بزاوتی نوێی نەتەوەیی رۆژهەلاتی کوردستان و چەند سەرنجێک
21:47 - 12 پووشپەڕ 2716
Unknown Author
عمر ایزدخواە
دوای ئەوەی خەباتی چەکداری پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە نەورۆزی ساڵی ٢٧١٦دا لە پەیامی سکرتێری گشتی PDKI راگەیەندرا، دوای ئەو پەیامە پێشمەرگە پۆل پۆل روو دەکەنە ناوەوەی قوڵایی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئێستادا چالاکی بوێرانە و کەمەرشکێنی قارەمانانە بەرامبەر هێزەکانی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدەن و شڵەژان و داڕوخانێکی زۆر لە سیاسەتی میلیتاری دەسەڵاتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدی دەکرێ بەجۆرێک سەرباری زیانە گیانی و ماڵیەکانیان، لایەنی سایکۆلۆژیان بەڕێژەی زۆر لە هەرەسدایە .
یەکەم: رزگاری و ئازادی و مافە نەتەوەییەکان، ئامانجی یەکەم و لە مێژینەی حیزبی دێموکرات بووە هەر لە دامەزراندنی کۆمەڵەی (ژ.ک)ەوە تا ئێستاش و بەڵکو لەو هەوێنەوە پەرەی گرتووە و دامەزراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی کات و سەردەم و قۆناغە جیاوەزەکان، ئەو پارتە بەپێی هەل و مەرجی مومکین و بە بنەماگرتنی پرینسیپە مرۆیی و دێموکراتیەکان بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجانە کاری کردووە، بۆیە هیچ لۆژیکێک لەوەدا بوو نیە کە ئاراستەیەک؛ خەباتی ئەو پارتە بە سیاسەتی نمایندەکاری هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بزانێ، یان لێکدانەوەی لە روانگەیەکی تەسک دونیا بینیندا، یاخود نەڕوانینێکی واقعیانە بۆ هێز و ئەکتەرەکان و دابەشکردنینان لەسەر بنەمای (دوان بینینی) .
دووەم: حیزبی دێموکرات هێزێکە ئاڵاهەڵگری خەباتێکی مرۆڤانە و ئاشتیانە و دادپەروەرانەیە و خەبات دەکات بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان، لە حاڵێکدا کە ئێستا لە شەڕدایە بەڵگە نیە لەسەر ئەوەی کە پارتەکە ئامانجێکی شەڕخوازانەی هەیە، بەڵکو لەلایەک کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای بە هیچ جۆرە لە ئاشتیەک نیە و بگرە هەر لەسەرەتای پێگرتنیەوە بە راگەیاندنی شەڕ دژی هێز و لایەنە نەتەوەیی و مافخوازەکانی ئێران دەستی پێکرد و سەرباری ئەوەش لە ئاستی دەرەکی سیاسەتی ئەو ڕژێمەشدا دروستکردنی ئاژاوە و پشێوەی لە وڵاتانی دەوروبەر بنەمایەکی سەرەکی پێکدێنێت ، لە لایەکی دیکەشەوه PDKI هەر لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێرانی ساڵی ١٩٧٩وە لەگەڵ دامەزرانی ئەو ڕژێمەدا خەبات بۆ ئامانجە دێموکراتیکەکانی بریتی بووە لە میکانیزمی ئاشتی و بگرە بۆ ئەوەش زیانی گەورەی بەرکەوت ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە ئاشتی بەرامبەر هێزێک کە تێگەیشتیان بۆ ئاشتی مانایەکی دیکەی هەیە ، بۆ ئەوەش گەورەترین زیانی داوە و لەوانەش تیرۆری (غافڵکوژی)انەی هەریەک لە رێبەرانی ئەو پارتە (د.عبدالرحمن قاسملو، د.صادق شەرەفکەندی) لە کاتێکدا لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشن... ، جگە لەوەش کۆماری ئیسلامی ڕێگە بە هیچ جۆرە جوڵانەوەیەکی تەنانەت مەدەنیش لە ئێراندا نادات، هەر بۆیە خەباتکردن بۆ ئاشتی لە ڕێگای میکانیزمە توندوتیژیەکانەوە دەبێتە ڕێگایەکی حەتمی لەبەردەم هێزێکی دێموکراتیک و ئاشتیخوازی وەک PDKI، بۆیە چۆن لە باشوری کوردستان هێزی پێشمەرگە خەبات دەکات بۆ بەرگری لە بەرامبەر بە (داعش) بەهەمان شێوە جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرمابەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران .
سێیەم: بەدرێژایی خەباتیPDKI، خەباتێک بووە لەسەر بنەمای زیان نەگەیاندن بە بەرژەوەندیەکانی بزاوتی نەتەوەیی پارچەکانی دیکەی کوردستان، واتە نەکردنە قوربانی دەستکەوتەکانی پارچەکانی دیکە بە تایبەت باشوور کە لە ڕووی جیۆپۆلیتیکیەوە پەیوەستی زیاتری هەیە، کەPDKIبە درێژایی مێژووی خۆی لەسەرجەم قۆناغە جیاوازەکاندا لەو ئاراستەوە کاریکردووە و دیسان قوربانی زۆری داوە لەم پێناوەشدا ، بەڵام ناشکرێت خەباتی رۆژهەڵات رابگیردرێت یان دەستپێنەکرێتەوە بە هۆکاری مەترسی بۆسەر بەرژەوەندی باشور، لێرەدا پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت کە لە لایەک هێزەکانی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەیاندا کێشەی گەورەیان هەیە و ناتوانن ئیدارەی ستراتیژێکی هاوسەنگانە بکەن لە سیاسەتیان لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی (تورکیا – ئێران..)، بەڵکو پارسەنگی هێزیان زۆر لاوازە و توانای دەڕبڕینی قەناعەتی خۆیان نیە، لە لایەکی دیکەوە PDKI ۆربەی تاکتیکەکانی شەڕی بەجۆرێکە کە پاساوی زۆر کەمی بۆ پاڵپشتی باشور بۆ هێزانە هێشتۆتەوە، بگرە ئەوەندەی بۆیانکراوە ڕێگربوونە تا هاوکار.
چوارەم: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیستادا هێزێکە لەوپەڕی بەهێزی دایە لەڕووی توانای سەربازیەوە، بگرە هێزێکە لە چەندین وڵاتی وەک عێڕاق ، سوریا... لەشەڕ دایە و سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش لە ناوچە دیسان لە قۆناغێکدا نیە کە جۆرێک لاوازی ئەوتۆی پیوە دیاربێت و بگرە فشارە دەرەکیەکان کە لە پێشوتردا هەبوون بەرامبەری لە پاشەکشەدان، ئەوەش مانای ئەوە نیە هەر وا بمێنێتەوە، بەڵام لە ئاستی ناوخۆ ترسێکی گەورەی ئەو ڕژێمە هەیە بەرامبەر بە هێزە کوردیەکان بە تایبەتPDKI، ئەوەش دەگەڕێتەوە واقعێک کە لە راستیدا دەکرێ چاوەڕوانی شکستی گەورەی ئەو دەسەڵاتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدیبکرێت ، بە تایبەت لە حاڵەتی بەردەوامی پرۆسە چەکداریەکانیPDKI، هەر بۆیە لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی ئەو خەباتەدا پێشمەرگە ئەرکی سەنگینتری لە ئەستۆیە و بەردەوامی و خۆڕاگری ئەوتۆی پێویستە تا بەرەبەرە هاوسەنگی هێز لەبەرژەوەندی بزاوتی رۆژهەڵاتی کوردستان وەدیبێت ، هەربۆیە دەتوانین بڵێین خەباتەکە بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانی پێویستی بە ستراتیژێکی درێژخایەن و سەبرئامێز دەبێت لەلایەنPDKIو هاوکاری سەرجەم لایەنەکان و پارتەکان و بەتایبەت کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستانی پێویستە .
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.