بێسەروشوێن بوونی هاووڵاتییەکی کورد پاش ٤ مانگ لەدەستبەسەر کران
15:32 - 2 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی \"ماکۆ\" ماوەی ٤ مانگ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوەو هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"عەلی ساکان\" کوڕی ئەحمەد خەڵكی گوندی \"گرێک\"ی ناوچەی \"بووررئالان\"ی سەربە شاری ماکۆ، ٤ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێـزە ئیلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لە ماوەی دەستبەسەر کرانی \"عەلی\"یەوە هەتا ئێستا، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هیچ هەواڵێکیان بە ئێمە رانەگەیاندووە.
بەپێێ ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٥٨ هاووڵاتیی کورد بەهۆکاری جۆراوجۆر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بەسەرنجدان بە دۆخی ئەمنیەتیی شار و ناوچەکانی کوردستان و نەبوونی میدیای ئازاد سەبارەت بە میدیایی کردنی هەواڵی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.