بۆکان؛ جەلال وەفایی پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

12:18 - 13 خەرمانان 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال وەفایی"، کوڕی حاجی عومەر و خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر "پەیمان ڕوستەمی"، پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، تۆمەتبار کردووە و حوکمەکەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، جەلال وەفایی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووەوە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.