بۆکان؛ ڕەشید ڕەحیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:13 - 17 خەرمانان 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەشید ڕەحیمی"، خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ ملیۆن تمەنی، بە شیوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ڕەشید ڕەحیمی، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.