بەیاننامە / با نەهێڵین بنەماکانی مافی مرۆڤ بڕوخێن

16:21 - 20 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: دەبیرخانەی ریکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەبەرەبەری نۆهەمین ساڵی دەستبەکار بوونی چالاکییەکانی خۆیدا بۆ رەخنە گرتن لە هێندێک مێدیای ناحکوومی و راگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆی فارسی زمان و هەروەها کۆمەڵێک لە ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە.

هەڵسووکەوتی هەڵاواردن کارانەی کەناڵە ناحکوومی و مێدیا سەربەخۆکان لەهەمبەر پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییان و گرینگی دان تەنیا بەڕوانگەیەکی تایبەت، جێگەی داخە، لەحاڵێکدا شێلگیرانە خۆیان بە داکۆکیکاری بێ‌ئەملاولای مافی مرۆڤ دەزانن، ئەوەش هاوشێوەی ئەو ئیدیعایەی بەشێک لە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە لێکدانەوە و پێناسەی خۆیان، خۆیان بە پارێزەری مافی ئینسان دەزانن، دێتە ئەژمار.

لە ئاوەها حاڵەتێکدا بەسەرنجدان بە پێکهاتە و هەڵسووکەتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و لێکدانەوەی چوارچێوەی فکرییەتی ئەو نیزامە، دەکرێ لێکدانەوەی بۆ بکرێت کە ئیدعای ئەو نیزامە بۆ پاراستنی مافی ئینسان هیچ جێگەی تێڕامان نەبێت، بەڵام هەڵسووکەتی هەڵاواردن کارانەی هەندێک لە حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان کە هێشتا بە دەسەڵات نەگەیشتوون و خۆیان بە پاریزەری مافی ئینسان دەزانن، جێگەی لێ وردبوونەوەیە و رێژەی پابەندیی ئەو حیزب و رێکخراوانە بە ئازادی، دێمۆکراسی مافی ئینسان دەسەلمێنێت.

دابەش کردنی خەڵک بەسەر خۆیی و ناخۆیی، بایکوت و پشت گوێ خستنی مافی کەمینە نەتەوقەییەکانی پەراوێز خراوی ئێران، لەبەر چاو نەگرتنی بزووتنەوەی مەدەنی و هێمنانەی نەتوەیەک، بایکوت کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی نەتەوەکان، بێگومان وەک پێشێلکارانی مافی نەتەوەکان دێنە ئەژمار.
ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە نەتەوەی کورد لە ژێر ناوی پاراستنی تەواویەتی خاکی وڵات، نەتەوە، زمانی باڵا دەست و مەزهەبی یەکەمدا بەرەووڕووی گەورەترین هەڵاواردن و غەدر دەبێتەوە.
بەهەر حاڵ ئەم هەڵسووکەوتانە بۆخۆی سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە ئیدیعای ئەو حیزب و لایەنانە بۆ داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ، ئازدی، بەرابەری و پێکەوە ژیانی برایانە لە نێوان هاووڵاتییانی ئێراندیدا لەسەر چ بنەمایەکی عەقڵی داڕێژراوە و ئەمەش وای کردووە کە پارێزەرانی راستەقینەی مافی مرۆڤ شەرمەزار بکەن.
دەبیرخانەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلیوە