بەردەوامیی ئاگر تێبەردرانی دارستانەکانی ناوچەی مەریوان

14:29 - 2 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی بەرچاو لە دارستان و لەوەڕگەکانی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی پووشپەڕ دارستان و لەوەڕگەکانی گوندی \"لەنج‌ئاوا\"ی سەربە شاری مەریوان بەدەستی کەسانێکی نەناسراو ئاگریان تێبەردرا.

هەروەها رۆژی ٣١ی جۆزەردان دارستانەکانی گوندی \"گاڕان\" و هەروەها رۆژی ٣٠ی جۆزەردانیش دارستانەکانی \"تەرخان ئاوا\"ی سەربە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتان.

هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو دارسانانە لەلایەن کەسانی سەربە حکوومەتەوە بەمەبەستی تێکدانی ژینگەی کوردستان بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو، ئاگریان تێبەر ئەدرێت.

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٩ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی مەریوان تۆمار کراوە.