بۆچی هەموان داوای یەکگرتنەوە و یەکگرتوویی دەکەن، بەڵام وەدی نایا

18:32 - 23 بەفرانبار 2714
Unknown Author
سمکۆ بێکەس

بە درێژایی دیان ساڵ بوونی هێزی سیاسی لە ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا باسی بەرەی یەکگرتوو، یەکگرتنەوە بووەتە باسێکی گرینگ و هەموو حیزبەکان کردویانەتە دروشم و هەر حێزبێک بە پێوانەی خۆیی و بە شێوەیەک داوای ئەو یەکگرتوویە دەکات لە چوار چێوەی بۆ چوونی حیزبەکەی دا کە بە داخەوە زۆر جار تەنیا ئەمە دروشمە بۆ خۆ دەر خستن و یان بۆ فریودانی خەڵکە کە وا دەنوێنن کە حیزبەکەیان ئامادەیە بۆ یەکگرتویی و یەکگرتنەوە و بەرە پێک هێنان بەڵام ئەوەهێز و حیزبەکانی ترن کە نایەنە پێش و کوسپ بۆ یەکگرتنەوە ودروست بوونی بەرە دروست دەکەن.

هەر چەند لە رابردوو دا چەند جارێک چەند هێزێک بەرەیەکی بچوکیان دروست کردووە بەڵام یان لێک هەڵوەشاوەتەوە یان ئامانجی خۆیی نەپێکاوە و هەر بۆیە بە داخەوە دەبێ بڵێین کە یەکگرتوو نەبوونی هێزەکان گەورەترین زەربەی لە جۆلانەوەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داوە لەم چەند دەیەی کە شورش بەردەوام بووە لە دژی خراپترین رژیمی دەسەڵات داری جمهوری ئیسلامی ئیران، کێشەی هەرە گرینگ بۆ وەدی نەهاتنی ئەو یەکگرتوویی یە ئەوەیە کە کەس کەسی قبوول نی یە و هەر کەسە و خۆیی لە هەموو کەس بە دەسەڵات دارتر و زاناتروهەقدارتر و ئاقڵتر دەزانێ و وا دەزانن بە خۆبەزل زانین دەتوانن کێشەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چارەسەر بکەن لە لایەکەوە فارسە رەگەز پەرەستەکان لە ترسی ئەوەی کە مبادا کورد جیایی خواز بێت و رۆژێک لە رۆژان بە قسەی ئەوان خاکی ئێران بەش بکەن، ئیتر ئەو هێز و کەسایەتی یە سیاسی یە فارسانەی کە بە قەولی خۆیان لەوان ئێرانی تر هەرگیز وجودی نی یە، بروا بە کورد ناکەن و خۆیان کە بستێک خاکیان نی یە و بە درێژایی ژیانیان هێز و دەسەڵاتیان نەبووە و ئیستا داوای تەواوی خاکی ئێران دەکەن بە کوردستانیشەوە. بەڵام زەرەر مەندی یەکەم خەڵکی ئێران و رۆژهه ڵاتی کوردستانن کە تەنانەت زۆر جار متمانەیان بە حیزبەکان نامێنێ.

بە درێژ بوونەوەی شورش و سەختی ژیانی خەڵک لە ناوخۆیی وڵات و گوێ نەدانی دەسەڵاتدارانی ناو حکوومەت و ئاڵوگورەکانی ناوچە و بێ هێزبوونی دەسەڵاتی ئاخوندەکانی ئێران ئیتر دەبێ هێزە سیاسییەکان زیاتر هەست بە گرینگی یەکگرتنەوە وبەرە بکەن و هەوڵی بۆبدەن بە تایبەت هێزە کوردییەکان چونکە فارسەکان بەشی هەرە زۆریان هەموو کات دژی کورد دەوستنەوە لە هەر هەڵ و مەرجیکدا بێت بەڵام بەداخەوە دیسان ئەمەش هەر زۆر کەم جیدی بوونی تێدایە کاتیک بۆ نمونە تەنیا دوو هێزی سیاسی وەک حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کومەڵە رێکەوتنێکی هاوبەش رادەگەێنن دەکەونە بەر رەخنەی زۆر حیزب و لایەنی دیکە و ئیتر هەر کەس بە پێوانەی خۆیی هەڵسەنگاندنی باش و خراپی بۆ دادەنێ لە روانگەی خۆیانەوە هەڵی دەسەنگێنن و پێشترهەر ئەو کەس و لایەنانە خۆیان هاواری یەکگرتوویان بوو، ئیستا پێ یان خراپە و کەوتونەتە ناو و ناتورە دان لەو رێکەوتنە، زیاتر لەمەش زۆر جار ئامادەیی خۆیان و حیزبەکانیان بۆ هەموو دانیشتن و کۆبونەوە و یەکگرتوویی یەک بە بێ شەرت و مەرج نیشان داوە بەڵام بە داخەوە کە دەگاتە مەیدانی کردەوە ئیتر هەر حیزبەو بە بیانووی جوارو جور خۆیان لە ناواخن و گرینگی باسەکان دەدزنەوە و ئەوەی کە زۆر دروشمیان بۆ دەدا و خۆیان پێ لە هەموو کەس راست تر بوو دەبێتە هیچ، بۆئەوەی کە ئیتر بەراستی راستگویی و نیەت پاکی هەر حیزب و کەسایەتی یەک بە باشی دەر بکەوێ ، لە راستی دا ناو گرینگ نی یە ناوەرۆک گرینگە بکەینە دەس پێکی یەکگرتوویی و یەکگرتنەوەکان ئیتر لەم هەڵ و مەرجەدا هەم قورسایی هێزەکانمان دەر بخەین و هەم نیەت پاکی حیزبەکانمان و هەم پشتیوانی ناوخۆ و هەم پشتیوانی دەرەوە بە دەست بێنین ئیتر کات کاتی نیەت پاکی یەو دەبێت هەموان بە راستی ئەگەر لە تەراوگە نشینی بێزار بوون و ئەگەر بەراستی مەبەستیان رزگاری گەلی کورد وئازادی بۆ کوردستانە و گەلانی ئێرانە لە دەست رژیمی ئاخوندی و هاتنە سەر کاری دەسەڵاتیکی ئازاد و دێمۆکراتیک با هەر حیزب و لایەن و کەسایەتی یەک کە لە خەمی ئازادی دایە قۆڵی هیمەت هەڵماڵن و ئەوە مەیدان با یەکگرتنەوە وبەرەیەکی یەکگرتوو دروست بکەن بە بێ هیچ شەرت و مەرجێک جارێ با شەرت و مەرج تەنیا روخانی رژیمی ئاخوندەکان بێت و دواتر مێزی دانیشتن و دانوسان دەتوانێ بە ئەندازەی قورسایی هێز و دەنگی گەڵ دەسەڵاتەکان دابەش بکات لە ئێرانێکی دێمۆکراتیک و فیدرالیدا.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.