تاوانباری سەرەكیی دابەزینی نرخی دراوی ئێران و چوونەسەری نرخی دۆلار؟
15:37 - 11 رەزبەر 2712
Unknown Author
هێرش كەریمی
چوونەسەری نرخی دۆلار لە ئێران بەنیسبەت مانگی پێشوو دووقات بۆوە و بەنیسبەت سەرەتای ساڵ دەتوانین بڵێین سێ قات بۆتەوە. پرسیارەكە لێرە دایە كە بۆچی بارودۆخێكی لەم چەشنە هاتۆتە ئاراوە و ئەوە چ كەسانێكن كە دەبێ پێش بەو هەوسار پچڕاوییە بگرن؟
سەرچاوەی سەرەكیی دۆلار لە ئێران
زیاتر لە لەسەدا 80ی \"ارز\"( پارە ـ داهات)ی ئێران لە رێگای هەناردەی نەوتەوە بەدەست دێت و هێندێكیش سەرچاوەكەی رەنیوهێنان (تولید)ی كاڵا نێوخۆییەكانە و لە ئەنجامدا سەرچاوەی سەرەكیی دۆلار لە ئێران بانكی ناوەندییە.
بە شێوەی بەردەوام بانكی ناوەندی حكوومەتی ئێران وەكوو لێپرسراو لە هەمبەر پاراستنی بایەخی پارەی میللیی، هاوكات داخواز و هەناردە ( تەقازا و عەرزە)ی بازاریش كۆنترۆڵ دەكات و بەپێی داخواز \"ارز\" هەناردە دەكات.
هەر كاتێك كە داخواز روو لە زیاد بوون بكات و دوابەدوای نرخی \"ارز\" بەرز بێتەوە، زۆر سروشتییە كە بانكی ناوەندی بۆ كۆنترۆڵی نرخ پێویستە \"ارز\"ێكی زۆر بنێرێتە بازارەوە و نرخەكان وەكوو خۆی رابگرێ.
لەو چەند مانگەی دواییدا بانكی ناوەندی و دەوڵەت بەتایبەت پاش جێبەجێ كردنی گەمارۆكان لەلایەن كۆمەڵگای جیهانییەوە، تووشی كێشە و ئاریشە بوون، چونكە هەم فرۆشی نەوت كە سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی \"ارز\"ی ئێرانە كێشەی بۆ هاتۆتە پێش و هەمیش گواستنەوەی پارەی فرۆشی نەوت بۆ ناوخۆی وڵات ئەستەم و بەرتەسك كراوەتەوە. ئەو بەربەستانەی كە بۆ پارەی ئێران درووست كراون باس لە بارودۆخێكی زۆر خراپ و ئاڵۆزیی ئابووری بازار بۆ ئێران دەكات. كاتێك كە \"ارز\"ی موسافیرتی لابرا، كاتێك كە دەوڵەت ویستی شەپۆڵی یەكەمی چوونە سەری پارەی دەرەكی لە بازار كونترۆڵ بكات و كێشەكانی لە خۆی دوور كردەوە و خستیە پاڵ كەسانێك كە بە وتەی ئەوان لە هەوڵی درووست كردنی قەیران دان، دەبێ چاوەروانی ئاوەها رۆژێكی رەشیشمان هەبێت.
سەرەڕای دەوڵەت و بانكی ناوەندی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە \"ارز\"(پارە)ی پێویستیان بە مەبەستی كۆنترۆڵی بازار لەبەر دەست دایە، پرسیارەكە لێرە دایە كە بۆ ئەو بازارە شێوا و ئابوورییە پڕۆكێنەرە كۆنترۆڵ ناكەن، بەڕای زۆربەی كارناسانی ئەو بوارە ئەو لێدوانە بێ بنەمایانە تەنیا فریودانی هاووڵاتییان و ساڕێژ كردنی كاتی برینی قوولی ئابووری لێكترازاوی ئەو وڵاتەیە.
دەوڵەت و بانكی ناوەندی بێ ئەوەی ئاكامە نیگەتیڤەكانی ئەو لێدوانە بێ بنەمایانەیان تاوتوێ كردبێ، بەرپرسیارییەتیەكەیان خستە ئەستۆی كەسانێكی نادیار(مەجهوول) و نەیانزانی ئەو تیرەی كە هاویشتوویانە لە ماوەیەكی زۆر كورتدا خۆیانی پێكا.
دەست نیشان كردنی رێگاچارە لەلایەن بانكی ناوەندی و دەوڵەتەوە
ئەو دوو ناوەندە سەرەكییە بە ناچاری هێندێ خاڵ و یاسایان بە مەبستی هاوردەی كاڵا دەست نیشان كرد و \"ارز\" دەوڵەتیان (1220) تمەنیان تەنیا بۆ دوو گرووپی كاڵا \" خواردەمەنی و داو و دەرمان\" تەرخان كرد و پێویستییەكانی دیكەیان بە شێوەی ئازاد هەناردەی بازار كرد. كاتێك كە گرژی لە بازاری ئازاددا لە ئەنجامی ئەو گەڵاڵەیە رووی لە زیاد بوون كرد، بانكی ناوەندی و دەوڵەت لە هەوڵی ئەوەدا بوون كە بۆ دامركاندنی بازار \" بوورسیەی ارز\" پێك بهێنن، بەڵام بە زووترین كات لەگەڵ دژكردەوەی بازرگانەكان بەرەووڕوو بوونەوە.
بازرگانەكان لەو باوەڕەدا بوون كە بۆ دانی بوورس پێویستە نرخی \"داخواز و هەناردە\" دیاری بكرێت و ئەمە لە حاڵێكدا بوو كە ئەو بوورسەی دەوڵەت و بانكی ناوەندی دیارییان كردبوو، یەكلایی كرەوەی نرخەكان، بانكی ناوەندی بوو.
گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان كاریگەرییان لەسەر چوونە سەری دۆلار و بازاری ئێران هەبووە
هەتا ئێستا شۆرای ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان چەندین بڕیارنامەی بەدژی حكوومەتی ئێران پەسەند كردووە و بە بەردەوامی داوای لەو حكوومەتە كردووە كە لەگەڵ ئاژانس هاوكاری بكات و پیتاندنی یۆرانیووم بە مەبەستی سەربازی رابگرێت.
لە هەمبەردا لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامە ناوكییەكەیان یەكێكیش لە بەڵێندەرانی رێككەوتننامەی دژی پەرەگرتنی چەكە ئەتۆمییەكانن.
هەتا ئێستا چەندین خول لە دانوستانەكان لەمەڕ چارەسەریی پرسی ناوكیی ئێران بەڕێوە چووە و هیچ ئاكامێكی بەدواووە نەبووە و وڵاتانی ئورووپایی حكوومەتی ئێرانیان بە فیڕۆ دان و كوشتنی كات بە مەبەستی دەست پێڕاگەیشتنی بە چەكی ئەتۆم تاوانبار كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا دەتوانین ئەو گەمارۆیانەی كە بۆ سەر ئێران پەسەند كراون بەرلە هەموو شتێك پێوەندیی بانكەكانی حكوومەتی ئێرانی لەگەڵ دەرەوە پچڕاندووە و لە هەمان كاتیشدا بۆتە كۆسپی سەرەكیی هەناردەی نەوتی ئێران.
ئەگەرچی لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو گەمارۆیانەیان بەبێ بنەما وەسف كردووە و لەو باوەڕە دان هیچ كارتێكەرێكی بۆ سەر ئابووری ئەو وڵاتە نەبووە، بەڵام بارودۆخی ئابووری ئێران و دابەزینی نرخی دراوی ئەو وڵاتە و چوونە سەری نرخی دۆلار شایەتێكی زیندوون بۆ كاریگەر بوونی گەمارۆكان.
كارناسانی ئابووری لەو باوەڕە دان، كە نەبوونی متمانە بە سیاسەتە ئابوورییەكان، روون و شەفاف نەبوونی بەرنامەكانی \"ارز\" و نیگەرانی لە بارودۆخی داهاتوو و كەمی \"پارەی دەرەكیی\" یارمەتیی بە شپرزەیەی و لێكترازانی زیاتری بازار دەكات و لەو پێوەندییەدا خەڵكانێكی زۆر داخوازی پاشكەوت كردنی زیاتری \"ارز\" دەبن و ئەمەش خۆی لە خۆیدا بانكی ناوەندی و دەوڵەت لە چارەسەریی ئەو پرسە تووشی دەستەو وەستانی دەكات.