بانە؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:35 - 10 خەرمانان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "هۆشیار شەعبانی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە کراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی هۆشیار شەعبانی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.