به‌شێک له‌ڕه‌وشتی نازیه‌کان که‌کۆماری ئێسلامی به‌بێ به‌ر به‌ست یاسایی یان ده‌زانێ
20:37 - 28 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
سدێق بابایی
پلانی کوشتاری یه‌هودیه‌کان تا ده‌هات به‌به‌رنامه، بێ به‌زه‌ییانه، و هه‌راوتر پێش ده‌چوو. قڕ کردنی ئه‌م خه‌ڵکه‌به‌خت وه‌رگه‌ڕاوه، له‌ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپا له‌و په‌ڕی توند‌و تیژی خۆیدا بوو, له‌سه‌رجه‌می حه‌وت ملیون جووله‌که- که له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م ( 1939 ) له‌ئوروپا ده‌ژیان زێده‌تر له‌پێنج ملیون کوژران. له‌وانه سێ ملیون له‌جووله‌که‌کانی له‌هستان – که‌زۆرترین ڕێژه‌ی جووله‌که‌ی ئوروپای تێدا ده‌ژیا – و یه‌ک ملیون جووله‌که‌ی ڕووسیه- (شووره‌وی)، سه‌دان هه‌زار جووله‌که‌ی تریش له‌هوله‌ند ، فه‌رانسه، بلژیک ، یگۆسلاڤی و یونان قوربانی کران .
دۆکۆمێنتی زۆر هه‌یه‌که‌نیشان ده‌ده‌ن ئاڵمان پلانێکی ئاوه‌های بۆ کوشتاری جووه‌کانی ئێنگلستان و ئیرله‌ند- یش هه‌بوو ، ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌و وڵاتانه‌ی پێ داگیر کرابا.
ئه‌و کوشتارانه تا کۆتایی شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م درێژه‌یان هه‌بوو و ته‌نیا کاتێک کۆتای‌یان هات که‌هێزه‌کانی هاوپه‌یمان چوونه‌ناو خاکی ئاڵمان و ئه‌و وڵاته‌یان ناچار کرد خۆ به‌ده‌سته‌وه‌بدات.
دڕنده‌یی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر !
هۆلۆکۆست؛ که‌مترین چاوپۆشی ته‌نانه‌ت له‌منداڵ و کورپه‌ی ساوا - ش نه‌ده‌کرد، قوربانیه‌کان به‌ر له‌کوژران ئه‌شکه‌نجه‌ده‌کران. نازیه‌کان تاقیکاری پزشکی مه‌رگباریان له‌سه‌ر زیندانێکان ده‌کرد – به‌گه‌وره‌و چووکه‌وه. دوکتۆر\" ژۆزێف مه‌ێنگڵه\" پزشک، ئه‌فسه‌ری ئاڵمانی له‌ئۆردوگای ئاوشویتس و سه‌رئه‌فسه‌ری پزشکی ئۆردوگای Birkenau له‌له‌هستان به‌هۆی تاقیکاریه‌کانی له‌سه‌ر زیندانیان به‌ناوی \"فریشته‌ی مه‌رگ\" ناوی ده‌ر کردبوو.
یه‌کێک له‌تاقیکردنه‌وه‌کانی دوکتۆری ناوبراو ئه‌وه‌بوو، که ده‌یویست به‌ده‌رزی لێدان له‌چاوی زێندانیه‌کان و تێ کردنی ڕه‌نگێک له‌چاویان ڕه‌نگی چاویان بگۆڕێ و له‌و ڕێگایه‌وه‌له‌پێناو چاک کردن و گۆڕینی نژاده‌کان دا کار بکا .
[ له‌کۆماری ئێسلامی ئێران‌دا به‌تایبه‌ت کاتی شه‌ڕی ئێران – عێراق زیندانی‌سیاسی و بگره‌زیندانی ئاسایی به‌پێ فه‌توای ئایه‌توڵلاکان پێش گولله‌باران خۆێنی له‌شیان بۆ بریندارانی شه‌ڕی ناوهاتی له‌به‌ده‌نیان ده‌کێشرا ] .
یه‌کێکیتر له‌و دوکتۆرانه‌که‌سێک بوو به‌ناوی \" ئاری بێرت هایم \" که‌له‌ئۆردوگای\" ماوتهاوزن\" کاری ده‌کرد و به‌ناوی \"دوکتۆر مه‌رگ\" ناسرابوو.
قوربانیه‌کان ڕۆژانه‌له‌لاین زیندان وانه‌کانه‌وه‌ئه‌شکه‌نجه‌ده‌کران ، یه‌کێک له‌جۆری ئه‌و ئه‌شکه‌نجانه‌هه‌ڵاوه‌سینی زیندانی له‌مووچی ده‌ستیه‌وه‌بوو ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌کانی له‌پشته‌وه‌ده‌به‌ستران . ئه‌وه ده‌بوو به‌هۆی له‌جێ ده‌ر چوونی شانیان .
ژنه‌زندانییه‌کان ناچار ده‌کران له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی ئێس ئێس (SS) بخه‌ون .
[ جۆری ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیه‌سیاسیه‌کورده‌کان به‌پێ ڕاپۆرت و وته‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری زیندانیه‌کان که‌به‌شێکی له‌تلوزیۆنی تیشک و ناوه‌نده‌کانیتر باسی له‌سه‌ر کراوه‌خه‌مناکتر له‌ئه‌شکه‌نجه‌ی نازیه‌کان بوه. ده‌س درێژی جنسی سه‌ر ژن و پیاوی زیندانی کورد و له‌م دواییانه‌له‌زیندانی ڕه‌جایی شار له‌که‌س شاراوه‌نییه.
ده‌ستدرێژی به‌کچه‌زیندانیه‌کان پێش سێداره‌دان لای ئایه‌توڵڵاکان فه‌رمانێکی شه‌رعی ده‌زانرێ ] .
ئه‌مه‌هه‌ر ئه‌و کرداره‌شه‌رمێونانه‌یه‌که پاسدارانی کۆمار‌ی ئێسلامی به‌پێ ئاگاداریه‌کانی کۆ که‌ره‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌به‌زمانی کوردی ، به‌زۆره‌ملی له‌گه‌ڵ ژماره‌ێێک ژنه‌کوردی زیندانی له‌ساڵی 1367 ئه‌نجامیان داوه. جیا له‌وه‌که‌چه‌ند ژنێکی ئازا و پاک سرشت به‌ناوه‌کانی ، به‌رپرسانی پێشووی کۆمار‌ی ئێسلامی( که‌ڕووبی) و قوربانیه‌کان بۆ خۆیان کۆتایی ساڵی 2009 په‌رده‌یان له‌کرداری دڕندانه‌ی پاسدارانی کۆمار‌ی ئێسلامی له‌تاران هه‌ڵگرت .
زیندانیانی به‌دیلگیراوی ڕووسی بۆ هێندێک تاقیکاری به‌کار ده‌هێنران . له‌وانه: هێشتنه‌وه‌یان بۆماوه‌یێک له‌ژێر سه‌هۆڵاو یان ڕاگرتنیان له‌نێو ژووری ئه‌وژم که‌هه‌وای ژووره‌کان پێشتر به‌تاڵ کرابوو ، بۆ ئه‌وه‌بزانن چۆن و چه‌نده‌ده‌توانن بژین. به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م زانیاریانه‌ده‌یانویست فڕۆکه‌وانه‌کانی ئاڵمان له‌هه‌لومه‌رجی سه‌رما و گه‌رمای تایبه‌ت دا به‌دڵنیایی زیاتره‌وه‌بپارێزن .
وه‌ک پێشوتر باس کرا ده‌سته‌ییک له‌قوربانییه‌کانی هۆلۆکۆست \"هێمۆسێکسۆێله‌کان\" بوون . ئه‌وانه‌نه‌ته‌نیا له‌لایه‌ن ئاڵمانه‌کانه‌وه‌ئازار ده‌دران به‌ڵکوو له‌لایەن هاو زێندانێکانیشه‌وه‌په‌لامار ده‌دران. زۆریان به‌هۆی لێدان و په‌لاماره‌کان ده‌مردن . له‌ئۆردوگاکانی بێگاریدا مه‌ترسیدارترین کار به‌ئه‌و که‌سانه‌ده‌سپێردرا . زۆر جاران هۆمۆکان له لاین سه‌ربازان و ئه‌فسه‌رانی که‌مپه‌کان ده‌کران به‌نیشانه‌ی تفه‌نگ و ته‌قه‌یان بۆ ڕابواردن لێده‌کرا.
له‌ناوچه‌ی نه‌ڵێن (پیرانشار) که‌سێکی ناسراوی ناوچه‌که‌به‌ناوی (ئه‌حمه‌دی ئۆغه‌ن) به‌شێوه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ڕابواردنی پاسداران کرا به‌نیشانه‌و به‌گۆلله‌کوژرا. ئه‌مه‌ته‌نیا نموونەیەکی هاوشێوه‌ی سه‌ره‌وه‌یه.
کوشتا‌ره‌کان به‌ئه‌و په‌ڕی بێ به‌زه‌ییه‌وه‌به‌ڕێوه‌ده‌چوون. ئه‌وان کورپه‌ی ساواشیان نه‌ده‌بوارد، هه‌رکه‌قوربانیه‌کان ده‌گه‌یشتنه‌ئۆردوگاکان کورپه‌کان له‌دایکیان جیا ده‌کرانه‌وه، وێنه‌ی ئه‌و تۆ به‌ده‌سته‌وه هه‌یه‌ئه‌فسه‌ری نازی به‌زۆر کورپه‌یێکی ساوا له‌باوه‌شی دایکی ده‌ردێنێ و به‌ئه‌وپه‌ڕی بێ به‌زه‌یی به‌عه‌رزیدا ده‌دا و ده‌یکوژێ.
منداڵانی ژێر دوازده‌ساڵ که‌متر بۆ‌کاری بێگاری که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرا و خێرا ڕه‌وانه‌ی ژووری گاز ده‌کران . ئه‌و منداڵانه‌که‌ده‌مانه‌وه‌ژماره‌ی زیندانه‌که‌یان له‌سه‌ر باسکیان ده‌کوترا و ده‌بوو ڕۆژێ ده‌تا چوارده‌سه‌عات کار بکه‌ن و ئه‌وه‌چه‌ندین مانگ درێژه‌ی ده‌بوو تا قوربانیه‌کان به‌هیلاکی و برسیه‌تی ده‌مردن یان ده‌نێردران بۆ ئۆردوگای مه‌رگ .
تاقیکاریه‌کان :
به‌پێ ئێدعانامه‌ی دادگه‌ی نورنبێرگ که‌پاش کۆتایی شه‌ڕی دووهه‌می جێهانی بۆ دادگایی کردنی سه‌رانی نازی پێک هات تاقیکاری پزشکی سه‌ر قوربانیه‌کانی هۆلۆکۆست بریتیبوون له :
تاقیکاری ئه‌وژم ؛
له‌سه‌ره‌تاکانی 1942 دا له‌ئۆردوگای داخائۆ- ی ئاڵمان ، زیندانیه‌کان ده‌خرانه‌نێو ژوورێ که‌ته‌وژمی ئاتمۆسفێر تێیدا دابه‌زێندرابوو تا بزانرێ دژ کرده‌وه‌ی له‌شی ئه‌و مرۆڤانه‌له‌و هه‌لو مه‌رجه‌دا چ ده‌بێ . ته‌وژمی ژووره‌کان وه‌ک ته‌وژمی هه‌وا له‌به‌رزایی 68000 پێ بوو . ئه‌و جۆره‌تاقیکاریه‌بۆ هێزی ئاسمانی ئاڵمان به‌سوود بوو‌و زانیاری له‌سه‌ر دژ کرده‌وه‌ی له‌شی فڕۆکه‌وانه‌کانیان له‌و به‌رزاییه‌ده‌که‌وته‌به‌ر ده‌ست .
هاتنه‌خواری گه‌رمای له‌ش ؛
له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی 1942 هێزی هه‌وایی ئاڵمان بۆ دیتنه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی گه‌رم راگرتنی له‌شی ئه‌و که‌سانه‌تووشی سه‌رمابردوویی له‌هه‌لو مه‌رجی دژواری راسپارده‌کان دا ده‌بن ، تاقیکاری له‌سه‌ر ژماره‌یێکی زۆر له‌دانیشتوانی که‌مپه‌کان به‌ڕێوه‌برد . له‌م تاقیکاریه‌دا به‌شێک له‌زیندانیکانیان بۆ ماوه‌ی سێ(3) سه‌عات ده‌نێو تانکری سه‌هۆڵاو به‌ڕووتی و له‌سه‌رمای به‌سته‌ڵه‌ک دا ڕاده‌گیران . خه‌ڵکێکی زۆر له‌و نێوه‌دا له‌نێو چوون .
تاقیکاری مالاڕیا ؛
له‌ساڵه‌کانی 1942 تا 1945پتر له‌هه‌زار نه‌فه‌ر قوربانیانی ئۆردوگای داخائۆ تووشی نه‌خۆشی مالاڕیا کران بۆ ئه‌وه‌دواتر ده‌رمانێکی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌سه‌ریان تاقی بکرێته‌وه‌که‌زۆربه‌یان مردن .
تاقی کردنه‌وه‌ی گازی خه‌رده‌ل ؛
له‌نێوان 1939 تا 1945 له‌ئۆردوگاکانی Sachenhaysen و Natzweiler دا بۆ تاقیکاری دیتنه‌وه‌ی چاره‌و ساڕێژی برینی گازی \" خه‌رده‌ل \"نفوسێکی زۆری زیندانی به‌ئه‌م گازه‌ژاراوی کران .
تاقیکاری ژیاندنه‌وه‌ی ئێسک ، عه‌سه‌بی له‌ش و ماهیچه‌و پێوه‌ن کردنی ئێسک ؛
له‌ئۆردوگای Rawensbruk ساڵی 1942 تا 1943 له‌پێناو تاقیکردنه‌وه‌بۆ ژیاندنه‌وه‌ی عه‌سه‌ب ، ئێسک و ماهیجه ،ئه‌ندامانی له‌شی قوربانیه‌کان لێ ده‌کرانه‌وه.
شیرین کردنی ئاوی سوێری ده‌ریا ؛
ئاڵمان خه‌ریکی گه‌ڕان به‌دوای ڕێگایێک بوو بۆ ئه‌وه‌بکرێ ئاوی سوێری ده‌ریاکان بکات به‌ئاوی خواردنه‌وه. بۆ ئه‌و کاره‌له‌ساڵی 1944 له‌ئۆردوگای داخائۆ نانیان له‌ژماره‌ییک له‌زێندانیه‌کان بڕی و ته‌نیا ئاوی ده‌ریا که‌ده‌سکاری شیمیایی کرابوو وه‌ک پێخۆر به‌ئه‌وان ده‌درا .
تاقی کردنه‌وه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی نه‌خۆشی زه‌ردۆیی ؛
1943 تا 1945له‌ئۆردوگای Sachenhaysen و Natzweiler له‌م ئۆردوگایانه‌ش دا له‌ژماره‌یێکی زۆر زیندانی که‌لک وه‌رگیرا و زۆریان له‌نێو چوون .
تاقیکاری بۆ نه‌زۆک کردنی مرۆڤ ؛
مانگی مارسی 1941 تا یه‌که‌م مانگی 1945له‌ئۆردوگای( ئاوشویتس و ڕێوێنس برووک) و چه‌ند که‌مپی دیکه‌دا زیندانیان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی شێوه‌ی تازه‌ی نه‌زۆک کردن به‌کار هێندران . ئاڵمانی نازی له‌ڕێو شوێنێک ده‌گه‌را تا بتوانێ له‌ماوه‌یێکی که‌مدا ژماره‌یێکی هه‌رچی زیاتر له‌خه‌لک نه‌زۆک بکرین . له‌و پێوه‌ندیه‌دا له‌به‌کارهێنانی تیشک و نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمان سوود وه‌رگیرا و هه‌زاران که‌س نه‌زۆک کران . (ئه‌وه‌جیا له‌چوار سه‌ت هه‌زار که‌سێکه‌که‌ئالمانی نازی به‌زۆر نه‌زۆکی کردن) .
هه‌وڵ بۆ دیتنه‌وه‌ی ده‌رمانێک له دژی تیفووس ؛
له‌نێوان ساڵه‌کانی 1941 و 1945 له‌ئۆردوگاکانی \"بوخنواڵد و ناتزوالێر\" زیندانیه‌کان بۆ دیتنه‌وه‌ی ده‌رمانێک له‌دژی تیفووس به‌کار هێنران . به‌شێکیان باکتری تیفوسیان لێدرا و تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌کران هه‌ر بۆ ئه‌وه‌باکتریه‌که‌زیندوو ڕاگرن و به‌شێکیان که‌ساغ بوون ده‌رمانێکیان پێدرا بۆ ئه‌وه‌بزانرێ داخوا ئه‌و ده‌رمانه‌ده‌توانی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌بیان پاریزی یان نا . له‌ده‌سته‌ی یه‌که‌م له‌سه‌دا 90 که‌سیان مردن .
ده‌سته‌ی دووهه‌م دوای ئه‌وه‌ده‌رمانه‌کانیان پێدرا، پاش سێ تا چوار حه‌فته‌تووشی تیفووس کران . ئاکامی تاقیکاریه‌کان مردنی سه‌دان که‌سی لێ که‌وته‌وه.
به‌کارهێنانی ژار ؛
له‌دێسامبری 1943 و ئۆکتوبری 1944 له‌ئۆردوگای بوخنواڵد بۆ لێ کۆڵینه‌وه‌له‌کارگه‌ری هێندیک چه‌شنی ژه‌هر ژماره‌یێک له‌زیندانیه‌کان به‌هۆی خواردن ژه‌هراوی کران. به‌شێکیان هه‌ر یه‌ک جێ مردن و به‌شێکیتریان دوای ده‌رخوارد دانی ژاره‌که‌به‌هۆی زیندان وانه‌کانه‌وه‌کوژران و ته‌رمه‌کانیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌به‌کار هێنرا. له‌ساڵی 1944 ژماره‌ییک زیندانی به‌هۆی گولله‌ی ژاراوی بۆ ئه‌وه‌کاریگه‌ری گولله‌که‌بزانرێ کوژران.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و هه‌ر له‌ئۆردوگای بوخنوالد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یێک دژی بۆمبی سووتێنه‌ر ئه‌ندامی له‌شی ژماره‌یێکیتری زندانیه‌کان به‌هۆی ئه‌و ماده‌فۆسفۆره‌که‌له‌بۆمبه‌کاندا به‌کار ده‌هات سووتێندران.