بنەما فەلسەفییەکانی رووناکبیریی فەرەنسا
12:22 - 20 بەفرانبار 2712
Unknown Author
وەرگێران بۆ کوردی؛ جەمال نەجاری
رامین جیهانبەگلو
رامین جیهانبەگلو لە باسی بنەما فەلسەفییەکانی رووناکبیریی فەرەنسا دەڵێت: ئەگەر بمانەوێ خوێندنەوەیەک بۆ بنەما فەلسەفییەکانی رووناکبیری لە فەرەنسا بکەین، ئێمە دەگەڵ دوو خوێندنەوە بەرەورووین؛
⦁ خوێندنەوە فەرەنسییەکان لە نەریتی فەلسەفی فەرەنسا
⦁ خوێندنەوە فەرەنسییەکان لە نەریتی فەلسەفی ئاڵمانیا
گروپی (Francaise Action) هاوکات دەگەڵ کۆمۆنیستەکان و گلیستەکان تووشی شەڕ دەبێت و ئەوان بە یەهوودی و فراماسۆن ناو دەبات.
بەڵام دەگەڵ سەرکەوتنی هێزی هاوپەیمانان و هاتنی دۆگۆل بۆ پاریس لە 1944، سەرجەم رووناکبیرانی دەستەراستی بنازۆ و لایەنگرانی نازیسم دادگایی دەکرێن.
لە نێوان خوێندنەوە فەرەنسییەکان لە نەریتی فەلسەفی فەرەنسا، دەکرێ لە قۆناغەکانی یەکەمدا باس لە کاریگەری برێگسۆن و خوێندکارەکانی برێگسۆن لەسەر لەسەر رووناکبیریی دەستەراست و پاوانخوازی فەرەنسا بکەین.
وەها فەلسەفەیەک لە رەخنەی ئیدەئالیزمی ئاڵمانیا و لە بەرگریکردن لە نەریتی دێکارتی پاسکالی کورت دەکرێتەوە و رێبەرانی ئەو بیرە لە کەسانێکی وەک؛ یانیکۆویچ، ئالکییە، گۆمییە، ژیلسۆن و ... پێک دێت کە لە بەرانبەردا ئێمە دەگەڵ کاریگەری فەلسەفەی ئاڵمانیا لە پاش و پێش شەڕی جیهانیی دووهەم بەرەوروو دەبینەوە کە لە 5 قۆناغدا کارێگەری لەسەر رووناکبیریی فەرەنسا داناوە؛
⦁ قۆناغی یەکەم؛ کاریگەری شوپێنهاوێر لەسەر نووسەرانی وەک مارسێل پرۆست.
⦁ قۆناغی دووهەم، کاریگەری هێگلی کە لە رێی سمینارەکانی ئەلکساندەر کۆژۆ و نووسینەکانی ئێریک وایل لەسەر کەسانی وەک؛ بودریار و سارتر.
⦁ قۆناغی سێهەم؛ کاریگەری هایدێگەری لەسەر کەسانی وەک؛ لویناس، ریکوێر، پیراونبێک، بلانشۆ و میشێل هار.
⦁ کاریگەری نیچەیی لەسەر کەسانی وەک، فۆکۆ و لۆتۆتار و دلۆز.
⦁ قۆناغی پێنجەم؛ کاریگەری کانت لەسەر نوێ کانتییەکانی فەرەنسا.
لە پاڵ ئەو دوو خوێندنەوەیەدا دەکرێ باس لە ئەندێشەگەلێک بکەین سەبارەت بە زانستە مرۆییەکان لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا لە فەرەنسا سەر هەڵدەدەن و لە فەلسەفە دوور دەکەونەوە.
بۆ ئەوان باسکردنی زانستە مرۆییەکان هاوکاتە دەگەڵ کۆتایی هاتنی فەلسەفە، بۆ وێنە لویی ئێستراوس لە پێشەکی کتێبەکەی خۆیدا (Les trists Tropiques) دەنووسێت:
\"من لە فەلسەفە رزگارم بوو، ئێستا دەتوانم بە مرۆڤناسییەوە سەرقاڵ بم\".
لە راستیدا ئەو رەخنە گرنگانەی کە لایەنگران و لێکۆڵەران لە بواری زانستە مرۆییەکان لە فەلسەفە دەیخەنە روو، رەخنە لەو ئیدەئالیزمەیە کە مەسەلەی ئاگایی مێژوویی و خۆناسیی لە مێژوودا دەخاتە بەر باس.
زانستە مرۆییەکان لەو قۆناغەدا بە خستە ژێر پرسیاری چەمکی مێژوو، چەمکی ئاگایی مێژووییش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە پاڵ ئەو نەریتەدا کە زانستە مرۆییەکان رەخنە لە فەلسەفە دەگرێت و شرۆڤەی دەکات و هەوڵ دەدات کە لێی دەرباز بێت، ئێمە دەگەڵ رەوتێکی فەلسەفیی دیکە بەرەوروو دەبینەوە کە رەخنە لە رژیمە توتالیتارەکان دەگرێت و لەم رێگەوە ئەو رەخنەیە رەخنە لە فەلسەفەکانیی مێژووی هێگل و مارکس دەگرێت.
رەوتێکی دیکە کە لە پاش لوک فری و ئالێن رێنە و ناوی ئدێشەی 68 ی بەخۆوە گرت بە چوار بیرمەندی پاش مودێرنی گرنگەوە دیاری دەکرێت کە بریتین لە؛
⦁ میشێل فۆکۆ
⦁ ژاک دریدا
⦁ فرانسوا لیوتار
⦁ ژیل دلۆز
ئەو چوار بیرمەندە هەر کام بە نۆرەی خۆیان مەسەلەی \"ئیمپریالیزمی لۆگۆس\" دەخەنە بەر باس و \"بنچینەی لۆگۆس\" دەخەنە ژێر پرسیار.
هەڵبەت ئەوان لە ژێر کاریگەری بیرمەندانی قوتابخانەی فرانکفۆرت، پاش شەڕی جیهانی دووهەم بە رەخنە لە هزری توتالیتەرەوە سەرقاڵ ببوون. لە ئەنجامدا ئەو رەخنەیەی کە لە لایەن رووناکبیریی فەرەنسا ئاراستەی فەلسەفە دەکرێت،
رەخنەیەکە کە لە رێگەی کاریگەری هایدیگەر و نووسینەکانی لەسەر رووناکبیرانی فەرەنسی ئەنجام دەدرێت.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بە ژاک دریدا و بزووتنەوەی بنەماشکێنی فەرەنسا بکەین. رەخنەی دریدا لە بوونناسی نەریتی و مێژووی فەلسەفەی رۆژاوا لەم مەسەلەدا کورت دەبێتەوە کە بابەتی بوون هەمیشە بە شێوەی Ousia یان جەوهەر باسکرابوو و بە رەخنەی گشتی لەم جەوهەرەدا بەو ئەنجامە دەگەن کە سنوورێک بۆ گوتاری فەلسەفی بوونی هەیە.
بەم پێیە لە رووناکبیریی پاش شەڕی جیهانیی دووهەم لە فەرەنسا، چوار قوتابخانەی گرنگ هەیە؛
⦁ ئێگزیستانسیالیزم Existentialism
⦁ رووناکبیرییەک کە رەخنەی لە رژیمە گشتخوازەکان دەگرت.
⦁ قوتابخانەی فۆکۆیی، رەخنەی ئێمپریالیزمی لۆگۆس
⦁ دریدا و بنەماشکێنی
ئێمە لێرەدا بە جۆرێک لە رووناکبیری لە شێوەی نەتەوەخوازیی فەلسەفی لە بوارەکانی فەلەسەفی و زانستە مرۆییەکان دەگەین کە بابەتە سەرەکییەکەی پەیوەندی بە فەلسەفەی ئیدئالیزمی ئاڵمانیاوە هەیە.
لە هەمبەر ئیدەئالیزمی ئاڵمانی کە کانت و هێگل و کەسانی دیکە نوێنەرایەتی دەکەن، نەتەوەخواریی فەلسەفی کە رووناکبیریی فەرەنسی پێوەی سەرقاڵە، مەسەلەی ئیدەئالیزمی دێکارتی دێنێتە گۆڕێ.
ریکور سەررنج دەداتە رووناکبیران و بیرمەندانی ئەمریکا و ئینگلیس وەک هانا ئارنت و جان رالز. دەگەل ریکور رووناکبیریی فەرەنسی بۆ لای ئەندێشەی پاش مودێرنی دەرەوەی شۆڕش دەگەڕێتەوە.
ئەم داهێنانە نوێیە لە بواری رووناکبیری ئێمە بەرەو تێڕوانینێکی نوێ بۆ فەلسەفەی سیاسی دەبات کە خودموختارییەکی نوێ لە نێوان رووناکبیرانی نوێی فەرەنسا دا بە ئەندێشەی سیاسی بەخشیوە.
گۆڵد کێسمەن لە کتێبێکدا ئەوە دەخاتە روو کە لە دژی ئەندێشەی رۆمانتیکی ئاڵمانی، دێکارت بناغەدانەری فەلسەفەی شک و گومانە و دامەزرێنەری نەریتێکی دیکەشە کە دەکرێ ئەو لە بەرانبەر ئیدەئالیزمی ئاڵمانی دابندرێت.
لێرەدا پێکدادانی رووناکبیری لە نێوان نەریتی ئاڵمانی و نەریتی فەرەنسی دەبینین، کە لە پێکدادان لە نێوان هابرماس و رووناکبیرانی فەرەنسی وەک فۆکۆ و دریدا دیار و بەرچاوە.
هابرماس ناوی \"پاوانخوازانی نوێ\" لەسەر ئەو رووناکبیرانە دەنێت پێی وایە کە رەگ و ریشەکانی \"دژایەتی ئاوەز\" لە فەرەنسایە نە لە بیرکردنەوەی رۆمانتیکی ئاڵمانی کە گۆڵد کێسمەن هێرشی دەکاتە سەر.
بزووتنەوەی دیاردەناسی فەرەنسی کە لە ژێر کاریگەری فەلسەفەکانی هێدسرل و هایدیگر دایە خۆی لە دوو رووناکبیردا دەبینێتەوە؛
⦁ پۆل ریکۆر
⦁ ئێمانوێل لویناس
لە روانگەیەکی دیکەی لویناسەوە، بوونناسی هێگل ئێمە بەرەو ئەندێشەی ململانێی نێوان سوژەیەکیتر دەبات کە دەبێت جێی بێڵین و بە فەلسەفەیەکی دیکە بگەین.
هەڵەی گەورەی لویناس لەوە دایە کە بە رەخنە لە بوونناسی کلاسیکی روژاوا، بنەمای بوونناسییەکی دیکە بۆ رووناکبیری لەبەر چاو ناگرێت، بەڵکوو تەنیا ڕاسەری بە رەوشت دەبەخشێ لە نامۆییدا.
رووناکبیریی لویناس بابەتی ئاگایی دەربارەی ئەویتر لە شوێن ئاگایی مێژوویی و دیاردەناسیی هێگلی دادەنێت.
رەوتێکی دیکە کە لە رووناکبیریی فەرەنسا رەخنە لە بوونناسی کلاسیکیی رۆژاوا دەگرێت بەڵام نە لە هایدیگر و هێدسل بەڵکوو لە ژێر کاریگەری نیچە و کانت دایە، ژان فرانسوا لیوتار لە دامەزرێنەرانی ئەندێشەی پاش مودێرنە، ئەو باس لە کۆتایی گێرانەوە بەربڵاو و گشتگیرەکان دەکات.
لیوتار پێی وایە پاش مودێرنەکان شتێک جگە لە پاش مودێرن بە ئێمە نابەخشن و پرۆژە فەلسەفەی سیاسی بۆ رووناکبیرییان نیە و تەنیا کارێک کە دەتوانین بکەین ئەوەیە کە بیرلە قەیران و ململانێیەکانی مودێرنیتە بکەینەوە.
لێرەدا دەکرێ روانینی نوێی کەسانی وەک لیوتار بۆ کانت ئاماژە پێ بکەین، ئەو کانتەی کە ئەوان مەبەستیانە دەگەڵ ئەو کانتەی کە لە رەوتی \"نوێ کانتی\" یەکان واتە پۆل ریکۆر و کەسانیتر ئاماژەی پێدەکەن جیاوازە.
لیوتار رەخنە لە هیزی دەسەڵاتداری کانت و جوانیناسییەکەی دەگرێت، لە کاتێکدا پۆل ریکۆر زیاتر ئاوڕ لە رەخنەی دووهەمی کانت واتە رەخنەی ئاوەزی کردەیی دەداتەوە.
روانگەی رووناکبیرێکی وەک لیوتار بۆ ئەم پرسیارەیە؛ لە دەرەوەی ئێمە چ رووداوێک دەقەومێ؟
واتە لەم شوێنەدا کە رووناکبیرێکی وەک لویناس دەرەوەی ئێمە \"ئەویتر\" ناو دەنێت، لیوتار دەرەوە وەک ئاراستەیەک دەبینێت کە بۆ ئێمە روو دەدات.
کەوابوو لێرەدا جارێکیتر رووناکبیریی فەرەنسا مەسەلەی \"خۆ\" و \"ئاگایی\" دەخاتە ژێر پرسیار.
لە لایەک روانینێکی رووناکبیریمان هەیە کە بنەمای بیردۆزی خۆی لە فەلسەفەی رەوشتدا دەبینێت و لە لایەکیتر روانگەیەکی رووناکبیریمان هەیە کە ئەوە دەخاتە بەر باس کە کێ \"یاسادانەر\"ە ؟
لە رووناکبیریی فەرەنسادا بیرمەندانی وەک پۆل ریکۆر هەن کە دەگەڵ ئەوەی کە لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی ئاڵمانی هێدسرێل دایە، لە هەمان کاتدا لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی فەرەنسی \"گابرییەل مارسێل\" یش دایە. نە بە دوای پاش مودێرنەکان و رەخنەی فەلسەفەی مێژوو دایە، نە بە شوێن لویناس و بابەتێکیترەوە. ئەو بە دوای داهێنان لە بواری فەلسەفەی سیاسیدا وێڵە.
ریکور بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە \"ئارتو\" هەوەڵ دەدات تا باسێکی نوێ لە بواری پلۆرالیزم و دیموکراسی بێنێتە ناو باسە رووناکبیرییەکانی فەرەنسا. ریکۆر بە هێنانەبەر باسی مەسەلەی خۆ یان خۆد لە دیکارت و لە هەمان کاتدا لە خۆنیچەیی دادەبڕێت (خۆنیچەیی کە ئەگەر \"بەرزەمرۆڤ\" نەبێت، خودێکە کە بە سووکی سەیردەکرێت).
خودێک کە ریکور باسی لێوە دەکا \" خود بە وێنەی ئەویتری\" دیت، ریکور مەبەستی ئەوە نییە کە فەلسەفەی هێگلی وەلا بنێت، چونکە پێی وایە ئەمڕۆییە.
بۆ ریکور باسێک کە لە فەلسەفەی هێگلدا تەواوە باسی ئاگایی دیاردەناسییە، نەک باسی گەیشتن بە دەوڵەتێک. ریکور دەگەڵ پرۆسەی دیاردەناسی فەلسەفەی هێگل هاوڕایە و لە هەوڵی گەڕان بۆ پێکهێنانی دیاردەناسییەکی خودی دایە.
ریکور هەوڵ دەدات رێگەچارەیەک بۆ مشتومڕی لۆژیکی نێوان \"گشتیی بوون\" و \"پاژەکیی بوون\" بدۆزێتەوە بە بێ ئەوە بە خودێکی بچووککراو لە بەرانبەر گشتی دا یان فەلسەفەی گشتیی بوون و تەواوخواز بگات.
بەم پێیە رووناکبیریی فەلسەفی پۆل ریکور رووناکبیریی کۆتایی مێژوو نییە کە ئێمە لە بیرمەندانی پاش مودێرن دا دەیبینین. ریکور رووناکبیرێکە کە جارێکیتر فەلسەفەی مێژوو دێنێتەوە ناو پرۆسەی ئەندێشەی رووناکبیریی فەرەنسا و ئەم کارە لە سێ بواردا ئەنجام دەدات؛
⦁ بە لەبەرچاوگرتنی فەلسەفەی زمان (خۆ زمانناسی)
⦁ بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونیی مێژوویی خود
⦁ بە لەبەرچاوگرتنی فەلسەفەی سیاسیی خود (خودێک کە لە قۆناغی زمانناسی و مێژوویی بە قۆناغی بەرپرسایەتی دەگات).
کاتێ ئاوڕ بۆ داوە دەدەینەوە دەبینین کە سارتەر و بودار خۆیان ناوەند بوون و سەر بە هیچ ناوەندێک نەبوون.
ئەمڕۆ گۆڤارەکانی وەک (Temps Moderns) و (Esprit) و (La regle du Jeu) خاوەنی ئەو هێزە سیاسیی و رووناکبیرییە نین کە سەردەمانێک گۆڤاری (Les Temps Moderns) هەیبوو.
رووناکبیری لە فەرەنسا بۆ بارودۆخێکی تێپەڕ لە گۆڕان دایە کە لە لایەک بەرەو شیوازێکیتر دەڕوات.
⦁ رەنگە هۆکاری ئەم داکشان و هەرەسهێنانە لە مەرگی گەورە رووناکبیرانیی فەرەنسا وەک سارتەر، ئارۆن، فۆکۆ، لیوتار، بودریار و ... بزانین
⦁ هەروەها هۆکارێکیتر دەکرێ کۆتایی هاتنی شەڕی سارد و لەناوچوونی ئایدئۆلۆژییەکان و هەروەها پرۆسەی جیهانیی بوونی سیاسەت و ئابووری بێت کە رووناکبیر- هاوڵاتی بۆ رووناکبیری ئەکتەر دەگۆرێت.
رووناکبیری فەرەنسی ئیتر سەیرکەرێکی بەرپرسیار(بە وتەی ئارۆن) نییە، بەڵکوو ئەکتەرێکی بێلایەن و نادەروەستە کە خۆی بۆ بەکارهێنەر گۆڕدراوە. ئەوەی کە زۆر گرنگە بەشداری لە دەزگای راگەیەندنە گشتییەکانە نەک رەخنەگرتن لە خودی ئەو دەزگایانە. رەخنەی رووناکبیریی لە سیستەمی خۆی لە ناو سیستەمی بێدەنگ کراو دایە.
رەنگە بە شێوەیەک بتوانین بڵێین کە ئارمانی دریفوسیی رووناکبیریی فەرەنسی ئەمڕۆ تووشی قەیران بووە، چونکە تووشی شێوەیەک پاوانخوازی نوێ هاتووە.
بە واتایەکیتر رووناکبیرانی فەرەنسا لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی سەدەی بیستەمدا بە ئاواتی مەزنی پێکهێنانی مەزهەبە سیکولارە نوێیەکان لە چوارچێوەی فاشیزم یان کۆمۆنیزم و بە هەرەسهێنانی بۆتەکان و پێغەمبەرەکان بە رووناکبیری گەیشتن.
رامین جیهانبەگلو
رامین جیهانبەگلو لە باسی بنەما فەلسەفییەکانی رووناکبیریی فەرەنسا دەڵێت: ئەگەر بمانەوێ خوێندنەوەیەک بۆ بنەما فەلسەفییەکانی رووناکبیری لە فەرەنسا بکەین، ئێمە دەگەڵ دوو خوێندنەوە بەرەورووین؛
⦁ خوێندنەوە فەرەنسییەکان لە نەریتی فەلسەفی فەرەنسا
⦁ خوێندنەوە فەرەنسییەکان لە نەریتی فەلسەفی ئاڵمانیا
گروپی (Francaise Action) هاوکات دەگەڵ کۆمۆنیستەکان و گلیستەکان تووشی شەڕ دەبێت و ئەوان بە یەهوودی و فراماسۆن ناو دەبات.
بەڵام دەگەڵ سەرکەوتنی هێزی هاوپەیمانان و هاتنی دۆگۆل بۆ پاریس لە 1944، سەرجەم رووناکبیرانی دەستەراستی بنازۆ و لایەنگرانی نازیسم دادگایی دەکرێن.
(شارل موراس 1868-1952)
شارل موراس لە 8 سیپتامبەری 1944 لە شاری لیۆن قۆڵبەست دەکرێت و سزای بەندیخانەی هەتاهەتایی بۆ دەردەجێت.لە نێوان خوێندنەوە فەرەنسییەکان لە نەریتی فەلسەفی فەرەنسا، دەکرێ لە قۆناغەکانی یەکەمدا باس لە کاریگەری برێگسۆن و خوێندکارەکانی برێگسۆن لەسەر لەسەر رووناکبیریی دەستەراست و پاوانخوازی فەرەنسا بکەین.
وەها فەلسەفەیەک لە رەخنەی ئیدەئالیزمی ئاڵمانیا و لە بەرگریکردن لە نەریتی دێکارتی پاسکالی کورت دەکرێتەوە و رێبەرانی ئەو بیرە لە کەسانێکی وەک؛ یانیکۆویچ، ئالکییە، گۆمییە، ژیلسۆن و ... پێک دێت کە لە بەرانبەردا ئێمە دەگەڵ کاریگەری فەلسەفەی ئاڵمانیا لە پاش و پێش شەڕی جیهانیی دووهەم بەرەوروو دەبینەوە کە لە 5 قۆناغدا کارێگەری لەسەر رووناکبیریی فەرەنسا داناوە؛
⦁ قۆناغی یەکەم؛ کاریگەری شوپێنهاوێر لەسەر نووسەرانی وەک مارسێل پرۆست.
⦁ قۆناغی دووهەم، کاریگەری هێگلی کە لە رێی سمینارەکانی ئەلکساندەر کۆژۆ و نووسینەکانی ئێریک وایل لەسەر کەسانی وەک؛ بودریار و سارتر.
⦁ قۆناغی سێهەم؛ کاریگەری هایدێگەری لەسەر کەسانی وەک؛ لویناس، ریکوێر، پیراونبێک، بلانشۆ و میشێل هار.
⦁ کاریگەری نیچەیی لەسەر کەسانی وەک، فۆکۆ و لۆتۆتار و دلۆز.
⦁ قۆناغی پێنجەم؛ کاریگەری کانت لەسەر نوێ کانتییەکانی فەرەنسا.
لە پاڵ ئەو دوو خوێندنەوەیەدا دەکرێ باس لە ئەندێشەگەلێک بکەین سەبارەت بە زانستە مرۆییەکان لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا لە فەرەنسا سەر هەڵدەدەن و لە فەلسەفە دوور دەکەونەوە.
(کلۆد لۆیی ئێستراوس 2009-1908)
لەو میانەدا دەبێ ناوی کەسانی وەک؛ لویی ئێستراوس و پییەر بۆردید بێنین کە بە خستنە بەر باسی مەرگی فەلسەفە هەوڵ دەدەن تا بایەخێکی زیاتر بە زانستە مرۆییەکان و بیرۆکەی کۆمەڵناسی و مرۆڤناسی بدەن.بۆ ئەوان باسکردنی زانستە مرۆییەکان هاوکاتە دەگەڵ کۆتایی هاتنی فەلسەفە، بۆ وێنە لویی ئێستراوس لە پێشەکی کتێبەکەی خۆیدا (Les trists Tropiques) دەنووسێت:
\"من لە فەلسەفە رزگارم بوو، ئێستا دەتوانم بە مرۆڤناسییەوە سەرقاڵ بم\".
لە راستیدا ئەو رەخنە گرنگانەی کە لایەنگران و لێکۆڵەران لە بواری زانستە مرۆییەکان لە فەلسەفە دەیخەنە روو، رەخنە لەو ئیدەئالیزمەیە کە مەسەلەی ئاگایی مێژوویی و خۆناسیی لە مێژوودا دەخاتە بەر باس.
زانستە مرۆییەکان لەو قۆناغەدا بە خستە ژێر پرسیاری چەمکی مێژوو، چەمکی ئاگایی مێژووییش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە پاڵ ئەو نەریتەدا کە زانستە مرۆییەکان رەخنە لە فەلسەفە دەگرێت و شرۆڤەی دەکات و هەوڵ دەدات کە لێی دەرباز بێت، ئێمە دەگەڵ رەوتێکی فەلسەفیی دیکە بەرەوروو دەبینەوە کە رەخنە لە رژیمە توتالیتارەکان دەگرێت و لەم رێگەوە ئەو رەخنەیە رەخنە لە فەلسەفەکانیی مێژووی هێگل و مارکس دەگرێت.
رەوتێکی دیکە کە لە پاش لوک فری و ئالێن رێنە و ناوی ئدێشەی 68 ی بەخۆوە گرت بە چوار بیرمەندی پاش مودێرنی گرنگەوە دیاری دەکرێت کە بریتین لە؛
⦁ میشێل فۆکۆ
⦁ ژاک دریدا
⦁ فرانسوا لیوتار
⦁ ژیل دلۆز
ئەو چوار بیرمەندە هەر کام بە نۆرەی خۆیان مەسەلەی \"ئیمپریالیزمی لۆگۆس\" دەخەنە بەر باس و \"بنچینەی لۆگۆس\" دەخەنە ژێر پرسیار.
هەڵبەت ئەوان لە ژێر کاریگەری بیرمەندانی قوتابخانەی فرانکفۆرت، پاش شەڕی جیهانی دووهەم بە رەخنە لە هزری توتالیتەرەوە سەرقاڵ ببوون. لە ئەنجامدا ئەو رەخنەیەی کە لە لایەن رووناکبیریی فەرەنسا ئاراستەی فەلسەفە دەکرێت،
رەخنەیەکە کە لە رێگەی کاریگەری هایدیگەر و نووسینەکانی لەسەر رووناکبیرانی فەرەنسی ئەنجام دەدرێت.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بە ژاک دریدا و بزووتنەوەی بنەماشکێنی فەرەنسا بکەین. رەخنەی دریدا لە بوونناسی نەریتی و مێژووی فەلسەفەی رۆژاوا لەم مەسەلەدا کورت دەبێتەوە کە بابەتی بوون هەمیشە بە شێوەی Ousia یان جەوهەر باسکرابوو و بە رەخنەی گشتی لەم جەوهەرەدا بەو ئەنجامە دەگەن کە سنوورێک بۆ گوتاری فەلسەفی بوونی هەیە.
(پۆل ریکور 2005-1913)
بیرمەندێکی وەک پۆل ریکۆر بوونناسی وەک جەوهەر ناخاتە بەر باس، بەڵکو بە کاریگەری لە فەلسەفەی ئەرەستو و بە نوێخوازی لە فەلسەفەی ئەرەستو پرسی \"بوون\" وەک بابەتێکی \"کردەیی\" یان dunamis دێنێتە ئاراوە، و لەم رێگەوە بنەمای فەلسەفەی سیاسی نوێ بونیاد دەنێت.بەم پێیە لە رووناکبیریی پاش شەڕی جیهانیی دووهەم لە فەرەنسا، چوار قوتابخانەی گرنگ هەیە؛
⦁ ئێگزیستانسیالیزم Existentialism
⦁ رووناکبیرییەک کە رەخنەی لە رژیمە گشتخوازەکان دەگرت.
⦁ قوتابخانەی فۆکۆیی، رەخنەی ئێمپریالیزمی لۆگۆس
⦁ دریدا و بنەماشکێنی
ئێمە لێرەدا بە جۆرێک لە رووناکبیری لە شێوەی نەتەوەخوازیی فەلسەفی لە بوارەکانی فەلەسەفی و زانستە مرۆییەکان دەگەین کە بابەتە سەرەکییەکەی پەیوەندی بە فەلسەفەی ئیدئالیزمی ئاڵمانیاوە هەیە.
لە هەمبەر ئیدەئالیزمی ئاڵمانی کە کانت و هێگل و کەسانی دیکە نوێنەرایەتی دەکەن، نەتەوەخواریی فەلسەفی کە رووناکبیریی فەرەنسی پێوەی سەرقاڵە، مەسەلەی ئیدەئالیزمی دێکارتی دێنێتە گۆڕێ.
ریکور سەررنج دەداتە رووناکبیران و بیرمەندانی ئەمریکا و ئینگلیس وەک هانا ئارنت و جان رالز. دەگەل ریکور رووناکبیریی فەرەنسی بۆ لای ئەندێشەی پاش مودێرنی دەرەوەی شۆڕش دەگەڕێتەوە.
ئەم داهێنانە نوێیە لە بواری رووناکبیری ئێمە بەرەو تێڕوانینێکی نوێ بۆ فەلسەفەی سیاسی دەبات کە خودموختارییەکی نوێ لە نێوان رووناکبیرانی نوێی فەرەنسا دا بە ئەندێشەی سیاسی بەخشیوە.
گۆڵد کێسمەن لە کتێبێکدا ئەوە دەخاتە روو کە لە دژی ئەندێشەی رۆمانتیکی ئاڵمانی، دێکارت بناغەدانەری فەلسەفەی شک و گومانە و دامەزرێنەری نەریتێکی دیکەشە کە دەکرێ ئەو لە بەرانبەر ئیدەئالیزمی ئاڵمانی دابندرێت.
لێرەدا پێکدادانی رووناکبیری لە نێوان نەریتی ئاڵمانی و نەریتی فەرەنسی دەبینین، کە لە پێکدادان لە نێوان هابرماس و رووناکبیرانی فەرەنسی وەک فۆکۆ و دریدا دیار و بەرچاوە.
هابرماس ناوی \"پاوانخوازانی نوێ\" لەسەر ئەو رووناکبیرانە دەنێت پێی وایە کە رەگ و ریشەکانی \"دژایەتی ئاوەز\" لە فەرەنسایە نە لە بیرکردنەوەی رۆمانتیکی ئاڵمانی کە گۆڵد کێسمەن هێرشی دەکاتە سەر.
بزووتنەوەی دیاردەناسی فەرەنسی کە لە ژێر کاریگەری فەلسەفەکانی هێدسرل و هایدیگر دایە خۆی لە دوو رووناکبیردا دەبینێتەوە؛
⦁ پۆل ریکۆر
⦁ ئێمانوێل لویناس
(ئێمانوێل لویناس 1995- 1906)
لویناس بە رەخنەگرتن لە بوونناسیی کلاسیکی رۆژاوا بە تایبەتی مەسەلەی رەوشت، جارێکیتر لە ناو باسەکانی رووناکبیریی فەرەنسا دادەنێت.لە روانگەیەکی دیکەی لویناسەوە، بوونناسی هێگل ئێمە بەرەو ئەندێشەی ململانێی نێوان سوژەیەکیتر دەبات کە دەبێت جێی بێڵین و بە فەلسەفەیەکی دیکە بگەین.
هەڵەی گەورەی لویناس لەوە دایە کە بە رەخنە لە بوونناسی کلاسیکی روژاوا، بنەمای بوونناسییەکی دیکە بۆ رووناکبیری لەبەر چاو ناگرێت، بەڵکوو تەنیا ڕاسەری بە رەوشت دەبەخشێ لە نامۆییدا.
رووناکبیریی لویناس بابەتی ئاگایی دەربارەی ئەویتر لە شوێن ئاگایی مێژوویی و دیاردەناسیی هێگلی دادەنێت.
رەوتێکی دیکە کە لە رووناکبیریی فەرەنسا رەخنە لە بوونناسی کلاسیکیی رۆژاوا دەگرێت بەڵام نە لە هایدیگر و هێدسل بەڵکوو لە ژێر کاریگەری نیچە و کانت دایە، ژان فرانسوا لیوتار لە دامەزرێنەرانی ئەندێشەی پاش مودێرنە، ئەو باس لە کۆتایی گێرانەوە بەربڵاو و گشتگیرەکان دەکات.
(ئۆردوگای ئاشۆویتس 1941)
ئێمە بە قۆناغێک گەیشتووین کە هیچ شێوە روانینێکی بەربڵاوی دیکە بوونی نییە، ئێمە تەنیا لە جیهانێکدا دەژین کە تیایدا گەمە گشتگیرەکان بەرێوە دەچن، لە روانگەی لیوتارەوە سەرەنجام ئاوەزخوازیی قۆناغی رۆشنگەری دەگەڵ \"ئاشۆویتس\" کۆتایی پێ دێت.لیوتار پێی وایە پاش مودێرنەکان شتێک جگە لە پاش مودێرن بە ئێمە نابەخشن و پرۆژە فەلسەفەی سیاسی بۆ رووناکبیرییان نیە و تەنیا کارێک کە دەتوانین بکەین ئەوەیە کە بیرلە قەیران و ململانێیەکانی مودێرنیتە بکەینەوە.
لێرەدا دەکرێ روانینی نوێی کەسانی وەک لیوتار بۆ کانت ئاماژە پێ بکەین، ئەو کانتەی کە ئەوان مەبەستیانە دەگەڵ ئەو کانتەی کە لە رەوتی \"نوێ کانتی\" یەکان واتە پۆل ریکۆر و کەسانیتر ئاماژەی پێدەکەن جیاوازە.
لیوتار رەخنە لە هیزی دەسەڵاتداری کانت و جوانیناسییەکەی دەگرێت، لە کاتێکدا پۆل ریکۆر زیاتر ئاوڕ لە رەخنەی دووهەمی کانت واتە رەخنەی ئاوەزی کردەیی دەداتەوە.
روانگەی رووناکبیرێکی وەک لیوتار بۆ ئەم پرسیارەیە؛ لە دەرەوەی ئێمە چ رووداوێک دەقەومێ؟
واتە لەم شوێنەدا کە رووناکبیرێکی وەک لویناس دەرەوەی ئێمە \"ئەویتر\" ناو دەنێت، لیوتار دەرەوە وەک ئاراستەیەک دەبینێت کە بۆ ئێمە روو دەدات.
کەوابوو لێرەدا جارێکیتر رووناکبیریی فەرەنسا مەسەلەی \"خۆ\" و \"ئاگایی\" دەخاتە ژێر پرسیار.
لە لایەک روانینێکی رووناکبیریمان هەیە کە بنەمای بیردۆزی خۆی لە فەلسەفەی رەوشتدا دەبینێت و لە لایەکیتر روانگەیەکی رووناکبیریمان هەیە کە ئەوە دەخاتە بەر باس کە کێ \"یاسادانەر\"ە ؟
لە رووناکبیریی فەرەنسادا بیرمەندانی وەک پۆل ریکۆر هەن کە دەگەڵ ئەوەی کە لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی ئاڵمانی هێدسرێل دایە، لە هەمان کاتدا لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی فەرەنسی \"گابرییەل مارسێل\" یش دایە. نە بە دوای پاش مودێرنەکان و رەخنەی فەلسەفەی مێژوو دایە، نە بە شوێن لویناس و بابەتێکیترەوە. ئەو بە دوای داهێنان لە بواری فەلسەفەی سیاسیدا وێڵە.
ریکور بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە \"ئارتو\" هەوەڵ دەدات تا باسێکی نوێ لە بواری پلۆرالیزم و دیموکراسی بێنێتە ناو باسە رووناکبیرییەکانی فەرەنسا. ریکۆر بە هێنانەبەر باسی مەسەلەی خۆ یان خۆد لە دیکارت و لە هەمان کاتدا لە خۆنیچەیی دادەبڕێت (خۆنیچەیی کە ئەگەر \"بەرزەمرۆڤ\" نەبێت، خودێکە کە بە سووکی سەیردەکرێت).
خودێک کە ریکور باسی لێوە دەکا \" خود بە وێنەی ئەویتری\" دیت، ریکور مەبەستی ئەوە نییە کە فەلسەفەی هێگلی وەلا بنێت، چونکە پێی وایە ئەمڕۆییە.
بۆ ریکور باسێک کە لە فەلسەفەی هێگلدا تەواوە باسی ئاگایی دیاردەناسییە، نەک باسی گەیشتن بە دەوڵەتێک. ریکور دەگەڵ پرۆسەی دیاردەناسی فەلسەفەی هێگل هاوڕایە و لە هەوڵی گەڕان بۆ پێکهێنانی دیاردەناسییەکی خودی دایە.
ریکور هەوڵ دەدات رێگەچارەیەک بۆ مشتومڕی لۆژیکی نێوان \"گشتیی بوون\" و \"پاژەکیی بوون\" بدۆزێتەوە بە بێ ئەوە بە خودێکی بچووککراو لە بەرانبەر گشتی دا یان فەلسەفەی گشتیی بوون و تەواوخواز بگات.
بەم پێیە رووناکبیریی فەلسەفی پۆل ریکور رووناکبیریی کۆتایی مێژوو نییە کە ئێمە لە بیرمەندانی پاش مودێرن دا دەیبینین. ریکور رووناکبیرێکە کە جارێکیتر فەلسەفەی مێژوو دێنێتەوە ناو پرۆسەی ئەندێشەی رووناکبیریی فەرەنسا و ئەم کارە لە سێ بواردا ئەنجام دەدات؛
⦁ بە لەبەرچاوگرتنی فەلسەفەی زمان (خۆ زمانناسی)
⦁ بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونیی مێژوویی خود
⦁ بە لەبەرچاوگرتنی فەلسەفەی سیاسیی خود (خودێک کە لە قۆناغی زمانناسی و مێژوویی بە قۆناغی بەرپرسایەتی دەگات).
(College du France- 1530 دامەزراوە)
رووناکبیریی ئەمڕۆی فەرەنسا ئیتر قۆناغە زێڕینەکانی خۆی تێپەڕ ناکات. بەشی هەرە زۆری ئەم رووناکبیرییە لە چوارچێوەی ناوەندەکانی زانکۆ و بان زانکۆیی وەک (College du France) چالاکییان هەیە.کاتێ ئاوڕ بۆ داوە دەدەینەوە دەبینین کە سارتەر و بودار خۆیان ناوەند بوون و سەر بە هیچ ناوەندێک نەبوون.