بەکوشت چوونی زیاتر لە ٨٠ سەر ئەسپی کاسبکاران لە سنووری ورمێ

21:23 - 29 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ٨٠ سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ و تورکیە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەکوشت چوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی جوزەردان زیاتر لە ٨٠ سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانی ناوچەی ورمێ لە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوری نێوان ئێران و تورکیەدا بەکوشت چوون.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو روداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران وێڕای کوشتنی ئەسپی ئەو کاسبکارانە، دەستیان بەسەر کەلوپەل و بارەکانیشیاندا گرتووە.

هەروەها پێشتریش رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ورمێ، ١٢ سەر ئەسبی بارهەڵگری کاسبکاران بەکوشت چوون و ٢٠٠ سەر \"ئەسپ\"یش لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستیان بەسەردا گیرا.