برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری چاڵدێران

18:26 - 30 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری ماکۆ بە ناوی "ڕامین بلخکانلوو" خەڵکی گوندی "کشمیش تەپە"ی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری چاڵدێران، لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە، تەقەی لێکراوە.

"ڕامین بلخکانلوو"، لەو ڕووداوە لاقی بەر گوللـەی هێزەکانی هەنگی سنوورە کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە ورمێ کراوە.

دەگوترێ، ئەگەری ئیفلیج بوونی لاقی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە، لە ئارا دایە.