به‌هاری رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌نیوان بێده‌نگی و چاوه‌روانی!
13:54 - 30 خەزەڵوەر 2711
Unknown Author
افراسیاب گرامی:
مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کان بووه و به‌رده‌وام ئه‌م دیارده‌یه له چه‌شنی خۆیدا دووپات بۆته‌وه که هه‌رکام به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ و شوێندانه‌ر بوون که ده‌توانین بڵێین هێزی دینامیکی کۆمه‌ڵگا و گۆڕانکاریی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی له ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کاندا بوون.
کاتێک شۆڕشێک به‌هه‌موو لایه‌نه پێکهاته‌یی و ده‌ره‌کییه‌کانییه‌وه بیچم ده‌گرێ، به‌ره‌نجامی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌دواوه‌یه. هه‌موو ئه‌م گۆڕانکارییانه و چۆنیه‌تیی و چییه‌تیی ئه‌و شۆڕشانه له به‌ستێنی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌بووه. رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له دووسه‌د ساڵی رابردوودا، وه‌کوو ناوه‌ندی ئاڵۆزی و ململانێی ئایدۆلۆژییه جۆراوجۆره‌کان بووه و بونیادی پێکهاته ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که به‌رهه‌مهێنه‌ری دیکتاتۆره نوێیه‌کان بوون که هه‌نووکه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بزووتنه‌وه‌ی دێموکراسیخوازی سه‌ر شه‌قامی ناوچه‌که ده‌یهه‌وێ له‌و دۆخه تێپه‌ڕێت. له ئێران‌دا سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه هۆی هه‌ڵته‌کاندنی سیستمی پاشایه‌تی و کۆتایی هێنان به سه‌ره‌ڕۆیی و سیستمێک له ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا که بهدوڕگهی دێموکراسی ناوچه‌که ناودێر ده‌کرا، نه‌یتوانی له‌به‌رده‌م شاڵاوی ناره‌زایه‌تییه‌کانی ناوخۆییدا به‌رده‌وام بێت و له ئاکامدا کۆتایی پێهات. ئه‌وه‌ی که هێزه دێمۆکرات و چه‌په‌کان و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و رۆڵی کاراکتێره مه‌زهه‌بییه‌کان چه‌نده رۆڵیان له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشدا هه‌بووه باسێکی دیکه‌یە و له‌م وتاره‌دا ناگونجێ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌ک که لێره‌دا باس هه‌ڵگره بارودۆخی شۆڕشی 57 و دۆخی هه‌نووکه‌یی شۆڕشه سه‌رکه‌وتووه‌کانی به‌هاری عه‌ربی و وێکچوونیانه و کاریگه‌رییه‌کانی ناوچه له‌سه‌ر رۆژهه‌لاتی کوردستان و قه‌تیس مانه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له نێوان بێده‌نگی و چاوه‌روانی یان خۆ ئاماده کردن بۆ به‌رینتر کردنه‌وه‌ی خه‌باتی کورد و له ئاکامدا شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌شنی به‌هاری عه‌ره‌بی دایه. له‌راستیدا گۆڕانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەریتێكی تازە نییە و رووخانی رژێمە سیاسییەكانیش رووداوێكی نامۆ نییە. لەماوەی بیست ساڵی نێوان 1950و 1970دا ناوچەكە سێزدە كودەتای لە هەر یەك لە میسر (1952)، سوریه (1951، 1961، 1963، 1966)، عیراق (1958، 1963، 1968)، یەمەن (1962، 1967)، توركیه (1960)، لیبی (1969) بە خۆوە بینی و لەو ماوەیەدا چوار رژێمی پاشایەتی وەرچەرخانە سەر رژێمی كۆماری و چەند بنەماڵەیەكی دەسەڵاتدار لەكار كەوتن.
له ئێران‌دا پاش سێ ده‌یه په‌کخستنی دێمۆکراتیزاسیۆنی و به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، هێشتا دۆخی سیاسیی ئێران له بواری ناوخۆیی ئه‌و سیستمه‌ی هێشتۆته‌وه و به‌هاری ئێران چاوه‌ڕوان نه‌کراوه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێکی وه‌ک به‌هاری عه‌ره‌بی لاوازه. به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌قامی ناڕازیی خه‌ڵکی ده‌ستێکی باڵای له سه‌رله نوێی پێناسه کردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا هه‌بووه، بۆیه له‌لایه‌ن کارناسانی سیاسییه‌وه به پێناسه کردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ناودێر ده‌کرێ. له‌لایه‌ک کۆتایی هاتن به سیستمی سه‌ره‌ڕۆیی و پۆلیسی حکومه‌ته کوودهتاییهکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، شکستی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی، به‌رز بوونه‌وه‌ی ویست و داخوازیی خه‌ڵک و شکڵ‌گرتنی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گۆڕه‌پانی سیاسیی ته‌نییه‌وه. هه‌رچه‌نده دواهاته‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی به جێگیر بوونی دێمۆکراسی کۆتایی دێت یان ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی دینی ده‌بێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێکهاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی که پێم وایه ده‌بێ به‌ره‌و قۆناخی سه‌پاندنی دێموکراسی بڕوات، ئه‌گه‌رنا به‌و پێکهاته فه‌رهه‌نگی و سیاسییەوە ئه‌گه‌ری دوپات بوونه‌وه و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی دینی و سه‌رله نوێ ئه‌زموونی ئایدۆلۆژیی دینی وه‌ک کاراکتێرێکی به‌هێز خۆی ده‌نوێنێ و لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ. بۆیه پێکههڵپرژانی سێکۆلاریزم و بیری فهندهمهنتاڵ ئاسۆیه‌کی نادیار ده‌دات به ده‌سته‌وه تا چه‌نده نوخبه ئایینییه‌کان فه‌زای کۆمه‌ڵگا کراوه‌تر بکه‌ن.
ئێستا که پاش هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییانه، که سه‌ده‌ی بیسته‌م له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌توانین بڵێین سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌ده‌یه‌ک بوو که رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست زۆرترین ماوه‌ی دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی به خۆیه‌وه بینی. به‌ڵام ده‌بینین له به‌رەبه‌یانی سه‌ده‌ی بیست و یەکەمدا شه‌قامی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی عه‌ره‌ب له تونس ده‌ستی پێ‌کرد و له لیبیدا به شه‌ڕێکی خوێناوی گه‌یشته لووتکه‌ی خۆی و ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یشی تێوه گلاند. جێگای باسه که به‌رده‌وامیی ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه له سووریه، له یه‌مه‌ن و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یامهێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که بێده‌نگی نواندن له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا شکا و ده‌سه‌ڵاتی پووشاڵیی دیکتاتۆره‌کان هه‌ره‌سی هێنا.
له دوای ئه‌م پیشه‌کییه، ئه‌وڕۆکه به‌ستێنه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له ئێران‌دا پاش شۆڕشی 57 به بارودۆخێکی سه‌ختدا تێپه‌ڕی. چه‌ندین نه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا که هه‌رکام له قۆناخ و ساته‌وه‌ختی خۆیدا بوونه قوربانیی فه‌زای داخراوی کۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌تی له کوردستاندا به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێکی خوێناوی بووه‌وه که ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌کوو \"به‌رگریی ره‌وا\" له‌لایه‌ن کورده‌وه ناوزه‌د ده‌کرێت و شه‌ڕێک بوو که به خواستی کورد نه‌بوو و ته‌نیا به‌رگری ئامانجی میلله‌تی کورد بووە و هاوکات له‌گه‌ڵ داسه‌پاندنی شه‌ڕ، هه‌موو ده‌رگاکانی چالاکیی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له کوردستاندا داخرا ته‌نانه‌ت ژینۆساید، قه‌تڵ و ئێعدامه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، قاڕنێ و قه‌ڵاتان، کوشتن و ئاواره و بێده‌ره‌تان هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ژاریدا گه‌یشته ته‌شقی خۆی . ده‌یه‌کانی حه‌فتا له ئێران‌دا فه‌زایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌خساند هه‌تا نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و به تایبه‌تی کورد له به‌شداریی سیاسی‌دا به شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان رۆڵ ببینن، ئه‌م فه‌زا نیمچه کراوه‌یه که له‌سه‌ر ده‌ستی ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی هاتبووه ئاراوه، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی داخوازیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیان له زۆر بواره‌وه دوا خست و به‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌که‌وته‌وه و به نه‌زۆکی مایه‌وه به‌ڵام فه‌زایه‌ک بوو که بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئاست ئێران‌دا چه‌که‌ره و گه‌شه‌ی کرد. له کوردستان بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له به‌ستێنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌نجومه‌ن و رێکخراوه ناحوکمییه‌کاندا شکڵێکی دیکه‌ی به خۆیه‌وه بینی و له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد و فراکسیۆنی مه‌جلیس دروست بوون که که‌م تا کورتێ رۆڵی باشیان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه هه‌وڵێکی جیددی نه‌بوون له‌پێناو چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد و هێمن کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منییه‌تی کوردستاندا. یه‌که‌م به‌هۆی چەقبه‌ستوویی و یاسای ناڕەوا و ته‌نگه‌به‌ری کۆماری ئیسلامی که ئیزنی هیچ چه‌شنه ئاڵوگۆڕێکی تێدا به‌دی ناکرێ، دووهه‌م، نوێنه‌رانی کورد له پارله‌مان له نێوان ترس و راستیدا بوون و هه‌رده‌م له به‌رامبه‌ر داخوازییه‌کانی کورد بێده‌نگیان نواندووه، سێهه‌م، جێگای متمانه نه‌بوون و ره‌وای نه‌به‌خشین به بوونی نوێنه‌رانی کورد وه‌ک نوێنه‌ری پرسی چاره‌نووس سازی کورد له مه‌جلیسی ئێران‌دا که‌واته هه‌وڵی فراکسیۆنی کورد، له سه‌ره‌تادا نه‌زۆک له‌دایک بوو.
ئێستا که پاش سێ ده‌یه بێ ئاکام مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیکی خه‌ڵکی ئێران له قۆناخه جۆراوجۆره‌کان و له نێوان ریفۆرم و ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له دواهاتهکهی خۆی واته\"بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز\" هاته گۆڕه‌پانی سیاسییه‌وه. زۆر له خاوهنڕایان پێیان وایه ریفۆرم له دوا هه‌وڵی خۆی واتە بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا کۆتایی پێهات و هه‌نووکه ویستی رێفۆرم له‌به‌رده‌م قه‌یرانی پێناسه کردنه‌وه‌ی خۆی له نێوان پشت ئه‌ستوور بوون به بنه‌ماکانی دیکتاتۆرییه‌ت و به‌تاڵ هێشتنه‌وه‌ی رێفۆرمخوازی له نێوان بێده‌نگی یان رێفۆرمی ده‌وڵه‌تی ـ که‌له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری‌دا ریفۆرم جێگایه‌کی ئه‌وتۆی نیه ـ یان نه‌مانی سیستم و هاتنه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆندا ماوه‌ته‌وه. به‌م پێیه به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که چ له ئێران و چ له کوردستان بارودۆخه‌که به ئاقارێکی دیکه‌دا ده‌ڕوات، جیا کردنه‌وه‌ی ریزی رێفۆرمخوزانی ده‌وڵه‌تی له ئوسوولگه‌رای ده‌وڵه‌تی، جۆرێکی دیکه درز که‌وتنه ناو پێکهاته‌ی سیاسیی ئێرانەوە. لێره‌دا جێگای ئاماژه‌یه‌که به شداریی کورد له بزووتنه‌وه‌ی کورد ئاخۆ ده‌بوا به بێده‌نگی تێپه‌ڕ بوایه یان به‌شداری له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا؟ یه‌که‌م من پێم وایه جێگه و پێگه‌ی کورد له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی نادیار و ته‌نیا چه‌ند چه‌مکی رواڵه‌تی ناتوانێ کێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کراو مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کورد دابین بکات، دووهه‌م، کورد به دروشمی رووخانه‌وه که ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه هه‌ڵی گرتووه ناتوانێ له فه‌زای ئه‌مڕۆی ئێران و به‌و پێگه‌یه‌ی ئێران هه‌یه‌تی له ئاستی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له‌ناکاو باز بدات بۆ رێفۆرم و چاکسازی. سێهه‌م ده‌توانم بڵێم که بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، بزووتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕسک بوو و ناکرێ وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری بکری و بتوانێ چارەنووسی کۆمه‌ڵگای ئێرانی پیوه گرێ بدرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌شداری نه‌کردن و بێده‌نگ هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، جۆرێک داخستنی بازاڕی سیاسییه به رووی لایه‌نی فارس و هی دیکه‌دا که ده‌بوا رۆڵێکیان هه‌بوایه له ئاماده کردنی خه‌ڵک بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێک له ئاست ئێران‌دا و ئه‌وه‌ش به‌دی نه‌کرا و ده‌توانم بڵێم که بێده‌نگییه‌کی ته‌واو زاڵ بوو.
بۆ کورد، ئه‌زموون وه‌ر نه‌گرتن له رێفۆرم له ئێران‌دا هێشتا پاش ئه‌م هه‌موو گۆڕانکارییه که‌له ئێران و ناوچه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه بیده‌نگی نوانده‌وه و ته‌نیا روخسارێکی نوێ و تازه له‌م فه‌زایه‌دا به‌دی ده‌کرێت که قه‌ندیل ده‌بێته سووژه‌یه‌کی نوێ بۆ دووباره هاتنه‌وه به‌رباسی پرسی کورد بۆ ناو راگه‌یه‌نه جیهانییه‌کان، به‌ڵام ئه‌مجاره سه‌رهه‌ڵدانی په‌ژاک و په‌یڕه‌و کردنی مێتۆد و شێوازی ده‌یه‌کانی شه‌ست و شه‌ڕی چریکی وه‌ک رێکخراوه چه‌په‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که خه‌باتی چریکی سه‌رباشقه‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه چه‌په‌کان بوو، له‌لایه‌کی دیکه‌وه په‌یڕه‌و کردنی ئایدۆلۆژیی ئاپۆیی و گوتاری چه‌پێک که له‌لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه پێناسه و په‌ره پێ ده‌درێت.
له‌م نیوه‌دا ئه‌حزابی کلاسیکی کوردی له چاوه‌ڕوانییه‌کی ته‌واودا ماونه‌ته‌وه، به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه و دوور بوون له ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و راسته‌وخۆ وه‌ر نه‌گرتنی ئه‌و کاریگه‌رییانه چ له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و چ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه له‌سه‌ر حیزب، حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له واقیعه‌کانی کوردستان رۆژ به رۆژ دوور خستۆته‌وه. بۆ زۆر جار راگه‌یاندنه‌کان و \"تی ڤی یه\" کوردییه‌کان وه‌ک دیکیۆمێنتی میژوویی دێنه به‌رچاو و ته‌نیا له بیرگه‌ی خه‌ڵکدا ماونه‌ته‌وه و په‌ل ده‌کوتن بۆ مانه‌وه له فیکر و زه‌ینی خه‌ڵکدا، به‌ڵام ئه‌وه له حاڵێک دایه که ره‌وتی دینامیکی کۆمه‌ڵگا هه‌روا به‌رده‌وام نابێ له بیده‌نگیی حیزبه‌کان پێویستی به خوێنی تازه و ریگا و رێبازی تازه هه‌یه بۆ هیدایه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگا و ده‌بێ له هه‌وڵی پێناسه کردنه‌وه‌ی خۆیاندا بن.
هه‌رچه‌نده له بواری ئاکادمیک و کۆمه‌ڵناسانه‌وه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ورد بکرێ بۆ دۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له ئیران‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به کورتی بارودۆخی ئێستاکه‌ی کورد بخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌رانه‌وه ده‌توانم له‌چه‌ند خاڵدا کۆی بکه‌مه‌وه:
* ـ بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان که له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێ پێویستی به دووباره پیناسه کردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی له هه‌موو بواره‌کانی ستراتژیک، به‌رنامه و پلانی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چونکه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بیاڤی سیاسه‌ت، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگادا له‌گۆڕانێکی به په‌له دایه.
* ـ گه‌شه‌کردنی مه‌زنخوازیی حیزبی و وه‌ک دین و دیانه‌ت پێناسه کردنی حیزب و دوور که‌وتنه‌وه‌ی ماناکانی حیزب و ئه‌رکه‌کانی حیزب له کۆمه‌ڵگادا، بۆته هۆی په‌ککه‌وتن و بێده‌نگ بوونی بزووتنه‌وه‌ی کورد و له چاوه‌ڕوانیدا هێشتنه‌وه و خه‌ساندنی کۆمه‌ڵگا له‌وه‌ی که حزبێکی نوێ، روانگه‌یه‌کی نوێ و بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێ بێته مه‌یدانه‌وه.
* ـ لاواز بوونی گوتاری رووناکبیریی کورد و بێ به‌ها کردنی رۆڵی حغزب و رێکخراوه‌کان و به قه‌یران پێناسه کردنی حغزب وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی مۆدێڕن و په‌رته‌وازه‌یی و شپرزه‌یی ئیلت و رووناکبیری کورد که بۆته هۆی شکڵ نه‌گرتنی گوتاری رووناکبیری کورد.
* ـ که‌ڵک وه‌رگرتن له کووده‌تای رێکخراوه‌یی، ئینشعاب و لێک‌دابڕان و نه‌ڕه‌خساندنی فه‌زایه‌کی نوێی لایه‌نی ئینشعابی و هه‌مان میتۆد و ریبازی سیاسی په‌یڕه‌و کردن و له ئاکامدا سه‌رلێشێواویی سیاسی بۆ حیزبه‌کان به جێگای ئه‌وه‌ی که دێمۆکراسی نێوخۆیی له‌پێناو باشتر بوون و ئه‌کتیڤتر کردنی حیزب و رێکخراوه‌کاندا به‌کار بهێنن، به‌پێچه‌وانه دێمۆکراسی نیوخۆیی له‌پێناو دارزاندن و ده‌سه‌ڵات به‌کار ده‌هێنن که به‌شێکی بۆ نه‌بوونی پلانی نێوخۆیی بۆ هیدایه‌ت و رێکخستنی حیزب له چوارچێوه‌ی تهشکیلاتیدا و له‌لایه‌کی دیکه‌وه خۆیان به میراتگر زانین له ئاستی رێبه‌ریی حیزب‌دا بوون و داخستنی ده‌رگاکانی بەڕێوەبەریی سیاسیی حیزبه‌کان به‌ڕووی نه‌وه‌ی نوێ‌دا.
* ـ ده‌سته‌وه‌ستان بوون له به‌رامبه‌ر لایه‌نی ده‌ره‌کی و چاوه‌ڕوانی و بێدهسهلات بوون له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆته مایه‌ی بێ هیوایی و نه‌بوونی دیپلۆماسییه‌کی به‌هیز بۆ پشتیوانیی سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی کورد.
*ـ هه‌وڵدان بۆ کۆپی کردنی سیستمی سیاسیی باشوری کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و نه‌زمی نوێی جیهانی.
* ـ لاواز بوونی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناوخۆی کوردستان، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که نه شه‌قامی کوردیمان هه‌بێ، نه بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی که ئاکامه‌که‌ی به‌شۆڕش یان له قه‌یران هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا بێت، به‌ڵکوو ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتووی شه‌قامی کوردی، بارودۆخی مێژوویی و خوێناوی بوونی خه‌باتی کورد و پرسی چاره‌نووسی سیاسیی کورده که‌له تاکی کۆمه‌لی کوردی‌دا جێگای کردوه.
* ـ ترس، دڵه‌راوکێ و دڕدۆنگی له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێکی سیاسیی له ئێران و یه‌کە هەڵوێست نه‌بوونی کورد له به‌رامبه‌ر رووداوه‌کان و جێهێشتنی کۆمه‌ڵگا له دۆخی قه‌یراناویدا.
ـ چه‌ند پێشنیارێک :
*ـ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بۆ باشتر بوونی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد که له‌سه‌ر بنه‌مای مافی چاره‌نووسی کورد، به‌رژه‌وه‌ندیی کورد، دێموکراسی‌دا بێت.
* ـ ساده‌ترین و ساناتری کار و کرداری سیاسی گفتوگۆیه که ده‌بێ له‌پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی و یه‌کبوونه‌وه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که لێکدابڕاون و به‌هێز کردنی دێموکراسیی نێوخۆیی بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگا رۆڵ بگێڕێ، ئه‌گه‌رنا پێشنیار ده‌که‌م بۆ ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه\"حزبێک به دوو سکرتێره‌وه\" ده‌توانێ مه‌سه‌له‌ی مودیرییه‌تی خۆی چاره‌سه‌ر بکات، که ئه‌وه‌ش چۆن ده‌بێ، نموونه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ ببێت.
* ـ بزووتنه‌وه‌ی رووناکبیری کورد، حیزبه کوردییه‌کان، راگه‌یه‌نه کوردییه‌کان و ئیلیتی کوردی، ده‌بێ خوێنێکی تازه، گۆڕانێکی تازه، پلان و به‌رنامه‌یه‌کی تازه ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، تا به‌هاری کوردی به‌دی بێت، ئه‌گه‌رنا به‌هاری کوردی له نیوان چاوه‌ڕوانی و بێده‌نگیدا ده‌خنکێت و خه‌ونه‌کانی له په‌راوێزدا ده‌مێنێته‌وه.
ـــ ئاکامی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی کورد و حیزبه‌کان هه‌وراز و نشێوی زۆریان به خۆیانەوه بینیوه، رووبه‌ڕووی دڕنده‌یی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه، دوور که‌وتوونه‌ته‌وه له گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵگا و مه‌جالی خه‌باتی ئاشکرایان نه‌ماوه، لایه‌نگرانیان به‌ره‌و رووی هه‌ڕه‌شه و ئێعدام ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌ری براکوژیدا به‌روڕوو بوون و .... به‌م هه‌موو دۆخه سه‌خت و دژواره جێگایان هێشتا ماوه له‌نێو خه‌ڵکدا که پێویسته خۆیان نوێ بکه‌نه‌وه، به‌رنامه‌ی جوان له‌سه‌ر کاغه‌ز جوانه، گرینگ هه‌وڵ بۆ ده‌رباز بوون له‌م بێده‌نگییه‌یه، ئه‌گه‌رنا کۆمه‌ڵگا بێ پرس کردن به‌حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان، خۆی تازه ده‌کاته‌وه و ئه‌وانیش ده‌که‌ونه په‌راوێزه‌وه. بۆیه نابێ مافی نه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌ڵگا به‌رگی نوێ، روانگه و خوێنی تازه به‌خۆیه‌وه ببینێ و به دیار پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کانه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌مێنێ و بێده‌نگییه‌که بشکێنێ.