بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی؛ کوژراو و برینداربوونی ٥٠ کۆڵبەر

13:37 - 1 پووشپەڕ 2721

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، سەرجەم ٥٠ کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار بوونە.

کوژراو: ١١ حاڵەت

بریندار: ٣٩ حاڵەت

چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی: ٣٥ حاڵەت

تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە: ٦ حاڵەت

بەربوونەوە لە بەرزایی: ٣ حاڵەت

ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە: ٢ حاڵەت

تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت

سەرمابردوویی لە کاتی کۆڵبەریدا: ١ حاڵەت

جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا: ١ حاڵەت

کەوتنە نێو ڕووبار لە ترسی دەسڕێژی گولـلە لەلایەن هیزە نیزامییەکانەوە: ١ حاڵەت

بۆ دیتنی لیستەی ناوی ئەو کەسانە، لێره کرتە بکەن.

دەبێ بوترێت:

زۆربەی حاڵەتەکانی تەقەکردن لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە ڕووی داوە.

لە ٢ حاڵەتی ئەم ئامارەدا، ٢ برای کۆڵبەر خەڵکی شمشێری پاوە بوونیان هەیە کە هاوکات بریندار بوون و هەروەها ٢ برای دیکەی خەڵکی دشە، سەر بە پاوە کە هاوکات لەلایەن هیزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێ کرابوو و بریندار بوون، یەکێکیان پاش چەند ڕۆژ، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

تەقەی ڕاستەوخۆ بە شیوەی دەسڕێژ، هەندێک لە حاڵەتەکانی ئەم ئامارە لە خۆ دەگرێت کە لەو ڕووداوەدا کۆڵبەران بە کۆمەڵ کوژراو و بریندار بوونە.

نێونجی تەمەنی ئەو کۆڵبەرانە، کەسانی تەمەن ١٨ ساڵ هەتاکوو کەسانی بەتەمەن لە خۆ دەگرێت.

تەنزیم: ئەوین مستەفا زادە