به‌پێچه‌وانه‌ی نیشانه‌كانی كرانه‌وه، ئێرانی سه‌رۆك رۆحانی به‌شێوه‌یه‌كی تۆڵهههڵگرانههاوڵاتیان له‌سێداره‌ده‌دات
13:08 - 28 سەرماوەز 2713
Unknown Author
تەیموور ئه‌لیاسی
هاوشان له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی رژێمی ئێران به‌رووی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی جنێف، سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، سه‌ركوتكردن و داپڵۆسینهناوخۆیهكان رویان له‌زیادبوون كردوه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌١٤\\٦\\٢٠١٣ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ٣١٦ كه‌س سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێكراوه. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و راگه‌یاندنی وڵاتانی رۆژئاوا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئه‌م لێشاوی لهسێدارهدانهنهبووه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٥٨ كه‌س سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه، كه‌له‌ناویاندا سێ گه‌نجی كورد به‌تاوانی ( دژایه‌تی كردنی خودا) له‌سێداره‌دراون. تاوانی ( دژایه‌تی كردنی خودا) داهێنانێكی سیسته‌می دادوه‌ری ئێرانهكهدهتوانرێت له‌هه‌موو كاتێک و هه‌ركه‌سێكی پێ تاوانبار بكرێت كهملكهچ نه‌بێت بۆ پرانسیپه‌كانی رژێمی ئیسلامی. له‌وڵاتی ئێران ره‌خنه‌گرتن له‌پێشره‌وی باڵا (علی خامنی) یان ره‌خنه‌گرتن له‌رژێمی ئیسلامی ئێران، ته‌نانه‌ت وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیانی ده‌كرێت به‌تاوانی ( دژایه‌تی كردنی خودا) له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و سزاكه‌ی بگاتهلهسێدارهدان. شایه‌نی باسكردنهلهساڵی ١٩٧٩ تا ئێستا ٤٠٠٠٠ كه‌س له‌وڵاتی ئێران له‌سێداره‌دراون.
ئه‌و سزای له‌سێداره‌دانانه‌ی كه‌له‌دوای هه‌ڵبژاردنی حسن رۆحانی جێبه‌جێ كراون پشكی زۆری به‌ر كهمینهنهتهوهییەكانی ناو ئێران وه‌کوو كورد و بلوش و ئازه‌ری و عه‌ره‌به‌كان کەوتووە. ئه‌و ٥٨ كه‌سه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا له‌سێداره‌دران له‌م كه‌مینه نه‌ته‌وانه بوون. ئهمهرۆڵی هێزه‌كانی پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و ئه‌و هه‌یمه‌نه‌یه‌ی كه‌له‌دوای ساڵی ١٩٧٩ئهم هێزانه به‌سه‌ر ئابوریی ئێرانهوهههیانه، ده‌رده‌خات.
له‌دوای ههڵبژاردنهسهرۆكایهتیهكهی ئه‌م دواییه، ژماره‌ی ئه‌م هێزانهلهناوچاكانی كوردستان و به‌لووچستانی ئێران چه‌ندهێنده بووهبۆ قه‌ڵاچۆكردن و ئازاردانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، له‌نموونه‌ی ئهمهكوشتنی نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له‌دانیشتوانی كوردی ناوچهسنوریهكان به‌ده‌ستی ئه‌م هێزانه.
به‌م جۆرههێزهكانی پاسداران له‌هه‌وڵی دروستكردنی هه‌ندێک ناسه‌قامگیریدان كه‌بتوانن لهرێگهیهوهپێگهو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان بپارێزن، به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی ٧٠% بازاری نه‌وتی ئێران له‌ژێرده‌ستی ئه‌م هێزانه‌دایه، وه‌هه‌روه‌ها كۆنترۆلی ته‌واویان ههیهبهسهر دامه‌زراوه‌ی ( بونیاد) كهتایبهتهبهدابهشكردنی پارهبهسهر هه‌ژاران و چه‌كدارانی به‌سیج دا . وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی ترهوهئهم نا سهقامگیریهدهبێتهپێویستیی مانه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌م هێزانی له‌ناو حكومه‌تی تازه‌دا.
كهواتهدهكرێت بڵێین یه‌كێک له‌هۆكاره‌كانی له‌سێداره‌دانی به‌لێشاوی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێران، بۆ به‌هێـز كردنی باڵانس و هه‌یمه‌نه‌ی هێزه‌كانی پاسداران بێت.
ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، كه‌ئه‌م حاڵهتهبه( كاره‌سات) وه‌سف كرا له‌لایه‌ن حسن رۆحانی له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، و پشتگیری ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌هۆی بارگرانیه‌كی تری قورس له‌رووی مرۆیی و له‌رووی ئابوریه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ و (كرانه‌وه) كه‌ی پێویستبوو، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی رژێمی ئیسلامی بۆ ده‌ربازبوون له‌و كاره‌سات و بارهسهختهئابوریهو له‌و وهلاخستنهنێودهوڵهتیه، هاوته‌ریب بێت.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه، رێبه‌ری گه‌وره (علی خامنی) لێپرسراوهلهههموو هێزهچهكدارهكان و هه‌روه‌ها خاوه‌نی مافی (ڤیتۆ) یهلهسهر هه‌موو بریاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی ئێران. هه‌روه‌ک ( محمدرهزا جه‌لیلی ) شاره‌زا له‌كاروباری ئێران ئاماژه‌ی پێكردووه، كه‌سیستمی ئیسلامی جیا دهكرێتهوهبهدابهشبوونی قووڵ و كێبركێی نێوخۆیی باڵە جیاوازه‌كانی ڕژیم.
هه‌روه‌ها دووپاتی دهكاتهوهكهئهم سیستمهئیسلامیه توانیویهتیهۆشیارانهجێگهبكاتهوهبۆ هه‌موو هێز و كهسایهتیهجیاوازهكان كه‌ئه‌مه‌ش وایكردوه( فرهروویی) پێوه‌دیار بێت، ده‌ستنیشانكردنی ركابه‌ره‌كان له‌و سیستمه‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیاریكردنی پرۆفایلی سه‌رۆك دروستكردوه. له هه‌موو دۆسیهگرنگهكاندا بڕیاری كۆتایی لای خودی رێبه‌ری باڵایه، كه‌به‌پێی گرنگی كاتهكهدهتوانێت بریاربدات له‌نێوان سه‌رۆكێكی كراوه‌ی وه‌ك حسن رۆحانی و سه‌رۆكێكی ڕووگرژ و توند و جێی ترسی وه‌ك محمود احمدنژاد. بۆ گه‌لی ئێران، پروپاگه‌نده‌كانی رژێم سه‌باره‌ت بهكرانهوهو چاكسازی و وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ته‌نها كات به‌رێكردن و سیاسه‌تی رازندنهوه بوو بۆ به‌لادابردنی ڕای گشتی جیهان، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی كهپهیرهوكرا له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی پێشتر (هاشمی ره‌فسنجانی) و (محمد خاتمی).
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هۆشیاریدانانهی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌رێگه‌ی نێردراوی تایبه‌تی به‌مافی مرۆڤ له‌ئێران، كه‌له‌خولی ٦٨ ئه‌نجومه‌نی گشتیی له‌٢٣ ی تشرینی یه‌كه‌م له‌نیویۆرک راپۆرتێكی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ له‌ئێران پێشكه‌شكرد و تیایدا ئیدانیهی سزای له‌سێداره‌دان كرابوو. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک هه‌میشه، ئارهزووماندبوون به‌كاركردن له‌سه‌ردۆسیه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و چاوپۆشیانكردوهلهپرسی له‌سێداره‌دان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران.
به‌ڵێ، پێویستهههڵوێستهی راستگۆیانهههبێت بۆ به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و چه‌كی ناوه‌كی، به‌ڵێ، پێویستهكاردانهوهی جیدی هه‌بێت بۆ خه‌نده‌ی ئاشتیانه‌ی سه‌رۆک رۆحانی، به‌ڵام ناكرێت ئهوانهبكرێتهبههانهیهک بۆ چاوداخست له‌ئاست ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ و چاوداخستن له‌ئاست ئیعدام کردن بە لە سێداره‌دان، بە به‌ردبارانكردن، بە كوشتن به‌ده‌رزی لێدان، بە تیر باران وله‌ناوبردنی گه‌نجانی ئێران.