تورک و تێکه‌ڵاوی نازیسم ، کرده‌وه‌ی وه‌ک یه‌ک له گه‌ڵ فارس بۆ نه‌هێشتنی جیا ڕه‌گه‌زه‌کان - بەشی ٧
13:41 - 19 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
صدێق بابایی
له پێشه‌کی ئه‌م به‌شه‌دا به پێویست ده‌زانری ئه‌وه پشت ڕاست بکرێته‌وه مه به‌ست له هێنانی نێوی تورک یان فارس لێره دا له پێوه‌ندی بیری داپڵۆسێنه‌ری نازیسم ، نفووسی ئاسایی خاوه‌ن ڕێزی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه نیه . زۆرکه‌س شاره‌زای مه‌ینه‌ته‌کانی به‌ڕێزان بێشکچی و پامۆک بۆ پشتگری له مافی کوردانن و ئه‌وه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنی که هه‌مووان هاوبیر و و هاوڕا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات داران بۆ به کار هێنانی بێ به‌زه‌یی و قه‌ڵاچۆی جیا ڕه‌گه‌زه‌کان نه‌بون . هه‌رچه‌ند داخی گران ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌می ئه‌م دووکۆمه‌ڵگا وه‌ک ئه‌رکی برایه‌تی و جیرانه‌تی مێژوویی بۆ پێش گرتن له قه‌ڵاچۆی کورد به شێوه‌ی کارامه خاوه‌ن ده‌ر نه‌که‌وتون ، یا لانی که‌م به بێده‌نگه کردن و سه‌ردانواندن بۆ به‌ڕێوه بردنی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان هه‌ڵبه‌ت جیا له ئه‌ژمارێکی زۆرکه‌م ، به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر چی هاوده‌نگیش نه‌بووبن دژبه‌ری ئه‌وتۆیان نیشان نه‌داوه !!
\"دوای دامه‌زراندنی کۆماری تورکیه هه‌بوونی کورد حاشای لێ کرا . هه‌روه‌ها پیناسه‌ی کوردیش خه‌تی به‌سه‌ردا کێشرا ، هه‌بوونی کورد که‌نه‌ما – ده‌ڵێن هه‌رکه‌س که له تورکیا بێ تورکه و زمانه‌که‌ی تورکیه و زمانی کوردی وجودی نیه . له لایێکی دیکه‌وه هه‌وڵ ده‌درێ ، کورد ئاسیمیله بکری ، له بری ئه‌وه پێناسه‌یه‌کی تورکییان ده‌ده‌نێ .
له بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه ده‌ر که‌وتوه که دۆکۆمێنتی وا هه‌یه که نیشان ده‌ده‌ن هی سه‌ده‌ی سێزده و حه‌ڤده‌ن و مێژووی کولتووری کورد نیشان ده‌ده‌ن که توونا کراون .
من له سه‌ر ئه‌وه سوورم که حاشا کردن له هوویه‌ت و پێناسه‌ی کورد له ڕێگای ئاسیمیلاسیۆنه‌وه به هۆی سیاسه‌تی به تورک کردن وێکڕا به‌ڕێوه ده‌چن \".
.
شۆوا= ئه‌نفال= قه‌ڵاچۆ، هه‌وڵی ژنۆساید یا هه‌ر نه‌بێ ئاسیمیله کردنی کورد نزیک به سه‌د ساڵه به شێوه‌ی سیستماتیک درێژه‌ی هه‌یه . وڵاتانی ناوچه ویڕای هاوپه‌یمانانی ئوروپایی و ئامریکایی – یان ، به گشتی و ده‌وڵه‌تانی تورک ، فارس و عه‌ره‌ب به تایبه‌تی هه‌رکام به‌شێوه‌ی خۆیان له‌م بواره‌دا زۆرجار کێبه‌رکێ یان پێکه‌وه هه‌بوه . له گه‌ڵ ئه‌وه به بێ شاردنه‌وه دیدار و سه‌ریه‌ک خستنی پرۆژه فه‌وتێنه‌ره هاوبه‌شه‌کانیان وێکڕا خستوه‌ته به‌ر باس و پراکتیک . ئوروپا و ئامریکا وێرای ده‌سه‌ڵاتدارانی رووس به بێ شاردنه‌وه زۆر جار یارمه‌تی ده‌ری سه‌رگرتنی پلانی کورد کوژی و ڕاوه کورد به ته‌یار کردنی بکوژان به که‌ره‌سه‌ی کۆمه‌ڵ کوژ و چه‌کو ته‌قه‌مه‌نی مودرن له پرۆسه‌که دا به‌شدار بون.
وێنه‌ی به‌رچاوی ساڵانی دوایی : دانی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ به سه‌دام حسین و به‌کار هێنانی له هه‌ڵه‌بجه (16.3.88) ، پڕ چه‌ک کردنی تورکیه و یارمه‌تی دانی : به گرتن و ته‌حویل دانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان به ده‌سڵاتدارانی تورک (ساڵی90)، ده‌رکردنی بڕیاری ناساندنی حێزبی خه‌باتکاری کورد پ‌ک‌ک به ترۆریست و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی کار‌و تێکۆشانی كوردان به شێوه‌ی مه‌ده‌نی له ئوروپا و ئامریکا .گرتن ، زیندانی کردن و تحویل دانه‌وه به بکوژان .
ئه‌م ڕه‌وشته له سه‌ده‌کانی پێشووتر له لاین ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهوڕی ناوچه‌که‌وه بناغه‌ی داڕێژراوه !!
شاعه‌باس سه‌فه‌وی 907 – 920 ی، کۆچی له گه‌ڵ به‌ده‌سته‌وه گرتنی جڵه‌وی ده‌سه‌لات له ئێران هێرشی توندی کرده سه‌ر کوردستان . هه‌ر له مه‌هاباد ، پیرانشار و شنۆ و نه‌غه‌ده و ورمێ ڕا بگره تا قووڵایی کوردستانی باکوور لای دیاربه‌کر ، مووسل و خوارووی ڕۆژهه‌ڵات – لۆڕستان به ده‌یان هه‌زار کوردی کرد به قوربانی ئه‌م هێرشه پان و به‌رینه . وێرای کوژرانی کورد ماڵ و سامانی به تاڵان چوو ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به ملیۆنان کورد ناچار کران ئایینی خۆیان بگۆڕن [ ئه‌وه که ته‌نانه‌ت هیتلێــر نه‌ی کرد ] .
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی دینی ئێسلام عه‌ره‌به‌کان له ژێر په‌رده‌ی دین ئێران و کوردستانیان به گشتی داگیر کرد و ئایینی خۆیان به داری زۆر له گه‌لێک شوێن به سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاند ، له سه‌رده‌می شا ئێسماعیل سه‌فه‌وی حاکمی ئێران‌دا گونده‌کان گه‌مارۆده‌دران ، دانیشتوان ده‌بوو مه‌زه‌وی شێعه قه‌بووڵ بکه‌ن ده‌نا هه‌موو به جارێک ده‌کوژران . پاش گۆڕینی دین و زمان نێوی کوردی گۆنده‌کان ده‌کران به تورکی [ سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن].
شه‌ڕی برایانی تورکی سه‌فه‌وی و عۆسمانی نه‌ک هه‌ر خاکی کوردستانی کرد به مه‌یدانی ماڵوێرانی و کوشتاری که‌م وێنه . کوردستانی دووله‌ت و ئه‌ماره‌ته کوردیه‌کانی بێ ده‌سه‌ڵات یا ده‌سه‌مۆ کرد . به‌شێک بۆ عۆسمانی سونی مه‌زه‌و و به‌شه‌که‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وی شێعه مه‌زه‌و به‌سه‌ریدا زاڵ بوو .
له لایێک تورکی عۆسمانی و له لایه‌که‌یتر تورکی سه‌فه‌وی ده‌ستیان به سووتاندنی ڕیشه‌ی کورد کرد.
له به‌شی عۆسمانی گڵۆڵه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌ماره‌ته کوردیه‌کان ڕووی به‌ره‌و کزی نا و ده‌سه‌ڵاتداری کورد متمانه‌ی پێ نه‌ده‌کرا . له نێوی گوند ، شاخ و کانیاو ڕا بگره تا نێو و ناسنامه‌ی خه‌ڵکی به‌ره به‌ره تا ده‌هات ئاڵ‌و گۆڕی به تورکی کردنی به‌سه‌ردا ده‌هات . (هه‌ر چه‌ند لێره‌و له‌وێ سه‌ربژێوی و به‌رئه‌نگاری شۆڕشه‌کان هه‌ر ماوه‌یێک جارێ ده‌وریان له پاش خستنی ئه‌و پرۆسه دزێوه ده‌گێڕا ).
به‌ڵام به تێپه‌ڕ کردنی زه‌مان و کات – زمان ، پۆشاک (لییباس) ، فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و لێژایی بێ هێزی زیاتر پاڵی پێوه ده‌نرا. کورد وه‌ک به‌رده به سوخره ده‌گیرا. ده‌سه‌ڵاتداری تورک سولتان عه‌بدولحه‌میدی عۆسمانی به وته‌ی ( ئورهان پامۆک ) نووسه‌ری تورک، ته‌نێ نزیکه‌ی 35هه‌زارکوردی کوشت ، له گه‌كڵ ئه‌وه به داری زۆری ده‌سه‌ڵاتداری حاکم وه‌ک هێزی سه‌رکوتکه‌ری خه‌ڵکی دیکه که‌ڵکی لێ وه‌ر گیرا . دیسان به وته‌ی پامۆک نزیک به یه‌ک ملیۆن و نیو مرۆڤی ئه‌رمه‌نی به فه‌رمانی ئێمپراتووری عۆسمانی کوژران.
به‌م چه‌شنه له سه‌ده‌ی 15 تا 19 ی زاینی کوردستان به گشتی وه‌ک ناوه‌ندی کورد کوژی و هاندانی خه‌ڵک به دژی یه‌کتر، به تایبه‌تی له لایه‌ن موسڵمانانی، سه‌فه‌وی و عۆسمانی و دواتر ئه‌فشار و قاجاره‌وه ژیانی کوڵه مه‌رگی هه‌بوو .
ده‌سه‌ڵاتی به ناو مۆدرنی ڕه‌زاشا و کوڕه‌که‌ی موحه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی له درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕابردوو به‌رانبه‌ر به کورد زیاتر سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو به‌ره‌و پێش هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵ گیرا . دیاره له‌م ده‌وره‌یه‌دا به‌تایبه‌ت له خه‌رمانانی 1320 به دواوه به‌ر ئه‌نگاری کورد به دامه‌زرانی ڕێکخراوی سیاسی وه‌ک ، رێکخراوی ڕۆشنبیری ، حێزبی هیوا ، حێزبی دێمۆکراتی کوردستان و دامه‌زراندنی هه‌رچه‌ند که‌م مه‌وداو که‌م ته‌مه‌نی کۆماری کوردستان پێ نایه قۆناغێکی نوێ له به‌رخۆدانی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی هاوبیرانی هیتلێر ڕه‌زاشاو که‌ماڵ پاشا(ئاتاتورک) بۆ پاکتاوی ره‌گه‌زی هه‌ڵبه‌ت به ئه‌و جیاوازیه که‌هیتلێر زۆرتر به دژی نه‌سڵی جووله‌که ده جووڵایه‌وه به‌ڵام ڕه‌زاشا و ئاتاتورک به‌رانبه‌ر به کورد و ڕه‌گه‌زه جیا له فارسه‌کان به گشتی هه‌مبه‌ر ده‌وه‌ستان . له به شه‌کانی دواتردا به وردی ئاماژه به سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب ، تورک و فارس بۆ نه‌هێشتن ، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی یان تواندنه‌وه‌ی کورد له درێژایی سه‌ت ساڵی ڕابردوو دا ده‌کرێ .
به تێکه‌وه پێچرانی ئاخرین ئاسه‌واری \"حکومه‌تی 2500ساڵه‌ی پاشایه‌تی له ئێران\" درێژه‌ده‌ری ئه‌مه‌کناسی ئه‌م ڕێبازه و میراتگری ئه‌وان ئایه‌توللا خۆمه‌ینی نه‌ک هه‌ر ڕێگه‌ی نه‌دا ئۆجاخی هیتڵێــری ئێران به‌ره‌و کوژانه‌وه بچێ کردار‌و فه‌توا و ڕێنوێنی و بڕیاره یه‌ک له دوای یه‌که کانی آغای خۆمه‌ینی که وتی \" جنگ ، جنگ تا رفع فتنه در عالــم \" ڕێبازه بێ هێزکراوه‌که‌ی هێنایه‌وه سه‌ر دۆخی بیرۆکه‌ی هیتلێر به ڕاده‌یێک که کوشتاری کورد تینوویه‌تی ئه‌و و هاوبیره‌کانی نه‌شکاند . تا ڕاده‌یێک که سنووری کوشار و بڕیاره‌کانی زۆروڵاتی دیکه‌ی له خۆگرت . نووسراوه‌کانی خومه‌ینی بۆ سه‌رانی ڕووس و...شێوازێک له ڕێ‌و شوێنی ئیمپراتوره کۆنه کانی وه بیر ده‌هێنایه‌وه.
شاگردی وه‌فاداری\" ئیمام \" آغای ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌ک به ناو هێنانی وه‌ک \"غوده چرکین\" بۆ وڵاتانی دیکه قه‌ناعه‌تی نه‌هێنا ، به ڕاشکاوی له به‌رانبه‌ر هه‌واڵده‌ریه‌کان ڕای گه‌یاند : \" وڵاتی ئێسراییل ده‌بێ له سه‌ر نه‌قشه‌ی دونیا پاک بکرێته‌وه \" . ئه‌وه له ڕاستیدا هاوێشتنی چه‌ند شه‌قاوی تێئۆریکی توند ئاژۆیانه تر له هیتڵێر بوو که ته‌نیا له‌و شووێنانه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو جووی قه‌ڵاچۆ کرد . وتاره‌کانی سه‌ر‌ۆک کۆماری ئێران و نوێنه‌ری نێئۆ نازیه‌کانی فه‌رمانڕه‌وا له تاران ئاوه‌زی مرۆڤ بۆ لای بیر هێنانه‌وه‌ی پرۆژه کۆمه‌ڵکوژه‌یه‌کانی (ڕاینهارد هیدریش ) وه‌ر ده‌سووڕێنێ که له جێدایه به کورتی ئاماژه‌ی پێ بکرێ تا هه‌ر مرۆڤ دۆستێک لانی که‌م بۆ تاویک زه‌ینی خۆی سه‌رقاڵی که‌سایه‌تی و بنه‌چه‌ی ئه‌م ڕه‌گه‌زه فکریه بکا که به داخه‌وه له پێش چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیا ده‌ره‌تانی نه‌فه‌س کێشانی ده‌یان ملیۆن خه‌ڵکی به پشتیوانی ئایه‌توڵا خامنه‌یی و هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رنه‌بێ له کوردستان و ئێران‌دا بڕیوه.
له لایێکی‌تر هاوکات له گه‌ڵ بیر هێنانه‌وه‌ی قازانج خوازانه‌ی ژێنۆسایدی گه‌لی ئه‌رمه‌ن له کۆنگرێسی ئامریکا سه‌ره‌تای مانگی مارس 2010، ده‌ورێکی تازه له هاو به‌شی کردنی ئامریکا و ئوروپا له گه‌ڵ تورک بۆ درێژه‌ی سیاسه‌ته‌ت و کرداره فه‌وتێنه‌ره‌کانیان دژی کورد هاوشان سه‌ری هه‌ڵ هێناوه تا به ئه‌م شێوه بڵێسه‌ی ئاوری توڕه‌بوونی تورکاه‌کان بۆ درێژه‌ی سات‌و سه‌وداکانیان دامرکێنه‌وه . وێنه هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی ( سه‌ره‌تای مانگی مارس 2010) بۆ سه‌ر تلوزیونی ڕۆژ له بروکسل – ناوه‌ندی که‌نه‌که و بنکه و باره‌گای ناوه‌نده کوردیه‌کان له وڵاتی بلژیک و ده‌س به سه‌رکرانی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی کورد له‌م وڵاته هه‌روه‌ها له ئاڵمان !!
گؤشه‌یێکی تر له کرداری نازیه‌کان
کاره‌ساتی خوێناوی و به‌ناو بانگی \"ڕاینهارد
سپتامبری 1942عه‌مه‌لیاتێک به نێوی نهێنی – ڕاینهاردAktion Reinhard ده‌ستی پێ‌کرد که سه‌ره‌تای خوێناوی‌ترین به‌شی هۆلۆکۆست بوو .ئه‌و کرده‌وه له چوار چێوه‌ی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی کونفرانی \"وانسی\" ئه‌نجام درا و تێیدا ده‌ست کرا به دامه‌زراندنی ئوردوگاکانی مه‌رگ بۆ ڕیشه بڕ کردنی جووله‌که‌کا‌نی له‌هستان .
Reinhard Hydrich له به‌رپرسانی گه‌وره‌ی \"ئێس ئێس- SS\'\' و له هه‌ڵسووڕاوانی کونفرانی وانسی بوو که چوار مانگ دوای کونفرانسه‌که له لاین به‌رهه‌لستکارانی (چێک ۆسلۆڤاکی) ترۆرکرا و کوژرا . هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا کرداره کۆمه‌ڵکوژیه گه‌وره‌که‌ی مانگی سپتامبری 42 که تا نۆڤامبری 43 درێژه‌ی هه‌بوو به یاد و بیره‌وه‌ری ناو براو ناو زه‌د کرا .
له‌م کاره‌ساته خوێناویه مه‌زنه‌دا له چوار ئوردوگای مه‌رگی Majdanek,Sobibor, Treblinka,Belzek نزیک به دوو ملیون که‌س قوربانی کران که زوربه‌ی هه‌ره زۆریان جووله‌که بوون .
لیسته‌ی قوربانیه‌کان زۆر به ووردی ڕاده‌گیرا ، هه‌روه‌ک له تلگرافی به ژماره ڕه‌مزی 12 . OM X d e O M Q 1000 89 ? ?دا بۆ\" ئێداره‌ی گشتی ئه‌منه‌یه‌تی ڕایش \" ده‌ر ده‌که‌وێ که له لاین ئه‌فسه‌رێکی نازیه‌وه ئاراسته‌ی ئادولف ئایشمان کرابووو تێیدا ئاماری قوربانێکانی ئه‌و چوار ئوردوگای مه‌رگه تا ڕۆژی 11ی مانگی یه‌کی 1943 – چوار مانگ دوای ده‌سپێکرانی عه‌مه‌لیاتی \"ڕاینهارد\" – به 1274166 که‌س ڕاپۆرت کراوه .
دوای گه‌یشتنی قوربانیه‌کان بۆ ئه‌و ئوردوگایانه هه‌موو شته‌کانیان لێ وه‌ر ده‌گیرا ، جله‌کانیان پێ داده‌که‌نرا و ده‌پشکێندران ، نه‌کوو پاره ، خشڵ و زێڕیان شاردبێته‌وه ، ئینجا خه‌ڵکه‌که‌یان لێ ده‌خوڕی بۆ ژووره‌کانی گاز و ئه‌و ژوورانه پراوپڕ ده‌ئاخندران و گازی مۆنۆ ئۆکسیدی کاربۆنیان له سه‌ر ده‌کراوه .
( له ئۆردوگاکانی[ Majdanek] و ئاو شویتس دا له گازیklon B Zyکه گازێکی سیانیده که‌ڵک وه‌رده گیرا ).
پاش کوژرانی ئه‌و خه‌ڵکه و پاش ده‌رهێنانی ددانی زێڕی قوربانیه‌کان ته‌رمه‌کانیان له کووره دا ده‌سووتێنران . عه‌مه‌لیاتی ڕاینهارد تا مانگی نۆڤامبری 1943 درێژه‌ی هه‌بوو ، له‌و نێوه‌دا هه‌روه‌ک گوترا پتر له دوو ملیۆن که‌س گیانیان له ده‌ست دا . ئه‌و داراییه‌ی زیندانیه‌کان که ده‌ستی به‌سه‌ر دا ده‌گیرا زیتر له 178045960مارکی ئاڵمان بوو که ئه‌گه‌ر به نرخی ئه‌و ڕۆی به‌رئاورد بکه‌ین ده‌کاته زیادتر له 700ملیۆن دۆلار .
به‌ربڵاوی کوشتاره‌کان :
پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ، له ناوچه‌یێکی به‌رفراواندا به‌ڕێوه چوو که له لاین ئاڵمانی نازیه‌وه داگیر کرابوو ، ئه‌وڕۆ 25 وڵاتی لێ پێک هاتوه .
له هێندێک شوێن قوربانێه‌کان نێردراونه ئوردوگاکانی کار و له هێندێک شوێنی تر بۆ ئوردوگاکانی مه‌رگ . ئوردوگاکانی زۆره‌ملی ئاڵــمانی نازی سێ چه‌شن بوون :
1- ئۆردووگاکانی \"ترانسفێر\" یان به‌ڕی کردن که تێدا قوربانیه‌کان کۆ ده‌کرانه‌وه و له‌وێڕا به‌ره‌و ئوردووگاکانی بێگاری و مه‌رگ به‌ڕێ ده‌کران . نموونه‌ی ئه‌وانه بریتی بوون له :
\"وێسته‌ربرووک\" له هۆله‌ند \"دۆسین کازێرنه \" له بلژیک ، \"تێریزین \" له چێک و ئۆردووگای \"درانسی\"له سه‌رووی پاریس . له ئۆردووگای \"ترێسین \"ی فه‌رانسه ڕا له ماوه‌ی شه‌ڕی جێهانی دووه‌م 65هه‌زار جووله‌که ڕه‌وانه‌ی ئوردووگای مه‌رگی \'\' ئاوشویتس \" له له‌هستان کران .
2- ئۆردووگاکانی کار یا بێگاری که زیاتر بۆ نه‌یارانی سیاسی به کار ده‌هاتن و زیندانیه‌کان به زۆری به هۆی کاری زۆر‌و قورس و برسیتی و هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ته‌ندروستی گیانیان له ده‌ست ده‌دا . له‌وانه \'\'داخائۆ\" ، له نزیک شاری \"مونیخ\" و \" بووخنواڵد \" له نزیک وایماری ئاڵمان و \"برییندۆنگ \" له بلژیک شیاوی پێداگریین .
3- ئۆردووگاکانی مه‌رگ : له ئاڵمانی نازیدا بریتی بوون له,Treblinka,Sobibor , Auschwitz, Majdanek, Chelmno,Maly Trostenets, Balzec ئه‌و ئۆردووگایانه له ڕۆژهه‌ڵات و شوێنێک که ئێمڕۆ له‌هستانی لێ پێک هاتوه دامه‌زرابوون هه‌ڵبه‌ت بێجگه له (Maly Tretents ) که له بێلۆڕووس یان ڕووسیه‌ی سپی هه‌ڵکه‌وتبوو هه‌ر بۆێه‌ش دواتر به هۆی ڕووسه‌کانه‌وه ئازاد کران .
درێژه‌ی هه‌یه