بۆ کەمپینی "ژنبوون کەرەسەی سووکایەتی کردن بە هیچ کەس نیە"، سەرکەوت؟
15:50 - 19 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
لێکدانەوەیەکی ئاماری بۆ کاری کەمپینەکە
ئاگری باڵەکی
١٤٥٠٠ لایک ئاکامی دوو هەفتە کاری کەمپینی \"ژن بوون کەرەسەی سووکایەتی کردن بە هیچ کەس نییە\" لە سەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بوو. ئەگەر چاوێکی خێرا بە ئامار و هەروەها ئاکامەکانی ئەو کەمپینەدا بخشێنین دەبینین لە جۆری خۆیدا کەمپینێکو کۆدەنگێکی باش و بێ وێنە بووە و دەتوانین بڵێن یەکێک بووە لە کەمپینەکانی کە تاکو ئێستا لەسەر ئاستی دنیا کوردەکان دروستیان کردوە بۆ پشتگیری یان بە ئەنجام گەیاندنی کارێکی بەکۆمەڵ.
سەرەتا بەخوێندنەوەیەکی خێرا بۆ رەوتی رووداوەکان دەست پێدەکەین. رووداوەکە لە کاتێکدا روویدا کە تاوانبارێک کە تاکو ئێستاش دیار نەبووە، تاوانی ئەو مرۆڤە چییە و بۆچی حوکم دراوە، بە لیباسی ژنانەوە بەناو شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا گێرایان. بڕیارێک کە دادگای شاری مەریوان دابووی و لەلایەن هێزی ئینتزامی مەریوانەوە بە ئەنجام گەیەنرا.
ئەو کاتەی کە دادگای شاری مەریوان وەها بڕیارێکی دەرکرد هیچ کات باوەڕی نەدەکرد کە ئاکامی ئەوکار و بڕیارەیان ئاواها کاردانەوەی لێ بکەوێتەوە و سنوورەکان ببەزێنێت و زۆر زوو لەلایەن چالاکانی مافی مرۆڤ و ژنانەوە ببێتە بەهانەیەک بۆ دژکردنەوە بەرامبەر بە بریارەکانی دادگاکانی ئێران. هەروەک دیتیشمان ئاکامی ئەوکاردانەوانە سەری لە کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی شێواند و هەر رۆژەی بە بەهانەیەک یەكێکیان خۆی لێ دەدزیەوە. بۆ وێنە هەر زوو هێزی ئینتزامی ئێران خۆی لێ دەرهاویشت و باسی ئەوەی کرد کە ئێمە بریاری دادگامان بە ئەنجام گەیاندووە! لەولاشەوە گومانەکان لە زیاد بووندا بوون کە باس لەوە دەکرا کە هێزی ئینتزامی خۆی بەو کارە هەستابێت. کێشەکە لەماوەی ٢ هەفتەی رابردوو دا چەندین جار لە پەرلەمانی ئێران لە لایەن نوێنەرانی ناوچە کوردنشینەکان هاتە بەر باس، بەڵام هەر جارەی بە پاساوێک توندرەوکانی نێو حاکمییەتی کۆماری ئیسلامی لە پەرلەمان بۆ پەردەپۆش کردنی تاوانەکەیان پاساویان بۆ دادگا و هێزی ئینتزامیی دەهێنایەوە.
دەستپێکی کەمپینەوە:
کەمپینەکە لە بیرۆکەی چەند چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ دروست بوو کاتێک بیر لەوە کراوە کە دەبێ بۆ بەرپەرچدانەوەی وەها کارێک کە بێرێزی کردنە بەژنانی کورد کۆدەنگیەک ساز بکەین و بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و حاکمانی ئێران ئەوە چاک بزانن کە گەلی کورد بێدەنگ دانانیشێ لەکاتێکدا هەموو رۆژێک بە بیانوویەک دەچەوسێنرێتەوە. بیرۆکەی ئەو کەمپینە لە جۆری خۆی بێ وێنە بوو هەروەها دەستپێکەکەشی بێ وێنە تر بوو، بیرۆکەی جوانتر و ئەمرۆیی لە کەمپینێکی ئاواها دا رەنگی خۆی دابۆوە.
جیاوازیەکانی کەمپین لەگەڵ کەمپینەکانی تردا:
بوونی خەلێکی زۆر بە ئایدیا و بیرۆکەی جیاواز لەهەموو سنفێک هەروەها نەبوونی هیچ سنوورێک بۆ کەمپین، خۆ تێدا دیتنەوەی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا، لە منداڵەوە تا دەگاتە بەتەمەن و لە ژنەوە تا پیاوان هەروەها لەهەموویان گرینگتر ئەو کەمپینە تەنها لە نێو کوردەکاندا دەنگی نەداوە بەڵکو لە نێو نەتەوەکانی دیکەش دا رەنگ و دەنگی تایبەت بەخۆی هەبوو، لە فارس و عەرەب و ئازەری و هەروەها لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکایش دا لایەنگر و هاوکاری هەبوو.
لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا دیتمان کە مانشێتی زۆرێک لە رۆژنامە و ماڵپەرە ئەوروپایەکان چالاکیەکان و کێشەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ژنان دەگواستەوە. بە ئامارێکی سەرپێی بۆ ئەو گۆڤار و ماڵپەرانە دەتواینی بڵێن کە لە ماوەی ئەو ١٥ رۆژەدا لەلایەن ٣٥ ماڵپەر و رۆژنامەی ئەوروپایەوە راپۆرت وهەواڵ لەسەر ئەو کەمپینە بەزمانەکانی ( ئینگلیزی، ئاڵمانی، فەرانسەوی، ئیسپانیایی، سوێدی، فینلاندی و نۆروێژی) چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
هەر لەوماوەیەدا لە لایەن چەندین تلویزۆن و رادیۆی ناوخۆیی و دەرەوە راپۆرت و دیمانە کراوە لەسەر ئەو کەمپینە ئەنجام دراوە، کەدەتوانین تلویزیۆنەکانی وەک ئاسۆ سات وکورد کاناڵ و لە رایۆیەکانیش دەتوانین (رادیۆی ئاڵمان، رادیۆ فەرانسە، رادیۆ فەردا،دەنگی ئەمریکا، رادیۆی سوئێد) نێو بەرین. لەگەڵ ئەوەشدا بەئەنجامدانی چەندین چالاکی خۆنیشاندان لە شارەکانی باشووری کوردستان و هەروەها لە هەندێک لە پایتەختەکانی وڵاتانی ئەوروپایی جیاوازیەکانی ئەو کەمپینەی لەگەڵ کەمپیەکانی دیکەی دەرخست. لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی راستەخۆی چالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەکەمپینەکە یەکێکی دیکە بوو لە جیاوازیەکانی ئەو کەمپینە لەگەڵ کەمپینەکانی تر.
کاری ٢ هەفتەی کەمپین:
لە ماوەی کاری دووهەفتەی کەمپینەکەدا توانرا کە لاپەرەیەکی کەمپین لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بکرێتەوە. لەوماوەیەدا ژمارەی پەسەند کردنەکانی لە سەر تاسەری جیهان لە ١٤٥٠٠ پەسەند تێپەری کردوە و ئەو رەوەندەش بەردەوامی هەیەو لەلایەکی ترەوە هەوڵدراوە کە هەوڵەکان زیاتر پراکتیکی بکرێن و بخرێنە ئاستی کردارەوە و ئەویش بە خۆنیشاندان و هەروەها سەردانی رێکخراوەکانی دیفاع لە ژنان، ئەم کەمپینە لە کاتی ئێستادا درێژە بەکارەکانی دەدات.
لێرەدا هەوڵ دەدەین ئامارێکی وردی کاری ئەو لاپەرەیەی کە لە فەیسبووک بۆ ئەم کەمپینە کراوەتەوە بخەینە بەر دیدی ئێوە کە لەجێگای خۆیدا جێگای سەرنج و تێ رامانە.
هەرچەندە بەرێوەبەرانی کەمپین زۆربەیان بەرەگەز پیاو بوون و پیاوانیش نەخشی سەرەکیان گێرا لە کەمپینەکەدا بەڵام رێژەی پەسەند کردن بۆلاپەرەی فەیسبووکەکە لەلایەن ژنانەوە زیاتر بووە. رێژەی پەسەند کردنی ژنان بۆ ئەو لاپەرەیە ٥٩.٢% بوو ، لەبەرامبەردا بۆ پیاوان ٣٨.٩ % بووە.
ئەگەر چاو لە گروپی تەمەن بکەین دەبین ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ٢٥بۆ ٣٤ ساڵدایە زۆرترین بەشداریان هەبوو لە کەمپینەکەدا بەرێژەی بۆ ژنان ٢٠.٩٩% و هەروەها بۆ پیاوان ١٦.٣% بووە، بەدوای ئەویشدا گروپی تەمەنی ١٨ بۆ ٢٤ زۆرترین بەشداریان هەبوو بە رێژەی ١٩.١% بۆ ژنان و ١١.٢% بۆ پیاوان و دواتر گروپی تەمەنی ٣٥ بۆ ٤٤ پلەی سێیەمیان گرتووە.
ئەگەر چاو لە ئاماری بەشداری بکەین لە وڵاتانی جیهاندا دەبینین کە لە ١٩ وڵاتی جیهان زۆرترین بەشداری هەبووە بۆ ئەم کەمپینە، هەروەک دەبینین
کە وڵاتی ئێران بە رێژەی ٣١٧٧ کەس زۆرترین بەشداری هەبوو و لەدوای ئەو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رێژەی ٢٦٧٠ کەس و سوێد بە ١٤٠٤ کەس و عێراق بە ٧١٥ و بەریتانیا بە ٦٠٨ کەس لە پلەکانی دواتر دێن، گرینگیەکەی تایبەت لێرەدا دەبینن کە ئەو کەمپینە چوارچێوە جوگرافیەکانی نەناسیوە و هەموویان بریوە و بۆیە ئەگەر چاو لە ئامارەکان دەکەی دەبینی کە لەهەموو بەشێکی دنیادا خەڵک بەشداریان کردوە بۆ نموونە لە ولاتێکی وەک بەرازیل کە دورو نزیک پەیوەندی بە کێشەی کوردەوە نەبووە ژماری بەشداریەکان گەیشتۆتە ٥٥٤ کەس کە ئەوە لە نەوعی خۆیدا بێ وێنەیە .
ئەگەر وردتر بچینە نێو ئامارەکان دەبینین کە رێژەی ئەوشارانەی کە بەشداری زۆریان هەبوو پێمان نیشان دەدات، لەونێوەدا تاران کە پایتەختی ئێرانە بە رێژەی ١١١٤ کەس و ستۆکهۆڵم بە ٤٨٦ کەس و هەولێر بە ٣٣١ و سنە و مەهاباد و مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ٣٠٥ و ١٦٥ و ١٠٥ کەس بەشداری ئەم کەمپینە بوون کە ئەوە لە حالێکدایە لە ئێران فیلتێر خراوەتە سەر ئینترنێت و بەشداری کردن لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان زۆر دژوارە.
باشترین پۆست کە لەلایەن بەرێوەبەرانی کەمپین لەسەر لاپەرەی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، پۆستی وێنەی چالاکوان\" هەژیر شەریفی \"یە. ئەم پۆستە ١٥٩٠ پەسەندی بۆ هاتووە و ٦٩٠ جار بڵاوکراوەتە و هەروەها زیاتر لە ٢٠٠ بۆچوونیشی لەسەر نوسراوە.
یەکێک لەو پۆستانەی کە دەکرێ جوان لە بۆچونەکەی وردبینەوە و لەلایەن فەیسبووکەوەش وەک باشترین پۆستی ئەم لاپەرەیە تا ئێستا دەنگی پێدراوە، وێنەی \"ئەحمەد رەئفەت\" ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئێرانی ـ ئیتالیایی کەلەسەر وێنەکەی بە جلی ژنانی کوردییەوە نووسیوێتی: جل و بەرگی ژنان وەها پیرۆزە کە هەمو کەس شیاوی لە بەر کردنی نیە.
ئەمەی خوارەوە خشتەی بەشێک لە کاری کەمپینە..