بڕینی دارە تەمەندارەکانی ناوچەی داڵاهۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە

13:21 - 8 گەلاوێژ 2720

سپای پاسداران زیاتر لە دەیان داری تەمەنداری بەڕووی لە ڕێگای نێوان جادەی داڵاهۆ بۆ گوندی سیاوانەی بڕیوە.

بە وتەی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی سیاوانە، ماوەیەک پێش سپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادە بۆ یەکێک لە پادگانە نیزامییەکانی لەو ناوچەیە، دەستی کردووە بە بڕینی داربەڕووە تەمەندارەکانی داڵاهۆ.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران له‌و جاده‌یەی که له داڵاهۆ دروست ده‌کرێت، ڕۆڵی سه‌رکیی هه‌یه و بۆ خۆیان په‌یمانکاری دروستکردنی ڕێگاوبانن و بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی پادگانەکانیان هەوڵی دروستکردنی ئەو جادەیە و بڕینی داربەڕووەکانی ئەو ناوچەیە دەدەن.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو ناوچەیە ساڵانە سەرەڕای بڕینی داربەڕووەکانی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، چەندین جار تووشی ئاگرتێبەردانیش دەبنەوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ناوچەی داڵاهۆ دەگەیەنێت.