بکووژی دوکتور قاسملوو لە هەرێمی کوردستان!
13:21 - 9 بەفرانبار 2714
Unknown Author
فەلاح رەحیمی
سەردانی وەڤدێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان چ قازانجێکی بۆ حکوومەتی هەرێم و هاونیشتمانیانی باشوور هەیە؟
ئایا کۆماری ئیسلامی جیا لە بەرژەوەندی خۆی هیچکاتیك بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانی لە بەرچاو گرتووە؟
ئایا پێشوازیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە سەرۆک پارلەمانی ئێران، کە هاوتای خۆی نیە، سووک بوونە؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە پێویستە بزانین ئەو پرس و بابەتەنا چین کە وەڤدی میوان و خانە خوێ هێناویانەتە بەر باس.
لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بواری سیاسی، فەرهەنگی و ئابووریی و هەروەها پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان كردەوە.
سرووشتیە کە هەردوولا پێویستییان بە بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگەی سەر سوڕمانە، باس لە بەرژەوەندی سیاسی کراوە کە هیچ کات کۆماری ئیسلامی ئێران نەک تەنیا چاوی بە بوونی کورد و سەربەخۆیی سیاسی هەڵنایە، بگرە ئەگەر بۆی بکرێت لە ناویشی دەبات. نموونەیەکی هەرە بەرچاو کە دەکرێ ئاماژەی پێ بکرێت، شەهید کرانی دوو سەرکردەی کوردە کە لە وڵاتانی ئەورووپایی شەهیدی کردن و یەکێک لە دۆسیەکانی ئەو دوو شەهیدە مەزنە لە دادگای میکۆنوسەوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە تاوانبار دەرکرد و بڕیارەکەشی بە سەرنج جیهانی راگەیاند.
ئەگەر هاونیشتمانیانی باشوور پێیان وایە ئەو دوو سەرکردەیە خەڵکی رۆژهەڵات و دژبەری کۆماری ئیسلامی بوونە و رەوایە کە کۆماری ئیسلامی بیانکوژێت، ئەدی لە ماوەی رابردوو کە ئەگەری راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان لە باشوور لە ئارادا بوو، بۆچی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ناراستەوخۆ هەڕەشەیان لەوە دەکرد کە رێگە بە دابەشبوونی عێراق نادەن.
بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لەو خاڵانەیە کە بتوانێت خۆی لە ژێر دەستە مۆیی و داگیرکاریە سیاسی و جۆگرافیاییەکان دەربهێنێت.
ئێتر پێم ناڵێن کۆماری ئیسلامی چۆن رێگە بە حکوومەتی هەرێم دەدات کە سەربەخۆیی رابگەیەنێت؟
ئەگەر حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە مەترسی دزە کردنی بۆ ئێران نازانێت قەد بە دژی داعش شەڕ دەکات؟
ئەگەر کۆماری ئیسلامی بە نیازە پشتیوانی لە بەرژەوەندی کورد لە باشووری کوردستان بکات، با دەس لە ئاژاوە نانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت و ناتەبایی لە نێوان لایەنە سیاسیەکان پێک نەهێنێت و لە راگەیاندندی سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردی لە باشووری کوردستان پشتیوانی بکات.
لە یاسای دیپلۆماسی نێودەوڵەتیدا، هاوتاکان واتە هاوپۆستە سیاسیەکان لە کاتی سەردانەکانیان پێشوازی لە یەکتر دەکەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان، لە جێگای ئەوەی سەرۆکی پارلەمانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک پارلەمانی ئێران بکات، سەرۆکی هەرێم ئەو کارەی کرد و ئەوەش بە مانای هاو ئاست بوونی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم لە گەڵ سەرۆک پارلەمانی ئیرانە.
با لە هەموو ئەو کەم و کۆڕیانە بگوزەرین.
ئەوەی لێرە جێگای شەرمەزارییە بۆ کورد، هاتنی جەعفەری سەحراڕوودییە بۆ هەرێمی کوردستان.
جەعفەر سەحراڕوودی بکوژی شەهیدی سەرکردە دوکتور قاسملووە، کە وەک دیپلۆماتێکی جێگای ریزی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی گەرمی لێکرا. باشە دوکتور قاسملوو چ کاتێک لە بەرامبەر هاونیشتمانیانی باشوور ئەو کردەوەیەی هەبووە کە ئێستا دەبێ ئەوان هەیانبێت؟
ئەوەی لە کوردستان بیر لەو هەنگاوە پۆزەتیڤانەی کە دوکتور قاسملوو بۆ کوردی هەڵگتووە، نەکاتەوە، تەنیا ئەو کەسانەن کە رێگا بە بکوژەکەی دەدەن وەک دیپلۆماتێکی وڵاتی دراوسێ بێتە هەرێمەوە و ئەملاو ئەولای ماچ بکەن.
باشە نەدەکرا بە وەڤدی ئێرانی پێش لە تەشریفهێنانیان رابگەیەنن کە با ئەو تێرۆریستە نەیەتە هەرێمی کوردستان، چونکە مایەی شەرمەزارییە بۆیان کە لە بەر چاوی کامێراکانەوە پێشوازی لێبکەن؟
یان قەرزدار بوونی رابردوو و هەنووکەیی هەرێمی کوردستان بە کۆماری ئیسلامی، رێگەی پینەدان و نەیان وێرا دەس بننە ڕووی سەحراڕوودیەوە؟
ئەو بابەتە را و بۆچوونی نووسەرە و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نیە