تراژدیای كۆبانێ، سەرلێشێواوی توركەكان
12:47 - 24 رەزبەر 2714
Unknown Author
كەیهان یووسفی
كۆڵەكەی سەرەكی ستراتژییەكەی ئۆباما لە هێرش كردن بۆ سەر دەوڵەتی ئیسلامی لە سووریا، هاوپەیمانەكەیان و ئەندامی ناتۆ لە ناوچەكە، واتا توركیە بوو.
بەڵام دۆڕدونگی سیاسی و مڵهوڕییەكانی پارتی دەسەڵاتدار، ئاك پارتی و سەرۆك كۆماری ئەم وڵاتە رەجەب تەیب ئۆردووغان لە مەڕ ملنەدان بۆ هاوكاری كردنی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانی، بەپرسانی باڵای ئامریكا و رۆژئاوای نیگەران كردووە.
دیسانەوە ئەوەی بووە هۆی بە پێكۆڵ كێشانی توركەكان لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەدا، كوردەكان بوون، كۆبانی و قارەمانیەتی شەرڤانە كوردەكان لە بەرانبەر هێرشی چەتەكانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ داگیركردنی ئەم شارە كە جیهانی سەرسام كرد و بیروڕای گشتی بە تەواوەتی بۆ لای خۆی راكێشا.
سوپای توركیە تانكەكانی لە سەر سنوور جێگیر كردووە و چاوەڕوانە تا چۆن كوردەكان كۆمەڵكوژی بكرێن و لە ناو بچن.
توركیە یەكێك لەو وڵاتانەیە كە تۆمەتبارە بە هاوكاریكردنی دەوڵەتی ئیسلامی لە سووریا. شاڕێی هاتنی تیرۆریستە ئیسلامیەكان لە ئۆرووپا و چێچن و شوێنەكانی دیكەوە بۆ سووریە و پەیوەست بوونیان بە جیهادییەكان لە رێگەی توركیە و بە هاوكاری توركیە بووە.
بە باوەڕی زۆر كەس توركیە خۆی لە سەرەتای ئاڵۆزییەكانی سووریەوە یارمەتی تیرۆریستەكانی دەكرد بۆ چوونەناو سووریە و تەنانەت چەك و چۆڵ و تەقەمەنیشی بۆیان بەڕێ دەكرد. جۆ بایدن جێگری سەرۆك كۆماری ئامریكا چەن رۆژ لەمەوپێش لە وتەكانی خۆی لە سكۆڵی كێندی زانكۆی هاروارد ئەم قسانەی پشتراست كردەوە و وتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و توركیە و وڵاتانی دیكەی عەرەبی یارمەتی جیهادییەكانیان كردووە بۆ رووخاندنی بەشار ئەسەد لە سووریا.
هەروەها بە پێی قسەی بەرپرسانی باڵای میسری كە لە ماڵپەڕی www.wnd.com بڵاو بۆتەوە، لە شەڕی كۆبانێ دا توركیە لە رێگەی دانی زانیاری لۆجسیتكی و تەنانەت سەتەلایتی و ئیمكاناتەوە یارمەتی جیهادییەكانی دەوڵەتی ئیسلامی كردووە.
توركیە و پارتی دەسەڵاتدار لە سەرلێشێواوییەكی سیاسیدا دەژین! رەنگە ئەمە بیركردنەوەی زۆر كەسی ئاسایی و رۆژنامەوان و سیاسی بێت. توركیە خەریكە لە روانگەی ئامریكا و رۆژئاواوە ئیدی وەكوو هاوپەیمانێك نامێنێت. تا چەندە ئەمە دەتوانێت راست بێت، وەڵامدانەوە زۆر ئاڵۆزە. ئامریكا نایهەوێت توركیە لە دەست بدات. توركیەش نایهەوێت بچێتە ناو شەڕێكەوە كە ببێتە شەڕێكی ماڵوێرانكەر بۆ وڵاتەكەی. پشتیوانی لە كوردەكان لە كۆبانێ و سەركەوتنی شەرڤانە كوردەكان لە روانگەی توركەكانەوە بە واتای بە هێزبوونی پ ك ك یە.
ئایدۆلۆژیا و پێكهاتەی پارتی یەكیەتی دێموكراتیك لە سووریا لە ژێر فەرمان و هێژمۆنی پ ك ك دایە، توركیە ئەمە بە باشی دەزانێت. ئۆردووغان و دەوڵەتەكەی بە هیچ شێوەیەك حازر نابن بە قەبووڵكردنی هەبوونی هەرێمێكی سەربەخۆی كوردی لە باكووری سووریا واتا رۆژئاوای كوردستان. بوونی ئەم هەرێمە بە واتای بە هێز بوونی سەنگەری پ ك ك یە لە ناوچەكە و رەنگە ئەمەش گوشار و مەترسی بۆ سەر توركەكان لە پرۆسەی ئاشتی و ئیمتیازدان بە كوردەكان زیاتر بكات.
بەڵام هاوكێشەكان لە ناوچە خەریكە بە قازانجی كوردەكان دەشكێتەوە. توركیە بە هەڵوێست نەگرتنی لە بارەی تراژدیای كۆبانێ و رێگە نەدان بە ناردنی یارمەتی مرۆیی و سەربازی بۆ شەرڤانە كوردەكان، كوردەكانی باكووری كوردستان و گشت پارچەكانی دیكەشی تووڕە كرد و تەنانەت شەپۆلێكی مەزنی دژی توركی لە ناوچەكە و جیهان وەڕێ خست.
سەرهەڵدانی كوردانزۆربەی شارە كوردەكانی چوار بەشی كوردستانی بە دواوە بوو، تەنات سەرۆكی بەند كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، عەبدۆڵڵا ئۆجالانیش لەمبارەوە هەڵوێستی گرت و ئۆلتیماتۆمێكی چەن رۆژەی بە پارتی داد و گەشە پێدان دا لەمەڕ كۆتایی هاتنی پرۆسەی ئاشتی لەم وڵاتە لە ئەگەری نەگۆڕینی هەڵوێستی دەوڵەتی تورك. پێش مەرجی كوردەكان بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاشتی هەنووكە بۆتە كۆبانێ.
فرۆكە شەڕكەرەكانی توركیە پێگەی گریلاكانی پارتی كرێكارانیان بۆردمان كرد و ئەمەش دوای چەن ئۆپراسینێكی ئەوان دژی سۆپای تورك بوو. ستراتژی توركیە لە هەنووكەدا ئەوەیە كە كوردەكان و پارتی كرێكاران پەلكێشی نێو شەڕێكی نەخوازراو بكات، واتا سیمایەك لە كوردەكان نیشان بدات كە ئەوان قەت ئاشتی خواز نین و مەترسین بۆ سەر ئاشتی توركیە و ناوچەكە.
وێدەچێت توركیە بەم شێوەیە بیهەوێت بەو چەشنەی كە دەیهەوێت نیشانی بیرۆڕای گشتی و ئامریكا و هاوپەیمانانی بدات كە ئەوەی ئێمە دەیڵێن راستە(ئاماژە بە قسەكانی ئۆردووغان كە وتبووی داعش و پ ك ك لە روانگەی ئێمەوە یەكن).
سیاستەڤانانی تورك زۆر زیرەكانە خەریكی كایەكردنن بە گشت كارتەكانیان. ئەوان خەریكی كات كوشتنێكی مانادارن لە بەرامبەر گوشاری رۆژئاواییەكان بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی دەوڵەتی ئیسلامی.
سالیح موسیلم سەرۆكی پارتی یەكیەتی دێموكراتیك لە تەقالایەكی بێ وێنەدایە بۆ دەربازبوونی كوردەكانی سووریە لەم قەیرانە و رزگار كردنی كۆبانێ.توركیە، ئۆرووپا و هەرێمی كوردستان، ئەو شوێنانەن كە لەم چەن رۆژی دواییەدا ئەو بە دوای رێگاچارەدا دەگەڕێت، بەڵكوو بتوانێت پشتیوانی زیاتر بۆ كوردەكانی رۆژئاوا وەدەست بخات، ئەو ملی بۆ مەرجەكانی توركیە نەدا. كوردەكانی جیهان پشتیوانیەكی بێ وینەیان لە كۆبانێ كرد.
هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لە گەڵ پ ك ك ئەگەرچی رەنگە بتوانێت لە لای رۆژئاواییەكان رەواییەكی كاتی بە ئیددیعای توركەكان بدات بەڵام زەرەرەكانی بۆ توركەكان چەن قات دەبێتەوە. دەسپێكی شەڕ بۆ پارتی كرێكاران لە لایەن كوردەكانەوە بە تایبەت لە باكووری كوردستان لە هەنووكەدا، جێی پەسەندە.
كۆبانێ برۆخێت، كوردەكان تێكڕا تۆڵە سەندنەوەیان دەوێت، ئەو كاتەیە كە كۆدەنگی كوردەكان دەتوانێت توركیە پەشیمان بكاتەوە لە هەڵوێست نەگرتن و نەچوونە ناو هاوپەیمانیەكەوە.
ئەو بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە