بەرپرسانی نەخۆشخانەی قودسی ماكۆ نەخۆشێكیان وەدەرنا

16:28 - 28 رێبەندان 2711
كوردپا: لێپرسراوانی نەخۆشخانەی قودسی شاری ماكۆ نەخۆشێكی موعتادیان بەهۆی نەبوونی پشتیوانیی ماڵی، لەو نەخۆشخانەیە وەدەر ناوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە ماكۆ، نەخۆشێكی موعتاد كە ماوەی چەند رۆژ بۆ چارەسەری لەو نەخۆشخانەیە راگیراوە، بەڵام دواتر بەهۆی دەسكۆرتی و هەژاری ئەو نەخۆشە لەلایەن لێپرسراوانی نەخۆشخانەی قودسەوە وەدەر دەنرێت.

ئەو هاووڵاتیە بە ناچاری لە دەرەوەی نەخۆشخانەی قودس لە شەقامی سەرەكیی شاری ماكۆ لە هەوای ساردی زستانیدا هەتا بەیانی ماوەتەوە.

ئەو نەخۆشە لە حاڵی حازردا لە ناوەندی تەركی ئیعتیاددا راگیراوە.

بە وتەی شایەتحاڵان، نەخۆشخانەی قودسی شاری ماكۆ پێشتریش چەندین كاری لەو چەشنەی ئەنجام داوە و لە وەرگرتنی نەخۆش خۆی بواردووە.