بێكاری بۆتە پەرۆشیی سەرەكیی لاوانی ئیلام
15:38 - 12 پووشپەڕ 2712
كوردپا: سەرەڕای بەڵێنییەكانی لێپرسراوانی شاری ئیلام لەمەڕ دابین كردن و رەخساندنی هەلیكار، بەڵام ئیستاش زۆربەی لاوانی شاری ئیلام بێكارن.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، لە كاتی دانی بەڵێنیینەكانی دەوڵەتەوە هەتا ئێستا زیاتر لە حەوت ساڵ تێدەپەڕێ، بەڵام بێكاری ئەمڕۆكە بۆتە پەرۆشیی سەرەكیی لاوانی پارێزگای ئیلامە.
ئەوەی كە جێگای تێڕامانە لێدوانەكانی لێپرسراوانی ئیدارەی \"تعاون و رفاە\"ی ئەو پارێزگایە كە رایگەیاندووە هەتا كۆتایی \"بەرنامەی پێنجەم\" دەرفەتی 40 هەزار پیشە لەو پارێزگایە دابین دەكەین.
بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی كە لەلایەن ناوەندی ئاماری حكوومەتی ئێرانەوە بڵاو بۆتەوە، پارێزگا كوردنشینەكان وەكوو ئیلام و لوڕستان زۆرترین رێژەی ئاماری بێكارییان لەناو پارێزگاكانی ئێراندا هەیە.
پارێزگای ئیلام یەكێك لەبەرچاوترین شوێنەكانی وڵاتی ئێرانە كە پڕۆژەی گەورەی سەنعەتی لەو پارێزگایەدا بوونی نیە و ئەگەریش هەیە بە نیوەچڵی ماونەتەوە.
هەشت كۆمپانیای گەورەی سەنعەتی كەلە بەڵێنییەكانی دەوڵەتی دەیەم بە خەڵكی ئەو پارێزگایە بووە، هەتا ئێستا هیچكام لەو بەڵێنیانە وەدی نەهاتوون.