بارودۆخی پەنابەران لە وڵاتی سویس تاوتوێ کرا

15:52 - 13 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: پێنجەمین سیمپۆزیۆمی سویس له‌سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران‌به‌شداری فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١١ و ١٢ی رێبەندان پێنجه‌مین سیمپۆزیۆمی سویس له‌سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی سویس، کومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی سویس و به‌به‌شداری فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له‌پایته‌ختی وڵاتی سویس لە شاری \"برن\" به‌ڕێوه‌چوو.

ئامانجی سه‌ره‌کی ئەو سیمپۆزیۆمه‌‌تاوتوێکردنی پرسی په‌نابه‌ران بوو‌ کە بە ده‌یان پسپۆرو کارناس، پارلمانتار و ڕێکخراوی بواری قانوونی و پشتیوانی له‌په‌نابه‌ران تێیدا به‌شداربوون.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەداخاتوو \"سیمۆنیتا سومارۆگا\" وه‌زیری دادی سویس له‌وتارێکدا تیشکی خسته‌سه‌ر هێندی خاڵی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی نوێی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له‌وانه‌گرنگی ئینتیگراسیۆنی په‌نابه‌ران، خێراکردنی پرۆسه‌ی په‌نابه‌ری، به‌شداری ڕێکخراوه‌مه‌ده‌نی یه‌کان له‌داڕشتنی قانوونی نوێ، پشتیوانی له‌په‌نابه‌رانی سوریه‌‌و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی \"ڕاسیسم\" له‌وڵاتی سویس.

\"10951.jpg\"
لە بەشێکی دیکەی ئەو سیمپۆزیۆمه‌دا \"ته‌یموور ئه‌لیاسی\" نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو \"سوزین پارک\" سه‌رۆکی شاخه‌ی سویسی (UNHCR)، به‌ڕێز \"ماریۆ گاتیکر\" به‌رپرسی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی سویس و چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌شدار له‌کونفرانسدا دیداریان پێکهێنا.

لەدرێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا له‌ناوبراو گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕێکخراو و ئیداره‌‌په‌نابه‌ری و ده‌وڵه‌تییه‌کان، داوای له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی پرسی په‌نابه‌رانی کوردی کرد و هه‌روها ئاماژەی به‌وه‌شکرد که‌له‌پرۆژه‌کانیان بۆ په‌نابه‌رانی سوریه‌له‌وڵاتانی هاوسنووری سوریا، UNHCR و ODM پێویستە په‌نابه‌رانی کوردستانی سوریە له‌باشووری کوردستان له‌بیر نەکرێن.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەشداری کردنی لەو سیمپۆزیۆمەدا پشتیوانی کردنی پرسی په‌نابه‌رانی کورد‌له‌وڵاتی سویس و ناوه‌نده‌نێونه‌ته‌وه‌یه‌کاندا بوو.