بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی و رێگایەکی پڕ هەوراز
20:42 - 7 سەرماوەز 2712
Unknown Author
کوماس شه هبازی
په‌روه‌رده کردن و گرنگی په‌روه‌ده له‌و کارانه‌یه که پێویستییه‌که‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه. له دونیای پێشکه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، په‌روه‌رده کردن وه‌کوو تێچوو(هه‌زینه) ناوی لێ نابرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه جۆرێک سه‌رمایه‌گوزارییه، به وته‌ی \"کوان تسو\" فیلسوفی چینی: ئه‌گه‌ر بیر له ساڵی داهاتوو ئه‌که‌یته‌وه، دانه‌وێڵه بچێنه و ئه‌گه‌ر بۆ ده ساڵی داهاتوو پلانێکت هه‌بێت، نه‌مامێک بچێنه وئه‌گه‌ر بیر له سه‌د ساڵی تر ده‌که‌یته‌وه، به په‌رورده کردنەوە سه‌رقاڵ به.
له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بنه‌ڕه‌تیه، \"زانستگا\" وه‌کوو شوێنێکی داهێنه‌ر له بواری زانستی و فیکری چاوی لێ ده‌کرێت و هه‌ر ئه‌مه چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵگا له زانستگا زۆرتر ده‌کات.
خوێندکار له زانستگادا هاوکات له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا، هه‌وڵی چالاکی له‌بواری سیاسی و کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌دات و له‌ئاڵوگۆڕه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای خۆیدا، خاوه‌نی قورساییه‌کی به‌رچاوه. زانستگا وه‌کوو بنکه‌یه‌کی دێمۆکراسیخواز له نێو دڵی کومه‌لگای مه‌ده‌نی له‌بنکه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ره‌ی گشتییه، هه‌روه‌ها له نێو زانستگا، به‌هوی نوێخوازی و هه‌بوونی راوبۆچوون و فیکره جیاوازه‌کانه‌وه، گه‌شه‌ی زانستی و عه‌قڵانییه‌ت و ره‌خنه‌گری زۆرتر ده‌بێت، که ئه‌مه قورساییه‌کی زۆرتر ئه‌خاته سه‌رشانی خوێندکاران که ئه‌بێت له‌وپه‌ڕی وشیاری و سه‌رنجدان به ته‌واوی رووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بۆ رۆشنگه‌ری و لابردن و نه‌مانی ناعه‌داڵه‌تی له بواری فکری و سیاسی‌دا خۆیان ته‌یار بکه‌ن. هاوکات له رخنه گرتن له کۆمه‌ڵگا خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی له دڵه‌راوکێ و نیگه‌رانی و رووداوه سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بێت و ئه‌م خواسته ره‌وای کۆمه‌ڵگا، بخاته ریزی خواسته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردییه‌وە.
لیره‌دا له‌م بابه‌ته ئه‌کۆڵینه‌وه که خوێندکاران چۆن و به چه شێوازیکی دێمۆکراتیک، ئه‌توانن ته‌واوی خواست و ویسته سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی خۆیان به فۆڕمی رێکخراوه‌یی ده‌ربێنن که که‌مترین خه‌سار و زورترین که‌ڵکیان لێوه‌ربگرن. له‌م باره‌وه له دوای چه‌ند ساڵ، جوڵانه‌وه‌و تێکۆشانی خوێندکاره کورده‌کان، به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون که ته‌نیا به شێواز و فۆڕمێکی رێکخراوه‌ییه که خوێندکارانی کورد ئه‌توانن له چوارچێوه‌ی گوتارێکی دێمۆکراتیکدا، ته‌واوی خواست و ویسته سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانیان به یه‌ک ده‌نگ به ده‌سه‌ڵات رابگه‌یه‌نن. ئه‌توانین وه‌کوو نمونه‌ی به‌رچاو له \"یه‌کێتی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد\" ناو به‌رین که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ چالاکیان توانیویانه تا رادیه‌ک ده‌نگه په‌ڕته‌وازه‌کانی خوێندکاره کورده‌کان کۆ بکاته‌وه و خواسته‌کانیان له فۆڕمێکی دێمۆکراتیکدا رێکبخه‌ن.
به ته‌واوی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی گشتی خوازی کوماری ئیسلامی له سه‌ر رێگایاندا دایده‌نێ توانیویانه به‌کۆکردنه‌وه‌ی ده‌یان بنکه‌ی خوێندکاری له زانکوکاندا، جوڕێک یه‌کڕیزی ویه‌کیه‌تیی فیکری له‌نێو خوێندکاراندا ساز بکه‌ن. ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که لێره‌دا جێگه‌ی بایه‌خ و لێکوڵینه‌وه‌یه، خه‌سارناسی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی و هۆکاره‌کانی لاوازیی شێوه‌ی چالاکیه‌کانیه‌تی که له چه‌ند خاڵدا ئاماژه‌ی پی ئه‌که‌ین :
خالی یه‌که‌م، به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاته و جۆری مامه‌ڵه کردن و داسه‌پاندنی دوخێکی به‌سراو به سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت زانکۆکانی ئیران که چۆن بونیادگه‌راکانی حاکمیت، ته‌واوی بواره‌کانه‌ی هه‌ڵسووڕانی له کۆمه‌لگا قه‌پات کردووه و کۆمه‌لگای به‌ره‌و تارمایی ده‌بات. له‌م جوره هه‌ڵسوکه‌وت کردنه‌دا، خوێندکاره کورده‌کان، زورترین خه‌ساریان نیسبه‌ت به خوێندکاره غه‌یره کورده‌کان به‌خۆوه دیوه.
خوێندکاره کورده‌کان له‌وه‌ها دوخێکدا چالاکی و هه‌ڵسۆران ده‌که‌ن که له یه‌که‌مین لێدوانه‌کانیان بۆ دووپاتکردنه‌وه‌ی خواستی ره‌وای میللی و مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگای قه‌تیس کراوی کوردستان، ده‌سبه‌جێ له لایه‌ن گشتی خوازه‌کانه‌وه به جیایی خواز و تێکده‌رانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی تاوانبار ده‌کرێن و له‌وپه‌ڕی ناعه‌داڵه‌تیدا بێ به‌زه‌ییانه موحاکمه ده‌کرێن. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، رێژه‌ی خوێندکارانی ئه‌ستیره‌دار و بێ به‌شبوان له خوێندن له زانستگا و ره‌د کراوانی قۆناغی دوکتورا و خوێندکاره زیندانیه‌کان، به‌ڵگه‌ی راستی ئه‌م لێدوانانه‌یه.
خوێندکارانی کورد که به‌رده‌وام خۆیان له رووبه‌روو بوونه‌وه له به‌رانبه‌ر شاڵاوی ئاسیمیلاسیۆنی فه‌رهه‌نگی و سوکایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بینن که ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته پلان دارێژاوه‌ی ده‌سه‌ڵات، خوێندکارانی کورد بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی رادیکاڵتری سیاسی هان ئه‌دات. ئه‌مه خوی یه‌کێکه له‌و گرفتانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی له سه‌ر ریگای خوی ده‌یبینێت. له‌سه‌ر رادیکاڵیزم ئه‌وه بزانین که ناوه‌رۆکی له‌گه‌ڵ ئایدیالخوازیدا جیاوازه بۆیه که ئایدیالخوازی له پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریه. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ئه‌گه‌ر به ڕووبارێک ناوی لێ به‌رین که ئارمانگه‌رایی سه‌رچاوه‌یه‌تی و ئارمان شاریش کوتاییه‌که‌ی.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری به تایبه‌ت خوێندکاره کورده‌کان له راستی‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌بیری قاره‌مانگه‌رایی له پانتای زانستگادا بێ، ئه‌بیت بیر له هه‌ڵسوکه‌وتی گونجاوی سیاسی له چوارچیوه‌ی گوتارێکی دێمۆکراتیکدا بێت. هه‌ڵبه‌ت به مه‌رجێک که له‌م ته‌مه‌نه کورته‌دا له ژێر گیوتینی قه‌ڵاچوی گشتیخوازه‌کان خوی ده‌رباز کردبێت.!!!
له راستی‌دا خوێندکارانی چالاک له بزوتنه‌وه‌دا پێویسته ئه‌وه بزانن که زانستگا، کارگه‌ی دێمۆکراسییه نه‌ک جیگای قاره‌مان دروست کردنی کورت ماوه. به‌ده‌رکی راستییه‌کان و توانایی خوێندکاره‌کان له دانانی ئاستێکی زیاتر له توانایی به سه‌ر خوێندکارانه‌وه پێویسته خۆیان بپاریزن، تا نه‌بێت به هۆی له ناوچوونی چالاکییه خوێندکارییه‌کان و به خوێندنه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانی، له هێزو توانای خۆیان له دۆخی ئیستای کۆمه‌ڵگا، شوێنێکی حه‌قیقی و دیاریکراوی شایانی خۆیان دروست بکه‌ن.
بابه‌تێکی تر، نه‌دانی ئیزنی چالاکی رێکخراوه خوێندکارییه کوردییه‌کان و داخستنی رۆژنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه که خۆی ئه‌بێت به سه‌ره‌کیترین به‌ربست له به‌رانبه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌دا و خوێندکاره کورده‌کان هان ئه‌دات به‌ره‌و رفتاری رادیکاڵ. ئه‌مانه هه‌مووی لایه‌کی ئه‌م کێشانه‌یه و ناتوانین ته‌واوی تاوانه‌کانی لاوازی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی بخه‌ینه پاڵی.
ئه‌گه‌ر له روانگه‌یکی تره‌وه بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی تاووتوێ بکه‌ین، هه‌ندێ گرفتی تر ده‌که‌ونه به‌ر چاو: یه‌کێک له‌وانه دوور که‌وتنه‌وه‌ی خوێندکارانی کورده له ته‌وه‌ر و بابه‌ته تیۆرییه‌کان که ئه‌م دور که‌وتنه‌وه‌یه، وای له خوێندکاره کورده‌کان کردووه که بو فۆرموله کردنی خواسته‌کانی خۆیان، توانایی لێکدانه‌وه‌و تاوتوێ کردنی پرسه سیاسی و کومه‌ڵایه‌تییه‌کانیان نه‌بێت . ئه‌مه شێوازێکی ناسه‌ربه‌خۆی به بزووتنه‌وه‌که ئه‌دات که به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخو گوتاری رۆشنبیرانی ناوه‌ندنشین له وتاره‌کانیان ره‌چاو ده‌کرێت.
خالێکی‌تر ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری وه‌کو ئاوانگاردیزمێک چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ئه‌رکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی ودروستکردنی پردێکی عه‌قلانی وه‌کوو روناکبیر له کومه‌لگادا بێت. توێژی روشنبیری کۆمه‌ڵگا که خوێندکار وه‌کوو ئه‌ساسی ئه‌و چینه روشنبیره ناوی لێ ده‌برێت، به‌خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی هه‌لومه‌رجی ژیانی جه‌ماوه‌ری ئاسایی ، ته‌واوی ژان و ئازاره‌کانی کومه‌لگا لێکبداته‌وه و کومه‌ڵگا به‌ره‌و پێش هان بدات که ئه‌مه نه‌غمه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌که.
به‌تایبه‌ت ئه‌م خاڵه سه‌ره‌کییه له کۆمه‌ڵگای کوردستان که کیشه‌کانی توێژی خه‌ڵکی ئاسایی و روشنبیر یه‌کسانه شتێکی واقعییه.به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی به هۆی جۆری بیرکردنه‌وه و ئیده‌گه‌لی مۆدێرنی شینه‌کراوه، بووه‌ته هۆی جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگا سوننه‌تی، له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵگای ده‌توانێ له داهێنانی نوخبه‌و رۆشنبیران که‌ڵک وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی به‌دروستی ئه مه‌ودایه رانه‌گرێت، سه‌ر له پۆپۆلیزم ده‌ردێنت که ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ببێت به دژکرده‌وه‌یه‌ک له به‌رانبه‌ر خوی‌دا.
ئیستا به له‌به‌ر چاوگرتنی چالاکی چه‌ند ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی له زانستگاکان‌دا و ئه‌و هه‌موو هێزه توانا که وه‌کوو ژیله‌مۆ ماونه‌ته‌وه، هیوادارم له داهاتو ببن به شاڵاوێکی به‌هێز بۆ راماڵینی دیکتاتورییه‌ت و له ناو بردنی ناعه‌داڵه‌تی.