به‌ر پهرچدانهوى خه‌ونه‌كانى موختارى زارعى و موختارى هۆشمه‌ند سه‌باره‌ت به سه‌له‌فيه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات
21:45 - 17 گەلاوێژ 2713
Unknown Author
عامر عالى
بسم الله الحمدلله و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و أصحابه و من والاه
ئه‌و راپۆرتەی كه سه‌باره‌ت به دۆخى سهلهفيهت له ماڵپه‌ڕى كوردپا له به‌روارى 1392/05/10 - 2013/08/01 دا بڵاو كرايه‌وه و باسێك بوو له سه‌ر سه‌له‌فى و سهلهفيهت هه‌ڵه‌يه‌كى زۆر و زانيارى گه‌لێكى ناڕاستى تێدا بوو ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌مووى ناڕاست بوو ئه‌توانم بڵيم زۆربه‌ى ناڕاست بوو و زۆرتر له خه‌ون و خه‌ياڵى دوو كه‌سايه‌تى بێ ئاگا له دينى ئيسلام و به تايبه‌ت له ڕه‌وتى سه‌له‌فى له ڕۆژهه‌ڵات ئه‌چوو .!
له‌م راپۆرتەدا كه ماڵپه‌ڕى كوردپا بڵاوى كردۆته‌وه باسێك له سه‌ر سهلهفيهتى كوردى كراوه و هه‌ندێك زانيارى ناڕاست خراوه‌ته پێش چاوى خوێنه‌ران و دواتريش له‌گه‌ڵ موختارى زارعى و موختارى هۆشمه‌ند وه‌ک كه‌سانى شاره‌زا له سه‌ر سهلهفيهت وتوو وێژێک كراوه كه من وه‌ک موسوڵمانێک و يهكێک له سه‌له‌فيه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات به ئه‌ركى خۆمم زانى چه‌ند تێبينێهک و ڕوونكردنهوهيهک له سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته بنووسم.
پێش هه‌موو شت پێويسته پێناسه‌ى ده‌سته‌واژه‌ى سه‌له‌فى بزانين بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ران خۆشه‌ويست باش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه ئاشنا ببن و به دێوهزمهيهك و شتێكى زۆر ترسناكى نه‌زانن.
سه‌له‌فى وشهيهكى عه‌ره‌بيه و له (سه‌له‌ف)ه‌وه گيراوه واته ئه‌وه‌ى پێش خۆت بێ. بۆ نموونه ئه‌لێن باوك سه‌له‌فى كوڕه‌كه‌ى خۆيه‌تى واته كه‌سێكه كه پێش كوڕه‌كه‌ى هاتووته دونياوه و به زمانێكى ساده‌تر به هه‌موو ڕابردوان و ئه‌و كه‌سانه‌ى پێش ئێمه ژياون ئه‌وترێ سه‌له‌ف. ئه‌مه ماناى وشه‌ى سه‌له‌ف به‌ڵام زاراوه‌ى سه‌له‌فى كه ئێمه ئه‌مانه‌وێ باسێ لێ بكه‌ين واته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێش ئێمه له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه و سلم و دواتريش له سه‌رده‌مى شوێن كه‌وتوانى هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر و دواى ئه‌وان له سه‌رده‌مى شوێن كه‌وتووى شوێنكه‌وتوانى هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر(وه‌ك ئيمامى مالك و ئيمامى ئهبووحهنيفه و ئيمامى شافيعى و ئيمامى ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌نبه‌ل)دا ژياون. واته 3 سه‌ده‌ى سه‌ره‌تايى ئيسلام كه به سه‌رده‌مى زێڕينى ئيسلام ناو ئه‌برێت. و ئه‌م بير و بۆچوونه ئه‌ڵێت ئه‌بێ ئێمه له باوه‌ڕ و هه‌ڵس و كه‌وتى بهندايهتيمانا شوێنى ئه‌و كه‌سانه بكه‌وين چونكوو ئه‌وان كه‌سانێكن كه خوا لێيان ڕازيه و ڕێبازهكهيان له ڕێبازى پێغه‌مبه‌ره‌وه نزيكه. ئه‌مه پێناسه‌ى سهلهفيه و شتێكى ترسناك و سه‌ير و سهمهرهيش نيه و هه‌موو موسوڵمانێك شانازى به‌وه‌وه ئه‌كات كه شوێنكه‌وتووى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه بێت.
به‌ڵام وڵامهكانى ئێمه سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتە
كوردپا ئه‌ڵێ: شارەزایان لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەلەفییەکان سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان و لە نزیک شاری سلێمانی، هەڵەبجە و بیارە سەریان هەڵدا و چالاکییەکانی خۆیان دەست پێ‌کرد و لە نێواراستی دەیەی ٧٠ی هەتاوی بە پشتیوانیی سپای پاسداران و پێکهێنانی \"میرنشینی ئیسلامیی کوردستان\" قۆناخێکی نوێیان لە چالاکییەکانی خۆیان دەست پێ کردەوە.
وه‌ڵام: سهلهفهيهت زۆر پێشته‌ر له ده‌يه‌ى 70 ى هه‌تاوى هاتۆته ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه و پێشتريش له باشووردا بوونى هه‌بوه چونكوو له شه‌سته‌كاندا چه‌ن كه‌سايه‌تيه‌ك كه ئێسته‌ش لاى حوكمه‌تى ئێرانه‌وه به تۆمه‌تبار ئه‌ژمار ده‌كرێن بير‌ى سهلهفيهيان هه‌بوو و دانيشتووى شارى مه‌ريوان بوون و ئه‌وانيش له هاتوچۆكانى خۆين بۆ باشوورى كوردستان ئه‌و بير و بۆچوونه‌يان وه‌رگرتبوو.
و درووست بوونى ميرنشينى ئيسلامى له ناوچه‌ى هه‌وراماندا هيچ پێوهنديهكى به سپاى ئێرانه‌وه نیه له دوور‌و نه له نزيكه‌وه نه‌بوو چونكوو ئه‌و كه‌سانه‌ى جه‌ماعه‌تى جوندول ئيسلاميان دامه‌زراند كه‌سانێك بوون كه له جيهادى دژ به ڕووسه‌كان له وڵاتى ئه‌فغانستان به‌شداريان كردبوو و شاره‌زايى سه‌ربازى و حيزبيان وه‌ر گرتبوو و پێشتریش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندامى حيزبى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى بوون و بزووتنهوهيش له مناڵانى ئيخوانول موسليمين هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ دامه‌زراندنى حيزبێكى ئاوا پێويستيان به هيچ كه‌س نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه دواتر دواى درووست بوونيان پێوه‌نديان پێكه‌وه بووبێت شتێكى ئاشكرايه وه‌ك دوو دراوسێ يان وه‌ك دوو به‌رهه‌ڵستكار له نێوانياندا بڕيارنامه نووسراوه .
كوردپا ئه‌ڵێ: زستانی ساڵی ١٣٨١ هەتاوی لە ئەنجامی هێرشی ئەرتەشی ئامریکا و حیزبە نەتەوەییەکانی کوردستانی ئێــراق بۆسەر بنکە و بارەگای گروپە سەلەفییەکانی ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان، زۆربەی سەلەفییەکان پەڕیوەی سنوورەکانی ئێــران بوون و بەپشتیوانیی ناڕاستەوخۆی سپای پاسداران، سەرەتا لە گوندی دزڵی و دواتر لە گوندی \"یەکشەوە\"ی سەقز دامەزران.
وه‌ڵام: گواستنه‌وه‌ى سه‌له‌فيه‌كانى باشوور بۆ گوندى يه‌كشه‌وه هيچ له ڕاستيه‌وه نزيك نيه چ جاى ئه‌وه‌ى كه ڕاستى پێكابێت و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ر به گرووپى چه‌كدارى ئه‌نسارول ئيسلام بوون به هه‌موو شاره‌كانى ئێران نه‌ك هه‌ر ته‌نيا ڕۆژهه‌ڵاتدا پرژ و بڵاو بوونه‌وه و ئه‌وه‌ى كه گوندى يه‌كشه‌وه بنكه‌يان بووبێت شتێكى زۆر ناڕاسته .
ئه‌مه له وه‌ڵامى ئه‌و شرۆڤه‌ى \"ماڵپەڕى كوردپا\"دا بوو
به‌ڵام وه‌ڵامى قسه (خه‌ونه) كانى موختارى زارعى:
سه‌ره‌تا باش وايه بزانين كه موختارى زارعى زۆربه‌ى زانياريه‌كانى هه‌ڵه‌يه و ههمووشيانى له ڕووى ده‌مارگيرى و به ئامانجێكى سياسيه‌وه نووسيوه.
موختارى زارعى ئه‌ڵێ: سەلەفییەکان لە کوردستان رێکخراوە ئیسلامییەکانی هاوشێوەی \"ئیخوان\"ـەکان رەت ئەکەنەوە و حیزب و رێکخراوە بە دیاردەیەکی رۆژئاوایی لە قەڵەم ئەدەن و بەگشتی سرینەوەی حیزب لە چوارچێوەی کارەکانیان دایە.
وه‌ڵام: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زارعى ناويان لێ ئه‌بات خۆيان به خۆيان ئه‌ڵێن سه‌له‌فى تێكۆشه‌ر (جيهادى) و هه‌موويان بڕوايان وايه پێكهێنانى حيزب له ئيسلام‌دا ڕه‌وايه و پێشيان وايه فره حيزبى بۆ ئه‌مڕۆى موسوڵمانان ڕه‌وايه نه‌ك حه‌رام بێت به‌ڵام له كاتى دامه‌زرانى حوكوومه‌تى ئيسلاميدا هه‌موويان ئه‌بێ ببن به يه‌ك .!
ئه‌وه يه‌كێك له هه‌ڵه‌كانى موختارى زارعى
موختار زارعى ئه‌ڵێ: سەلەفییەکان زۆر بەکەمی فۆرم و پێکهاتە لەبەر چاو دەگرن و جێبەجێ کردنی بڕیار و دەستووراتی ئیسلامی لەسەرووی هەموو ئەرکەکانیانەوە دادەنێن.
وه‌ڵام: و هه‌ر وه‌ها نه‌ك سه‌له‌فيه‌كان به‌ڵكو هه‌موو موسوڵمانانى جيهان فهرموودهكانى خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه و سلم له سه‌رووى هه‌موو بڕيار و قسه و ڕايهكهوه ئه‌بينن و ئه‌وه شتێك نيه كه سه‌له‌فيه‌كان تايبه‌ت بن پێى . جا خۆزگە موختارى زارعى هه‌ندێك به ئينسافهوه باسى ئه‌و مه‌سه‌له‌ى بكردايه !.
ئه‌وه‌ش كه ئه‌ڵێ: سەرەڕای ئەوەیکە بۆخۆیان لەگەڵ دامەزرانی حیزب و رێکخراو دژایەتیی (ئه‌كه‌ن)!!!، بەڵام بۆ خۆیان لە چەندین حیزب و رێکخراوەدا چالاکی دەکەن.
وه‌ڵام: خۆيان بڕوايان به حيزب نيه به‌ڵام حيزبيان هه‌يه! ئه‌وه شتێكه كه موختارى زارعى لێى تێ نه‌گه‌يشتوه نه‌ك سه‌له‌فيه‌كان له تهناقوزدا ببن وه‌ک چۆن پێشتر باسم له سه‌ر كرد .
موختار زارعی ئه‌ڵێ: ئەو سەلەفییانە لە کوردستان پێگەیەکی تایبەتییان نییەو تەنیا لە گوندەکان و گەڕەکە هەژارنشینەکانی شارەکاندا بەشیوەی پەرتەوازە چالاکی دەکەن.
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ش كه ته‌نيا له گه‌ڕه‌كه ههژارنشينهكاندا سهلهفيهت ببێت قسه‌يه‌كى زۆر ناڕاسته چونكوو هه‌ر ئێسته له نێوانياندا ئهندازيارى زۆر و زه‌به‌نه و دكتۆر و مامۆستاى قوتابخانه و مامۆستاى زانكۆيان تێدايه و له هه‌موو چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له نێو بازنه‌ى سهلهفيهتدا هه‌ن و هه‌ر ئێسته پتر له 70 خوێنكارى قۆناغى ليسانس و ماسته‌ر له بهنديخانهى ڕهجايى شاردا به تۆمه‌تى سه‌له‌فى بون ڕاگيراون.
زارعى ئه‌ڵێ: سەلەفییەکان وەک بەشێک لە رێکخراوی ئەلقاعیدە بەگشتی لەگەڵ مەسەلەی نەتەوایەتی دژایەتی دەکەن و لە ئاوەها حاڵەتێکدا مەسەلەی ئۆممەتی ئیسلامی دێننە گۆڕێ.
وه‌ڵام: باسى نهتهوايهتيش سه‌له‌فى وه‌ک خۆى بڕوايه‌كى زۆرى به خۆى و نه‌ته‌وه‌كه‌ى هه‌يه و ته‌نانه‌ت زۆر بوونى جل و به‌رگى كوردى له هه‌ندێ له شاره كورديه‌كان به تايبه‌ت سنه دواى په‌ره‌سه‌ندنى بانگه‌وازى سهلهفيهت له‌و شارانه خۆى به‌ڵگه‌يه له سه‌ر ئه‌وه كه شانازى به نه‌ته‌وه‌ى خۆيانه‌وه ئه‌كه‌ن. و شايانى باسه مامۆستايانى سه‌له‌فى و بانگخوازهكانيان هه‌ميشه هه‌وڵيان داوه له وتارهكانيانا و له به كار هێنانى وشهكانيانا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زمانى ڕه‌سه‌نى كوردى و ئه‌مه خۆى به‌ڵگه‌يه له سه‌ر هه‌ستى نه‌ته‌وايه‌تى سه‌له‌فيه‌كان و كورد به كه‌م نه‌زانين و ئه‌و كاره جێى ڕێزه .
زارعى ئه‌ڵێ: سەلەفییەکان تەنانەت لەگەڵ ئەو چەند ئەنجومەن و NGOیانەی کە بەشێوەیەک لە راستای پرسی نەتەوایەتیدا سەقاڵی چالاکین، دژایەتی دەکەن و لەناو بردنی ئەو ئەنجومەنانە بە ئەرکی مەزهەبیی خۆیان دەزانن.
وه‌ڵام: و هه‌روه‌ها له ناو بردنى ngo نهتهوييهكان كه موختارى زارعى باسى لێ كردوه شتێكى زۆر ناڕاسته و له هيچ شوێنێك باس له‌وه نه‌كراوه و هه‌ر به مێشكى هيچ سهلهفيهكيشدا نه‌هاتوه . ئه‌مه ته‌نيا شتێكه كه له مێشكى موختارى زارعيدا درووست كراوه و هێنراوه‌ته جيهانى نووسينه‌وه!!.
موختارى زارعى ئه‌ڵێت له‌م ساڵانهوى دواييدا حوكمه‌تى ئێران و سه‌له‌فيه‌كان بوونه‌ته دۆستى گيانى گيانى و كێشه‌يان له‌گه‌ڵ يهترين نيه .!!
كه ئه‌مه‌ش خۆى درۆيه‌كه به قه‌د گه‌وره‌يى ترسى موختارى زارعى له بڵاوبوونه‌وه‌ى بانگه‌وازى سهلهفيهت له كوردستان !! هه‌ر وه‌كوو هه‌موومان ئهزانين ئێسته پتر له 270 سه‌له‌فى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵات له زيندانه‌كانى ئێران‌دا بوونيان هه‌يه (زيندانه‌كانى ڕهجايى شار و قزل حه‌سار و ئه‌وين و سنه و كرماشان و مه‌هاباد و ورمێ و سه‌قز و ...) كه ئه‌مه خۆى به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌نه‌ى كاك موختار وه‌ك خه‌ونى منداڵان لێ بكات و هيچ ته‌عبيرێكى بۆ لێ نه‌درێته‌وه !.
دوايى موختارى زارعى ئه‌ڵێت : هەتا ئێستا هیچکام لە رەوت و گروپە سەلەفییەکان لە کوردستانی ئێـران باسیان لە رووخاندن و شەڕ لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیی ئێـراندا نەکردووە . كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆى قسه‌يه‌كى زۆر هه‌ڵه‌يه و هه‌ر كه‌س له كوردستان ژيابێت ئه‌زانێت كه موختارى زارعى يان هه‌ڵه‌ى كردوه يان به ئه‌نقه‌ست ئهيهوێ ڕاستيهك بشارێته‌وه .
چونكوو هه‌موومان ئهزانين له ساڵى 89 ى هه‌تاويدا گرووپێكى چه‌كدارى به ناو سه‌له‌فى له ڕۆژهه‌ڵات درووست بوو و له يه‌كه‌مين هێرشى خۆي‌دا هێرشيان كرده سه‌ر يه‌كه تايبه‌ته‌كانى (يگان ويژه) حوكمه‌ت له گوندى (قار) ى سه‌ر به شارى سنه و دواتر هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌ى پۆليس له ناو شارى سنه له ته‌نشت تهپۆڵكهى تووش نه‌وزه‌ڕ. ئه‌مه‌ش هه‌موو خه‌ڵكى سنه و ڕۆژهه‌ڵات ئاگادارى هه‌ن.
و هه‌روه‌ها زارعى ئه‌ڵێت: بەردەوام توندوتیژییەکانيان بەرەوڕووی هاووڵاتیان بۆتەوە
وه‌ڵام: سهلهفيهكانيش هه‌رگيز توند و تيژيان به‌رامبه‌ر به هاوڵاتيان نه‌كردوه و ئه‌مه ته‌نيا ئيدعايهكه كه هه‌رگيز ناتوانێ بيسه‌لمێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه باسى هه‌ڵه‌ى بير و ڕاى خه‌ڵك كرابێ شتێكى ئاشكرايهو به ئه‌ركى خۆيانى ئه‌زانن خه‌ڵكى بگێڕنه‌وه بۆ سهرچاهوى ئه‌سڵى ئيسلام چونكوو ئه‌وان بانگخوازن و ئه‌وه‌ش ئه‌ركى بانگخوازانه.
به‌ڵام خه‌ونه‌كانى موختارى هۆشمه‌ند!!
موختار هۆشمه‌ند ئه‌ڵێ: مەزهەبی شیعە لە روانگەی سەلەفییەکانەوە بە تاقمێکی لادەر و دەرچوو لە رێبازی ئیسلام ئەژمار دەکرێن و بە کافر موردتەدیان لە قەڵەم ئەدەن و بەم پێیەو لە روانگەی سەلەفییەکانەوە شیعە مەزهەبەکان دەبێ بکوژرێن!!
وه‌ڵام: هه‌رگيز سه‌له‌فيه‌كان نهيان وتووه شێعه هه‌موويان كافرن و ئه‌بێ بكوژرێن! ئه‌مه بوختانێكه كه بۆ موسوڵمانان كراوه. سه‌له‌فيه‌كان خۆيان به شوێن كه‌وتووى پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانى ئه‌زانن و ئيبن تهيميهى كوردى (661 هـ ) وه‌ك يه‌كێك له مامۆستايانى سه‌ره‌كى خۆيان ئه‌زانن. ئه‌ويش (ئيبن تهيميه) ڕاى سه‌باره‌ت به شێعه‌كان ئه‌وه‌يه كه موسوڵمانن به‌ڵام هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌يان له بير و بڕوادا هه‌يه و هه‌رگيز فهتوايشى نه‌داوه كه شێعه ئه‌بێ بكوژرێن ئه‌مه بۆ خه‌ڵكى عه‌وامى شێعه.
و بۆ زانايانيان بڕوايان وايه كه زانايانى شێعه له ڕووى ئاگاداريه‌وه پێچه‌وانه‌ى ئيسلام هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌ن و قورئان به ده‌سكارى كرا‌و له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و هاوهڵانى پێغه‌مبه صلى الله عليه و سلم به كافر ئه‌زانن بۆيه ئێمه ئه‌وان به كافر و له دين ده‌چوو ئهزانين. به‌ڵام كافر بوون ماناى ئه‌وه‌نيه كه ئه‌بێ بكوژرێن چونكوو موسوڵمانى سه‌له‌فى هه‌رگيز بير و بڕواى وا نيه كه كافره‌كان ئه‌بێ بكوژرێن به‌ڵكوو ئه‌ڵێن هه‌ر كه‌سێ ده‌سدرێژى بكاته سه‌ر موسوڵمانان يان سووكايه‌تى به ئايينى ئيسلام بكات كوشتنى به ڕه‌وا ئهزانين ئه‌ويش له كاتى بوونى ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ئه‌وه‌ى ئاژاوه له كۆمه‌ڵگادا درووست نه‌بێت.
موختارى هۆشمه‌ند ئه‌ڵێ: سەلەفییەکان بەرژەوەندیی سیاسی و ئەمنیەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران لەبەر چاو دەگرن و بەردەوام لە کاروباری سیاسی‌دا پەیوەندییان هەبووە و بەرژەوەندییەکانی یەکتریان پاراستووە . كه ئه‌مه قسه‌يه‌كى زۆر ناڕاسته و بوختانێكى تره و هه‌ر ئه‌ڵێى ئه‌م دوو موختاره پێكه‌وه دانيشتوون و ئه‌م شته‌يان درووست كردوه. كه له وه‌ڵامى زارعى دا ئه‌م بابه‌تم ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌وه‌ش بڵێم هۆشمهنديش وه‌ك زارعى له به‌ر بێ ئاگايى كه‌وتۆته نێو تهناقوزهوه و ناشتوانى بۆ خۆى حه‌لى بكات ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه ئه‌ڵێ سه‌له‌فيه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌بێ شێعه‌كان بكوژرێن و دواتريش ئه‌ڵێ بهرژهوهندهيكانى يهكترين ئه‌پارێزێن !!!. ئيتر نازانم چۆن خۆى پێ قانع كردوه و چۆن ڕووى هاتوه قسه‌ى وا بكات؟؟!!
دواتر باسى جه‌يشى سه‌حابه‌ى كردوه ئه‌ڵێ ئه‌مانه له زيندانى ڕجايى شارن ئه‌وه‌ش زانياريه‌كى هه‌ڵه‌يه و شتێك به ناوى جه‌يشى سه‌حابه بوونى له سه‌ر خاكى كوردستان نه‌بوه و نيه!!
ئه‌مه‌ش خه‌ونێكى تر‌ى كاك موختار هۆشمه‌نده و ئه‌و كه‌سانه‌ى له ڕهجايى شارن هێچ پێوهنديهكيان به بير‌ى توند و تيژهوه نيه و له‌وانيه بڵيم چه‌كيان له دووريشهوه نه‌ديوه زۆربه‌ى به‌ندى كراوه‌كان خوێندكارن و ئهوانيتريشيان مامۆستاى ئايينى و فه‌قێن !.
ئه‌مه ئه‌و شتانه بوون كه پێم باش بوو ڕوونكردنهوهيهكم له سه‌ريان نوسيبێت بۆ ئه‌وه‌ى چيتر له‌مه زياتر سومعه و كه‌سايه‌تى سه‌له‌فيه‌كان له كوردستان ناشيرين نه‌كرێت و زانيارى هه‌ڵه نه‌خرێته به‌رچاوى خوێنه‌ران.
سه‌باره‌ت به باسى ڕاپۆرته‌كه‌ى به‌همه‌نى ئهموويى كوڕه‌كانى بهنديخانهى ڕهجايى شار وه‌ڵاميان داوه‌ته‌وه كه من ئيتر هيچى له سه‌ر نانووسم.
ئەم وتارە روانگە و بۆچوونی نووسەرەکەیەتی و \" ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا\" لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.