستەمی كۆن و پارێزگاری سەدەكانی نێوەڕاست، بەتوندترین شێوە دەچەوسێندرێتەوە. هاوكات ئێران بەكۆمەڵگایەكی جەوان دێتە ئەژمار بۆیە گەنجان و لاوان و جەوانان بەهۆی ئەوە كە خاوەن تایبەتمەندییەكی زیندوون و دەتوانن زووتر لە چینەكانی تر خۆیان لەگەڵ سەردەم و قۆناخدا بگونجێنن و گۆڕانكاریەكان لەناو خۆیاندا چارەسەر بكەن و فكر و ئایدیای نوێ بەهۆی پرس و رامانی بەردەوامیان وەربگرن زیاتر لەژێر تەوژمی هێرش و لەدوای ژن لە ناو بابەتی یەكەمی پۆلێنكراوی پیلانی دوژمن و دەسەڵاتداراندا هەڵكەوتوون. بەلەبەر چاوگرتنی ئەو راستیانە شتێكی سەیر نییە ئەگەر باوەڕ بكەین كە رژێم لە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژی دەسەڵاتداری خۆیدا لە پێناو مانەوە و بەردەوامبوونی دەیەوێ لە تێكشاندنی كەسایەتی ژن و دایكدا، ئێستا و لەكەسایەتی گەنج و لاو و جەواناندا داهاتوو داگیر بكات. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەر هێزو وزەو توانایەك لە بنەڕەتی سەرهەڵدانیەوە، خاشەبڕو بنەبڕ بكات. هەر لەو روویەشەوە ئیدۆلۆگەكانی رژێمی ئێران لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژی و بە بناخە وەرگرتنی ئەزموونی چەند هەزار ساڵەی سیستەمی باوك سالاری سەرەتا سەركوت كردنی ژنیان بۆ بەكۆیلەكردنی كۆمەڵگا بەكارهێنا و پاشان بەرێگاو شێوازی جۆراوجۆر هێزی جەوانانیان كردە نیشانە. هەر وەكو ئێستا رژێم دەرگا و پەنجەرەكانی سیستەمەكەی بەرەو كۆمەڵگا بۆ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرو سڕكەرەكان ئاوەڵاكردەوە تا گەنجان و جەوانان لە راستەرێی دینامۆ بوونی خۆیان و ئەو ئەركە مێژووییەی كە بەرامبەر گەل و نیشتمانەكەیان هەیانە، دووربكاتەوە. لەگەڵ ئەمە رژێم بەتایبەت لەكوردستان هەوڵ دەدات بە پەرەپێدانی سیستەمی بە كرێگیراوی و بەجاشكردن، لە لایەك جەوانانی كورد بەخۆیەوە گرێ بدات و لە لایەكی تر دەیەوێ بیانكاتە ئامرازێك بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دایك و خاك و نیشتمانی خۆیان.
ئاشكرایە سەرەڕای ئەو پیلان و نەخشەو سناریۆیانەی رژێم بۆ تێكشكاندنی كۆمەڵگا و رەوینەوەی مەترسییەكانی سیستەمەكەی لە رووخان و سەروژێر كردنی، دایدەرێژێ، هەموو پیلانەكانی ئەنجامی پێچەوانەی لێكەوتۆتەوە چونكە بەلەبەر چاوگرتنی راستینەكانی كۆمەڵگا بەتایبەت وشیار بوونەوەی ژنان، گەنجان، جەوانان، خوێندكاران، مامۆستایان و كرێكاران لەمەڕ پێكهێنانی رێكخراو و كۆمەڵی جۆراجۆری مەدەنی وەكو بوارەكانی ژینگەپارێزی و پاراستنی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مافی منداڵان، مافی زیندانیە سیاسییەكان بەگشتی و بەتایبەت رێنوێنی رۆشنگەرانەی ئایدیۆلۆژی ئاپۆییزم و خەتی بەرگری رەوای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان توانیویەتی پیلان و سناریۆكانی رژێم پێچەوانە بكەنەوە و مۆری هیواو ئازادی لە جەستەی كۆمەڵگای رۆژهەڵاتی كوردستان و تەنانەت ناوچەكانی تری ئێران بدات و ببێتە هاندەرێك بۆ خۆ رێكخستنی كۆمەڵ و گروپ و رێكخراوەكانی نەتەوەكانی تر و لە ئەنجامدا ببێتە هیوایەك بۆ پێكهێنانی ژیانی ئازادی نێوان نەتەوەكان لەئێران.
فاكتەری ئابووری:
لە لایەنی ئابووری ئەگەر بمانەوێ ئەم قۆناخە لە ئاستی ناوخۆی ئێراندا شرۆڤە بكەین دەتوانین بەكورتی ئاماژە بەو رەهەندانە بكەین كە لە ئەنجامی سیاسەتی ئابووری هەڵە و نازانستیانەی رژێم رووبەڕووی كۆمەڵگە بۆتەوە و بۆتە هۆی دروستبوونی هەژارییەكی لە رادەبەردەر و گرانی و بێكاریەكی زۆر كە ئەمە خۆی لەخۆیدا یارمەتیدەری پەرە پێدان و بڵاوبوونەوەی زۆر تاوانی وەك دزی، فەحشا، گەندەڵی ئیداری و ماڵی بووە. هەروەها بۆتە هۆی ئەوە كە بەشێكی زۆر لە خەڵك بەرەو كاری قاچاخی و نایاسایی هان بدا و بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەكان ببێتە فاكتەرێك كە لە پێناو دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانەیان گیان و ماڵی خۆیان بخەنە ژێر مەترسی. ئەوە سەرەڕای هەڵاتنی مێشكەكان و پسپۆرانی بواری جۆراوجۆری زانستی و هەروەها هەڵاتنی سەرمایەداران بۆ وڵاتانی دەرەوە، دەكرێ ئاماژە بەوە شیركەت و كۆمپانیانەش بكەین كە لە ژێر دەسەڵاتی رژێمدا تووشی شکستو هەرەس هاتن و سەرمایەكەیان بۆ دەرەوە گواستنەوە و هەروەها دەیگۆزنەوە.
هەروەها وڵاتی ئێران بەهەموو ناوچەكانیەوە لەگەڵ ئەوەی خاوەن سەروەت و سامانێكی ژێرزەوی و سەرزەوی یە بەتایبەت نەوت و گازێكی زۆری هەیە و لەباری ژیۆنۆمیەوە یەكێك لەهەرە وڵاتە بەناو بانگەكانی جیهانە، بەڵام بەشێكی زۆری خەڵكەكەی بە پێی ئاماری دەزگا توێژینەوەكانی نێودەوڵەتی لەژێر خەتی هەژاری دانە. ئاشكرایە بەشێكی زۆری ئەو سەروەت و سامانە بە پێی سیاسەتی رژێم خەرجی گروپ و رێكخراوە ترۆریستییە ئیسلامییەكانی جیهان دەكرێ و بەشێكیشی بۆ بەرهەمهێنانی چەك و تەقەمەنی و بەتایبەت بۆ وەرگەڕخستنی پیشەسازی ئەتۆمی تەرخان دەكرێ كە جێگای ئاماژەیە لە هەردوو لایەنەوە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت لەبواری بەرهەمهێنانی چەكی ناوەكی خستۆتە ژێر مەترسییەوە. هەروەها بەشێكی تریشی دەبێتە پاداشی دەستەو تاقم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەستراوە بەسیستەم. لەگەڵ ئەوە سیاسەتی رژێم لەمەڕ بنیاتنانەوە و داڕشتنی نەخشە و پرۆژەی ئاوەدانی راستەوخۆ بۆتە هۆی دابەشبوونی كۆمەڵگاو جوگرافیای ئێران بەناوچەی ناوەند و نیوە پەراوێز و پەراوێز.
بەجۆرێك كە زۆربەی بوودجەی وڵات بۆ پرۆژەكانی بەرهەمهێنان و ئاوەدانی لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دەسەڵاتداریەتی رژێم بەهۆی كەلتووری ناوەندچێتی یەكەی بۆ مەركەز و ناوەندی ئێران كە تایبەتە بە فارسەكان تەرخان كراوە. بەشێكی تری بووجەكەش بە رێژەیەكی كەمێك كەمتر لەهی ناوەند بۆ ئەو ناوچانەی كە لە رووی مەزهەب و ئایدیۆلۆژی و بەپێی رادەی پەیوەستبوونیان بەدەسەڵاتەوە. لە رژێم نزیكن وەكو ناوچەكانی سەربە پارێزگای ئەردەبیل و ئازەربایجانی رۆژهەڵات.
هەروەها بە رێژەیەكی ئێجگار زۆركەمیش لەو بوودجەیە بەبەهانەی نائەمن بوون بۆ ناوچە پەراوێزەكان وەكو رۆژهەڵاتی كوردستان، بلوچستان و ناوچە عەرەبیەكان تەرخان كراوە كە بەگەڕان و سەیركردنی ئەو ناوچانە بەهەڵسەنگاندن لەگەڵ ناوچەكانی ناوەند و نیوە پەراوێز، زۆر بە زەقی هەست بەجیاوازییەكی نێوانیان دەكرێ. شتێكی سەیرتر ئەوەیە كە بەشێكی زۆری سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێر زەویی ئێران لە ناوچە پەراوێزەكان دا هەڵكەوتوون بەڵام كەمترین رێژەی خزمەتگوزاری پێشكەشی ئەم ناوچانە دەكرێ و ئەنجامی ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیەش، دواكەوتوویی، هەژاری فكری و ئابووری، چەق بەستن لەناو كەلتووری عەشیرەیی و سووننەتی، بێكاری، نەبوونی سیستەمی رێكوپێكی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشی كۆمەڵایەتی وەكو خۆكوشتن، خوگرتن بەماددە هۆشبەرەكان، نەخۆشی دەروونی و... بۆ ئەو ناوچانە بەدیاری هێناوە و هەروەها ئەمانەش بە نۆبەی خۆی كاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی تووڕەیی و بێزاری خەڵك بەرامبەر رژێم و قۆلبوونەوەی هەرچی زیاتری ناكۆكی و لێكترازانەكانی نێوانیان.
فاكتەری كولتووری:
ئێران وڵاتێكی فرە نەتەوەیە، نەتەوە پێكهێنەرەكانی ئێران بریتین لە كورد، فارس، ئازەری، توركمەن، عەرەب و بلوچ. هەریەك لەو نەتەوانە خاوەنی كەلتوور و تایبەتمەندیی خۆیانە. كەلتوری زاڵ و دەسەڵاتدار لە سیستەمی كۆماری ئیسلامی و هەموو دەسەڵاتدارانی پێش ئەم سیستەمە بەتایبەت لەدوو سەدەی دوایی دا بریتی بووە لەكەلتووری فارس. كەلتووری فارس بەتایبەت لە رووی زمان و ئایینەوە بەكەلتووری باڵادەست لە یاسا و دەستوری بنەڕەتی سیستەمەیەك لە دوای یەكەكاندا بەرەسمی ناسراوە و سیاسەتی رژێمەكانیش لەو چوارچێوەیەدا هەوڵدان بۆ توانەوە و ئاسیمیلەكردنی كەلتووری نەتەوەكانی ژێردەست بووە. ئەم سیاسەتە بەتایبەت لەسەردەمی رەزاشای پەهلەوی بەشێوەیەكی رەسمی هەتا ئەمڕۆكانێ بەتوندترین شێوە دژبە نەتەوەكانی ژێردەستە پەیڕەو كراوە. بەدرێژایی ئەم مێژووە هەركات دەرفەت و هەلومەرجێك بۆ ئەم نەتەوانە رەخسابێ بۆ گوزارشت كردن لە شوناس و ناسنامەی خۆیان كەڵكیان لێ وەرگرتووە. لەكۆتایی سەدەی بیست لەدوای نەمانی شەڕی سارد لە ئەنجامی رووخانی یەكێتی سۆڤیەت زۆر لەنەتەوەكانی ژێر دەسەڵاتی بلۆكی سۆسیالیستی توانیان كیانێكی سیاسی سەربەخۆ پێكبێنن. ئەمەش بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاتری هەستی نەتەوایەتی گەلانی ناوچەكە، بەتایبەت هاتنە ئارای سیستەمی نوێی جیهانی و مەسەلەی بەجیهانیبوون لەمیانەی پەرەسەندنی زانست و هۆكارەكانی راگەیاندن و پەیوەندیگرتن یارمەتی دا بە بەرزبوونەوەی ئەم شەپۆلە و كاریگەریەكانی ئەمڕۆكانێ لەسەر ئاستی ئێران و لەنێو نەتەوەكانی ژێر دەستە هەست پێ دەكرێ. بۆیە رژێمی ئێران بەشێوەی رابردوو ناتوانێ سیاسەتی توانەوە و ئاسیمیلە كردن پەیڕەو بكات و لەسەر سیاسەتە كۆنەكانی بەرامبەر بە ئەم نەتەوانە بەردەوام بێ. نموونەی بەرچاویش كەلتوور و تایبەتمەندیە نەتەوییەكانی كوردە كە رۆژ بەرۆژ زیاتر گەشە دەكات و دەوڵەمەند دەبێ. ئەمەش شكستی سیاسەتەكانی رژێم دەردەخات بۆیە لەم لایەنەشەوە رژێمی ئێران بەهۆی پاڵە پەستۆی وشیاری زیاتری ئەم نەتەوانە هەست بەگۆشار و تەنگەتاوی دەكات و هەر جۆرە دژكردەوەیەكی رژێم جیا لە داننان بە مافە نەتەوایەتیەكانی ئەم نەتەوانە دەبێتە هۆی قوڵبوونەوەی زیاتری قەیران ناوخۆ و لەدەرئەنجامی تەقینەوەیدا رژێم و سیستەمەكەی بەرەو گۆڕان دەبات.
دەرئەنجام:
لە دەرئەنجامی ئەم فشارانەی كە بەشێوەیەكی گشتی لە لایەنی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و كولتوورییەوە لەسەر ئاستی ناوخۆ رووبەڕووی رژێمی كۆماری ئیسلامی دەبنەوە و هەروەكو لەسەرەوە ئاماژەمان پێ كرد لەگەڵ هەڕەشەكانی دەرەوە دەستیان داوەتە دەستی یەك و پێكەوە هاوتەریب لەگەڵ یەكتر دەرۆنە پێش و لەیەكتر جیا ناكرێنەوە. لەوانەیە لەماوەیەكی نەچەندان دووردا ببێتە هۆی ئەوە كە چارەنووسی رژێمی كۆماری ئێسلامی بە ئاراستەیەكدا بەرێت كە هیچ چارەیەكی جیا لە هەڵبژاردنی تاكە رێگایەك نەبێ، یان تەسلیمی ویست و داخوازییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ و دەست لە سەركێشییەكانی هەڵدەگرێ یاخود تەسلیمی ویست و داخوازییەكانی گەلانی ئێران دەبێ و مافی چارەنووسی گەلان و ئازادی و دیموكراسی قەبووڵ دەكات یان بەئاراستەی كرانەوە هەم بەڕووی ناوخۆ و هەم بەڕووی دەرەوە دەڕوات. دیارە بەهەر رێگایەك بێ، ئەوەی كە روون و ئاشكرایە ئەوەیە كە رژێم ناتوانێ چیتر بەو شێوەیە كە هەتا ئێستا سیاسەت و هەڵس و كەوتی دەكرد، بەردەوام بێ..
ئەم بابەتە را و سەرنج نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.