بانگەشە بۆ ئارامی یان تێکدانی باری دەرونی

20:50 - 1 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بانگەشەی ئەندامانی هێندێک لە گرووپەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕاهێنانی ئارامیی باری دەرونی، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٠ هاووڵاتی لە شارەکانی پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پڕوپاگەندەی هێندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گیان لەدەستدانی ١٠ هاووڵاتیی کورد بە تایبەت لە شارەکانی سەر بە پارێزگای سنەی لێ کەوتەوە.

ئەندام بوونی هێندێک لە هاووڵاتییان لە لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازەکانی تێکدانی باری دەرونی تاک (شبە روانگردان)، هەروەها کەڵکوەرگرتن لە دەستە واژەکانی وەک ئارامی و هەڵفڕین... هەستی خۆکوژی لە نێو هاووڵاتییانی کورددا پەرەپێدەدەن.

ئەو خۆکوژییانە لە شارەکانی وەک قوروە (٢ کەس)، سەقز(٢کەس)، بیجاڕ(١ کەس)، کرماشان(١کەس) دیواندەرە(٢کەس)، کامیاران(١کەس)، بانە(١کەس) و مەریوان(١کەس) ڕوویداوە.

ئەو کاناڵ و گرووپانە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، چالاکییەکانی خۆیان پەرەپێداوە.

ئەو گرووپانە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەریکی چالاکین و شیمانەی ئەوە دەکرێت باندگەڵێک بن هاوشێوەی باندی هیوا تاب.