بانگەوازێک بۆ سەرجەم چالاکانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان
21:19 - 14 پووشپەڕ 2712
Unknown Author
جالاکانی کۆمەڵی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لەژێر گوشار و مەترسی دان و بۆ داکۆکی کردن لەو چالاکانەش کەم نین ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات داکۆکی لە مافەکانیان دەکەن و مەترسییەکانی سەر ژیانی چالاکڤانی ناوخۆی وڵات دەگەیەنە کۆڕ ۆ کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەورووژێنن.
ئەگەرچی هەتا ئێستا نەتوانراوە دەستەبەری ماف و ژیانی ئەو چالاکڤانانە بکرێت کەلە ناوخۆی وڵات چالاکی دەکەن و بە سەدان کەسی چالاک بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارە دراون و بە دەیان کەسیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و پێوەندی بە حیزب و رێکخراوە ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە، بەڵام توانراوە لە رێگای جۆراوجۆرەوە بە ئەرک و ماندوو بوونی چالاکانی سیاسی پەردە لەسەر زۆرێک لە تاوانە دژی مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵدرێتەوە و رووی رەشی ئەو رژیمە بە جیهان بناسرێ.
گومان لەوەدا نیە چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی (وەکوو کەسایەتی) کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبووە لە نیشاندانی ئەو رووەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهان، بەڵام ئەوەی کە کاریگەریی هەبووە لەسەر باشتر بیستنی دەنگی چالاکڤانان ، یەکدەنگ نەبوون و یەک هەڵوێست نەبوونیانە. هەتا ئێستا نەبینراوە کۆمەڵێک چالاکڤان بەیەکەوە بەیاننامەیەکی هاوبەش لەسەر پرسێکی دیاریکراو دەربکەن و هەرکەسە و لە ئاستی خۆیەوە لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وێبلاگ و میدیا جۆراوجۆرەکان لێدوانیان داوە، رەنگە هێندێک جار لێدوانەکان هاوشێوەی یەکتر بووبن و داکۆکی کردن بووبێ لەسەر پرسێکی دیاریکراو، بەڵام سەنگی بەیاننامەیەکی هاوبەشی چەند چالاکوانێک بە یەکەوە چەند ئەوەندەی لێدوانی پەرژ و بڵاوە ، بۆیە پێویستە ئەوەی کە حیزبە ئۆپزیسیۆنەکانی ئێران بەگشتی و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەتا ئێستا نەیان کردوە، هەڵسووڕاوانی سیاسی، ئەوانەی لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبەکاندا چالاکن و وەکوو کەسایەتیی سیاسی ناسراون، بە ئەنجامی بگەیەنن.
کۆبونەوە و دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش یەکڕیزی و یەکدەنگیی چالاکانە و لە هەمان کاتدا زەرووریەتی مێژوویی و ئەرکێکی ئەخلاقییە لەسەر شانی هەموو چالاکێکی سیاسی و مەدەنی.
لەم سۆنگەیەوە داوا لە سەرجەم چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەم هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و ئەگەر حیزبەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر ئەرکی خۆیان بۆ دروست کردنی بەرە بەجێ نەگەیاندووە، ئەوا ئەوان دەست بدەنە دەستی یەکتر و رێگا خۆشکەر بن بۆ دروست بوونی بەرەیەکی گەورەی نیشتمانی.
لەگەڵ رێزمدا
بێوار ژیان
02/07/2012
سهرنج: ئهم بابهته لهسهر داخوازی نووسهرهکهی به ناوی خوازراوهوه بڵاو کراوهتهوه.