بەیاننامەی ١٦ رێکخراوی مەدەنی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری راگواستنی بنەماڵەی حوسێن پەناهی
21:17 - 10 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ١٦ رێکخراوی مەدەنیی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری راگرتنی بڕیاری دوورخستنەوەی بنەماڵەی حوسێنپەناهی و ئێعدامی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد بوون.
لەو بەیانامەیەدا داوا لە هەموو كۆڕو كۆمەڵە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ کراوە كە بە هانای بنەماڵەی حسەین پەناهی و هەموو زیندانیانی دیكەی كوردەوە بێن و لە هیچ هەولێک لەمەڕ پاراستنی ژیانی ئەو بنەماڵەیە درێغی نەکەن.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
پێش بە راگواستنی بنەماڵەی حسەین پەناهی و ئیعدامی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد بگرین
ڕێكخراوەكانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ
كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئازادیخوازانی جیهان
خەڵكی مرۆڤ دۆستی ئێران
جەماوەری تێکۆشەری كوردستان
پەرلەمانی کوردستان
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەر ناشناڵ
رێکخراوی جیهانی دژ بە ئەشکەنجە
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی یەکێتی ئوروپا
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان
لایەنە سیاسیەکان
لە بەردەوامیی گوشارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵكی كوردستانو ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتیانی کورد، رۆژانە لاوانی كورد بە هۆكاری جیاوازو بێبنەما دەستبەسەرو لە دادگا نادادپەروەرەكانی کۆماری سێدارەی ئیسلامیدا حوكمی دژە مرۆییو ناعادڵانەیان بە سەردا دەسەپێ و لە درێژەی ئەم ناعەداڵەتییەدا، ئەمڕۆ رژیم دەیەوێت بنەماڵەی داغدارو نیشتمانپەروەری حسەین پەناهی رابگوازێتەوە بۆ شاری هەمەدان و لە زێدی خۆیان دوور بخاتەوە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا لانیكەم زیاتر لە ٥٠ كەس لە ئەندامان و نزیکانی ئەو بنەماڵەیە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر كراون و هەر كام لەوان بە چەند مانگ تا چەند ساڵ زیندان حوکم دراون. لە لایەكی دیكەوە هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە كە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە لەگەڵ هیچکام لە كاناڵەکانی راگەیاندن سەبارەت بە بارودۆخی خۆیان وتووێژ بكەن یان لێدوان بدەن. ئەمە لە كاتێك دایە كە رژیمی ئیسلامی ئێران بە سەپاندنی حوكمی ئێعدام و گۆشاری زیاتر بۆ سەر زیندانیانی كورد دەیەوێت خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان چاوترسێن بكات و لە خەبات لە پێناو رزگاریی نەتەوەییدا پاشگەز بکاتەوە و کۆمەڵگای ئێرانو بە تایبەتی كوردستان بكات بە گۆڕستانی بێدەنگی. كۆمەڵگای جیهانی شاهیدی بەرزبوونەوەی رۆژانەی رێژەی ئێعدامی چالاكانو هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی لە ئێرانەو هەر ئێستا زیاتر لە ٣٠ لاوی كورد لە لایەن دادگا فەرمایشیەكانی كۆماری ئیسلامییەوە حوكمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
هەر بۆیە ئێمە داوا لە هەموو كۆڕو كۆمەڵە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكەین كە بە هانای بنەماڵەی حسەین پەناهی و هەموو زیندانیانی دیكەی كوردەوە بێن و، هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ژیانی ئەو بنەماڵەیە بخەنەگەڕ. هەروەها داواکارینكە سەرجەم رێكخراوو گروپو مرۆڤە ئازادیخوازەكان لەم كاتە هەستیارەدا پشتیوانیی خۆیان لە زیندانیانی سیاسی دەرببڕن و پێش بە روودانی هەر جۆرە تراژدییەك لە كوردستان بگرن. راگواستنی بنەماڵەی حسەین پەناهی، پێشێڵكردنی ئاشکرای سەرەتاییترین مافەكانی کە لە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤیشدا ئاماژەی پێدراوە، بۆیە ئەمە ئەركی هەموو ڕێكخراوەكانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤە كە بەر بەجێبەجێكردنی ئەم بڕیارە سەدە ناوەڕاستیەی دەسەڵاتدارانی جەهل و تاریکی بگرن.
١- کەمپەینی بەرگری لە زندانیانی سیاسی و مەدەنی
٢- یەكیەتیی نەتەوەیی خوێندكارانی كورد
٣- كۆمەڵەی خوێندەوارانی رۆژهەڵات
٤- كومیتەی خوێندكاری یەكێتیی دیموكراتی كوردستان
٥- رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕەوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٦- یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
٧- رێكخراوی لاوانی پێشڕەو
٨- كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات
٩- یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
١٠- یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستان رۆژهەڵات
١١- یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان
١٢- كومیتەی ژنانی یەكێتیی دیموكراتی كوردستان
١٣- یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
١٤- رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
١٥- كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
١٦- كومیتەی لاوانی یەكێتیی دیموكراتی كوردستان